جیهانجیهان

لە هەڕەشەیەکی بێپێشینە و هێرشبەرانەدا، ترەمپ زەنگی هێرشێکی وێرانکەر و کەمەرشکێنی بۆ سەرانسەری ئێران لێدا و دەڵێ؛ ئەمشەو کۆتایی بە پاشماوەی توانای بەرگریی تاران دەهێنن و لە داهاتووشدا بە زەبری هێز دەست بەسەر تەواوی کێڵگە نەوتییەکان و بازاڕی وزەی ئەو وڵاتەدا دەگرن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی بەپەلە و تونددا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەمشەو هێرشێکی بەهێز دەکاتە سەر ئێران و لە داهاتووشدا کۆنتڕۆڵی کەرتی وزەی ئەو وڵاتە دەکەن.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس بڵاویکردوەتەوە، ئەمریکا ئەمشەو بە توندی لە ئێران دەدات، وڵاتێک کە هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، رادار، سیستمی دژەفڕین و سەرجەم شێوازەکانی تری بەرگری، لەگەڵ زۆربەی توانای هێرشبەرییەکەی لەناوچوون و نەماون.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە پلانەکانی داهاتووی واشنتۆن کرد رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نێزیکدا، دەست بەسەر دورگەی 'خارک' و بنکەکانی تری ژێرخانی نەوتی ئێراندا دەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆنتڕۆڵی تەواوی بازاڕەکانی نەوت و غازی ئێران دەکەن، رێک هاوشێوەی ئەو کارەی لەگەڵ ڤەنزوێلا کردیان، کە ئەنجامەکەی هەم بۆ ڤەنزوێلا و هەم بۆ ئەمریکا زۆر نایاب و سەرکەوتوو بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەکخستنی نەوتبەرێکی راگەیاند کە ئاڵای گینیا بیساوی لەسەر بووە لە کەنداوی عومان.

فەرماندەیی ئەمریکا رایگەیاند: سێیەم نەوتبەر لە کەنداوی عومان پەکخراوە، و دووپاتی کردەوە کە: نەوتبەرەکە گەمارۆی سەپێندراو بەسەر ئێرانی پێشێل کردووە.

هەروەها رونکردنەوەی دا کە: نەوتبەرەکە ئاڵای گینیا بیساوی بەرزکردبووەوە، و یەکێک لە فڕۆکە ئەمریکییەکان بە دوو مووشەکی جۆری 'هێڵفایەر' ئامانجی گرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی پەکخستنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی زیاتری رەوشەکە، ئیتاڵیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات ئامادەبن بۆ سوککردنی سزاکانی سەر ئێران ئەگەر تاران رێگەی گفتوگۆ هەڵبژێرێت.

جورجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، پێویستە یەکێتیی ئەوروپا ستراتیژییەکی هاوسەنگی هەبێت بەرانبەر تاران، بە شێوەیەک ئامادە بێت بۆ سووککردنی سزاکان ئەگەر ئێران ئامادەیی بۆ دانوستان پێشاندا، یاخود توندکردنی سزاکان لە ئەگەر بەردەوامبوونی گرژییەکاندا.

وتیشی، گرژییە بەردەوامەکانی دەروازەی ستراتیژیی "گەروی هورمز" بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاریگەری نەرێنی قورسی لەسەر ئابووری جیهان دروستکردووە.

جۆرجیا میلۆنی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر تاران بەردەوام بێت لەسەر رێڕەوە هەڵەکەی، لە هەڕشەکردن لە ئازادیی گەشتی دەریایی، ئەنجامدانی هێرش، پشتگیریکردنی گرووپە چەکدارەکان و پێشێلکردنی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانی، ئەوا پێویستە یەکێتیی ئەوروپا ئامادە بێت بۆ زیادکردنی گوشارەکان، تەنانەت لە رێگەی گرتنەبەری رێکاری نوێ و ئاراستەکراو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە رەسمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند، ئەمەش بەهۆی هەبوونی ناکۆکی لەگەڵ کێر ستارمر، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە لەسەر قەبارەی خەرجییە سەربازییەکان.

هیلی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پلانە داراییەکەی ستارمر بۆ وەبەرهێنانی بەرگری (DIP)، زۆر کەمترە لەوەی کە بۆ پاراستنی وڵات لەم قۆناغە مەترسیدارەدا پێویستە.

وەزیری بەرگریی دەستلەکارکێشاوە رونیکردەوە، لە کاتێکدا کە پێویستییەکی بەپەلە بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی شەڕکەری سوپا لە دوو ساڵی داهاتوودا هەیە، بەڵام ئەو پلانە داراییە پشتگیرییەکان دوا دەخات و تا ساڵی 2030 رێژەی خەرجییە سەربازییەکان تەنها دەگەیەنێتە 2.68٪ ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یارییەکانی جامی جیهانیی 2026 بە رەسمی لە مەکسیکۆ سیتیی پایتەختی مەکسیک دەستپێدەکەن، کە لە ساڵی 1930 وە و لە مێژوی پاڵەوانێتییەکەدا، بە بەرفراوانترین و گەورەترین خول دادەنرێت.

بۆ یەکەمجار لە مێژوی مۆندیالدا، سێ وڵات کە بریتین لە (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، و مەکسیک) بە هاوبەشی میوانداری ئەم خولە دەکەن.

لەم خولەدا ژمارەی تیپە بەشداربووەکان بۆ 48 هەڵبژاردە زیادکراوە، ئەمەش وایکردووە ژمارەی یارییەکان لە 64 یارییەوە بۆ 104 یاری بەرزبێتەوە کە بە درێژایی شەش هەفتە بەردەوام دەبن.

یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە لە نێوان هەڵبژاردەی مەکسیک و ئەفریقای باشوور لەسەر یاریگای مێژوویی "ئەزتێکا" بەڕێوەدەچێت، کە دەبێتە یەکەم یاریگا لە مێژوودا میوانداری سێ وەشانی جیاوازی مۆندیال بکات.

یارییەکانی دیکەش لە 16 شاری جیاواز (11 شار لە ئەمریکا، 3 لە مەکسیک، و 2 لە کەنەدا) لەسەر 16 یاریگای جیاواز ئەنجام دەدرێن، لە نێویاندا یاریگای "میتلایف" لە نیوجێرسی کە کاندیدە بۆ یاریی کۆتایی.

ئەم خولە شاهیدی بەشداریکردنی پێوانەیی و بێوێنەی 8 هەڵبژاردەی عەرەبییە کە بریتین لە: عیراق، میسر، مەغریب، تونس، جەزائیر، سعودیە، قەتەر، و ئوردن.
هەروەها پشکی کیشوەر بەم شێوەیەیە: 9 تیپ لە ئاسیا، 10 لە ئەفریقا، 16 لە ئەوروپا، 6 لە کۆنکاکاف، 6 لە ئەمریکای باشوور، و 1 لە ئۆقیانووسیا.

لەسەر ئاستی ئابوری، فیفا پێشبینی دەکات ئەم مۆندیالە بەهۆی زیادبوونی مافی پەخش و سپۆنسەرییەوە بەرزترین داهات لە مێژوی خۆیدا تۆمار بکات، بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت 7 ملیۆن هاندەر بچنە ناو یاریگاکان و نزیکەی 6 ملیار کەسیش لە رێگەی شاشەکانەوە بینەری بن.

بەپێی دوایین خەمڵاندنەکانیش، بەهای بازاڕی سەرجەم هەڵبژاردەکان دەگاتە 17.26 ملیار یۆرۆ، کە تێیدا ئینگلتەرا لەسەر ئاستی جیهان و مەغریب لەسەر ئاستی عەرەبی لە پێشەنگدان.

لەم چوارچێوەیەدا، جانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا رایگەیاند کە مۆندیالی 2026 دەبێتە "گەورەترین و گشتگیرترین خول لە مێژوودا" و قۆناغێکی نوێ لە گەشەکردنی تۆپی پێ لە جیهاندا دەستپێدەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری جەنگی ئەمریكا ئەگەری رفاندنی سەرۆكی كوبا بەدوورنازانێت و دەڵێت، بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەم پرسە لە دەستی ترەمپدایە.

پێت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئەگەری رفاندنی میگێل دیاز كانێل، سەرۆكی كوبا وەك بژاردەیەك بە كراوەیی دەهێڵێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاردان لەسەر هەر رێكارێكی لەو شێوەیە تەنها لە دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكادایە.

وتیشی، ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و هاڤانا بەندە بە بڕیارەكانی سەرۆكی ئەمریكا و شێوازی مامەڵەكردنی سەركردایەتیی كوبا.

هێگسێس جەختیشیكردەوە وەزارەتی جەنگ لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ روبەڕووبوونەوەی هەر رەوشێكی كتوپڕ.

دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی رابردوودا بڕیاری سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانەدا سەپاند كە نەوت بۆ كوبا دابین دەكەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت؛ ئیسرائیل هیچ بەشدارییەكی لەو هێرشە ئاسمانییانەدا نەكردووە كە وڵاتەكەی لە چەند سەعاتی رابردوودا دژی ئامانجەكانی ئێران ئەنجامی داون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز ئاماژەی بەوە كرد، خۆی سەرپەرشتی هێرشەكانی كردووە و هۆشداریشیدا ئەگەر تاران رێككەوتنی چوارچێوەیی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ ئیمزا نەكات، هێرشەكان بە توندی بەردەوام دەبن.

ئەوە لەكاتێكدایە سوپای ئەمریكا بۆ دووەم شەو لەسەر یەك لەدوای كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەكەرەكە لە كەنداو، هێرشی نوێی كردە سەر ناوخۆی ئێران و ڕایگەیاند كە بۆ ئەم مەبەستە 49 موشەكی تۆماهۆك و فڕۆكەی جەنگی بەكارهێنراون.

هەرچەندە ئێران بانگەشەی داخستنی تەواوەتی گەروی هورموزی كردووە، بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا رەتیكردەوە و جەختی كردەوە كە هێشتا هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان لەو رێڕەوەدا بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ رایگەیاند، ئێرانییەكان داوای راگرتنی بۆردومانەكەیان كردووە، سێنتكۆمیش كۆتاییهاتنی هێرشەكانیان بۆ تاران راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئاشكرایكرد، پەیوەندیی راستەوخۆ لە نێوان واشنتن و لێپرسراوانی ئێراندا هەیە،  وتیشی، تاران داوای لێكردووە بۆردومانەكان رابگرێت، و ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەرچی ئەگەری گورزی زیاتر لەسەر مێز ماوە، بەڵام پێدەچێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژ بە ئێران بەمزووانە كۆتاییان بێت.

لە بەرانبەردا، لێپرسراوێکی ئێرانی لێدوانەكانی ترامپی رەتكردەوە و جەختی كردەوە كە تاران لەم قەیرانەی ئێستادا هیچ جۆرە پەیوەندییەكی راستەوخۆی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكادا نەكردووە.

هاوكات، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، هێزەكانیان بە فەرمانی راستەوخۆی ترەمپ، شەپۆلێكی تری گورزە ئاسمانییەكانیان بۆ سەر چەندین ئامانج لە ناوەوەی ئێران كۆتاییپێهێناوە.

لەكاتێكدا سوپای ئێران دواتر راگرتنی هێرشەكانی ئەمریكای بۆ سەر ناوچەكانی باشوری وڵاتەكە راگەیاند، میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بە بیستنی دەنگی دوو تەقینەوە لە ناوچەی كەرەج (خۆراوای تاران) كرد، هاوكات دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری بەندەرەكانی سیریك و بەندەر عەباس و دوورگەی خارگیش بیستراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "کۆتایی بە ئێران هاتووە" و ئاشکرای کرد، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی ئەرکێکی نهێنییەوە لە گەروی هورمز، زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسەلامەتی گەیاندووەتە بازاڕەکانی جیهان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای ئەمریکا ئەرکێکی نهێنی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروی هورمز سەرکەوتووانە جێبەجێکردووە و جەختیشیکردەوە، ئەمریکا کۆنترۆڵی گەروەکەی کردووە، نەک ئێران.

لە پەیامێکدا کە بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، مانگی رابردوو فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە ئەرکێکی نهێنی بۆ پشتیوانیکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکانی تر لە گەروی هورمز ئەنجام بدەن.

ترەمپ خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکە دەربڕیوە و رایگەیاندووە: "لە دەرەنجامی ئەم هەوڵەدا، زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت گەیشتووەتە بازاڕە کراوەکان و زیاتر لە 200 کەشتی بازرگانیش بە سەلامەتی بە گەروەکەدا تێپەڕیون."

سەبارەت بە هەژموونی وڵاتەکەی لە ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر ئێران و رایگەیاند: "ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەهۆی ئەوەیە کە ئەمریکا کۆنترۆڵی گەروی هورمزی کردووە، نەک ئێران."

دۆناڵد ترەمپ رەوشی ئێرانی بە شکستخواردوو وەسف کرد و وتی: "سوپای ئێران تێکشکاوە و ئابورییەکەیان لەدەستچووە، هەموو شتێک بۆ ئێران کۆتایی هاتووە."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ بە توندی هەڕەشەی وەشاندنی هێرشی سەربازیی نوێ دەکاتە سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی ئابوریی ئێران و رایدەگەیەنێت، تاران لە دانوستانەکاندا کات دەکوژێت و هێشتا کارم لەگەڵ ئەو وڵاتە تەواو نەبووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریی توند و نوێی ئاڕاستەی ئێران کرد و هەڕەشەی وەشاندنی لێدانی سەربازیی بەهێزی لێکرد. ترەمپ تاران بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە دانوستانەکانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یاری بە کات دەکات و سوکایەتی بە مێشکی ئەمریکا دەکات.

ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "واشنتۆن ئەمڕۆش هێرشی توند و بەهێز دەکاتەوە، رێک وەک ئەوەی دوێنێ ئەنجاممان دا."

سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی دەیەوێت بگاتە رێککەوتنێکی "راستەقینە، کارا و جێبەجێکراو"، ئەوەشی خستەڕوو، "ئێران پێشتر رازی بووە بەوەی نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، و ئێستاش کاتی ئەوەیە ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکە بکەن."

ئاماژەی بەوەشکرد، تاران بەردەوامە لە سستکردنی پرۆسەکە و کات دەکوژێت، بەڵام "دەبینین لە داهاتوودا چی رودەدات."

سەبارەت بە هەڕەشەکانی بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئابوریی ئێران، ترەمپ وتی: "وردەکاریی زیاتر نادەم لەسەر نیازم بۆ تێکدانی پردەکان و وێستگەکانی وزەی ئێران."

پێشتریش، بەپێی راپۆرتێکی "فۆکس نیوز"، ترەمپ رایگەیاندبوو، ئامادەیە فەرمانی هێرشکردنە سەر وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران دەربکات، بەڵام هاوکات دەرفەتێکی پێداون بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە و رزگاربوون لەو هێرشانە. ترەمپ جارێکی تر جەختی کردەوە کە تاران زۆر دواکەوتووە لە ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە و وتی: "هێشتا کارم لەگەڵ ئێران تەواو نەبووە."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامێکیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئێران کاتێکی زۆری بەفیڕۆدا بەهۆی دانوستاندن لەسەر رێککەوتنێک کە دەکرا دەستکەوتی گەورەی بۆ بهێنێتە دی، بەڵام لە ئێستادا دەبێت باجی ئەو سەرکێشی و کات بەفیڕۆدانەی بدات.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا، کە لە تروس سۆشیال بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت؛ تاران تەنیا قسە دەکات بێ ئەوەی هیچ کردارێکی هەبێت.

جەختی کردەوەتەوە، کە سەردەمی سەرەڕۆیی و مەترسی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئێستادا لە ناو فەوزایەکی گەورە و پشێویەکی زۆردان و توانیویانە بەشێکی زۆر لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەو سوپایە، بەتایبەت هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی لەناوبەرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی "یو ئێس ئەی تودەی" رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رێگە نادات هیچ جۆرە روبەڕووبوونەوە و شەڕێک لەگەڵ ئێران ببێتە زۆنگاوێکی درێژخایەن، بێئامانج و تاقەتپڕووکێن بۆ هێزەکانی وڵاتەکەی.

جێگرەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە خۆی لە پێشوودا لە شەڕی عیراقدا بریندار بووە و یەکێکە لە رەخنەگرە دیارەکانی پێشووی دەستێوەردانە سەربازییەکانی واشنتۆن لە دەرەوەی وڵات، جەختی لەوە کردەوە کە کارزاری ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران هەرگیز وەک شەڕەکانی پێشووی عیراق و ئەفغانستانی لێ نایەت.

جەختیکردوەتەوە، زۆر دڵنیایە، کە تا ساڵێکی دیکە هیچ باسێک لە تێوەگلانی سەربازیی ئەمریکا لە ئێراندا نامێنێت و ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای بەردەوامیی دانوستانە بێئاکامەکان، ئەگەر لە کۆتاییدا دیبلۆماسی شکست بهێنێت ئەوا دۆناڵد ترەمپ ئامرازی دیکەی لەبەردەستدایە بۆ مامەڵەکردن.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنەکەیدا وتویەتی، ئەرکی سەرەکی ئەوان رێگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. و تا ئەم ئامانجەش بپارێزرێت جەنگەکە درێژخایەن نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند؛ هێلیکۆپتەرەکەیان لە نزیک گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و ناچارن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە.

لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئاگاداریان کردوەتەوە، کە شەوی رابردوو هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچی لە نزیک گەروی هورمز لەلایەن ئێرانییەکانەوە کراوەتە ئامانج.

لە بەشیکی دیکەی پەیامەکەیدا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکردوە، وەک ئەمریکا ناچارن وەڵامی ئەو هێرشەی ئێران  بدەنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دەڵنیایشیداوە، دوو فڕۆکەوانەکە، کە لە ناو هێلیکۆپتەرەکەدابوون سەلامەتن و زیانیان پێنەگەیشتوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا جەخت لە ئاسایی پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهۆ دەکەنەوە، بەڵام پێدەچێت گرژی کەوتبێتە نێوانیان.

رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز"ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەدوای دۆزینەوەی ستراتیژییەکدا دەگەڕێت بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ تاران، لە بەرانبەردا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وەک بەربەستێک لەبەردەم ئەم پلانەدا دەبینرێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ 'فاینانشاڵ تایمز' رایگەیاندووە، "من هەموو بڕیارەکان دەدەم، ناتانیاهۆ بڕیاردەر نییە"، ئەوەش دوای ئەوە هات، کە ئێران هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و واشنتۆنیش رەتیکردەوە بەشداری لە هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بکات و تەنها بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی هێزەکانی خۆی بەکارهێنا.

جێی ئاماژەیە شارەزایان هۆشداری دەدەن؛ کە هەر رێککەوتنێک لە نێوان واشنتۆن و تاراندا ئیمزا بکرێت، 'زۆر لەرزۆک دەبێت'، چونکە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی فشارە ناوخۆییەکانی و مەترسییەکانی حزبوڵا، ئامادەیە لە هەر کاتێکدا بێت رێککەوتنەکە تێکبدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، دوو فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرێکی جەنگی لە جۆری "ئەپاچی" بە سەلامەتی رزگارکراون، دوای ئەوەی فڕۆکەکەیان لە کاتی دەوریەیەکی چاودێریدا لە ئاوە هەرێمییەکانی نزیک گەروی هورمز کەوتە خوارەوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە فڕۆکەوانەکان باشن و زیانیان پێنەگەیشتووە، و هۆکاری روداوەکەش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ئەم روداوە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە ئاگربەستێکی لەرزۆک بەخۆوە دەبینێت، دوای ئەوەی ئێران و ئیسرائیل لەسەر داواکاری ترەمپ هێرشە متمانەپێکراوەکانیان بۆ سەر یەکتر راگرت، لە نێوەندی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ تاران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، جا چ ئیسرائیل بیەوێ یان نا.

فانس بە تۆڕی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی راگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە کە: دەکرێت بگەنە رێککەوتنێکی درێژخایەن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەو لەمەدا لەسەر هەقە.

فانس ئاماژەی بەوەش کرد: رەنگە ئەمە بە دڵی ئیسرائیل بێت یان بە دڵی نەبێت بەڵام ئێمە پێمانوایە ئەمە لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.

پێشتریش ترەمپ ئەوەی بەدوور زانیبوو کە ئیسرائیل گرژیی نوێ لە ناوچەکەدا دروستبکات یان هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە و وتبووی: پێموانییە ئەوە روبدات، کارەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ئێران ئەوە دەکات کە پێویستە ئەنجامی بدات

هاوکات میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردبووەوە، ترەمپ هۆشداریی داوەتە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە واشنتن لە چوارچێوەی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێدا دژی ئێران پشتگیریی ئیسرائیل ناکات، ئەمەش دوای ئەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ئێران لە دوێنێ دووشەممەدا ئەنجامی دابوون

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...2425262728...629