بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك بەسەر باڵەخانەیەكی بازرگانیدا لە ئەمریكا لانیكەم ٢٠ كەس بوونە قوربانی.

پۆلیسی ویلایەتی كالیفۆرنیا بلاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بچوك بەهۆكارێكی نەزانراو لەسەر كارگەیەكی دروستكردنی مۆبیلیات كەوتۆتەخوارەوە، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی ٢٠ كەسی تریش برینداربوون.

٢٠٠ كەس لەو كارگەیە كاریان کردووە

پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، لێكۆڵەران هێشتا نازانن ئەو دوو كوژراوە سەرنشینی فڕۆكەكە بوون یان كرێكاری ئەو كارگەیەن كە فڕۆكەكە خۆی پێدا كێشاوە، لە كاتێكدا نزیكەی ٢٠٠ كەس لە نێو كارگەكە كاریان كردووە.

 رووداوێكی دیکە لەهەمان شوێن ڕوویداوە  

بەپێی دیمەنەكانی دوای رووداوەكە، كونێكی گەورە لەسەر بانی كارگەكە دروستبووەو دوكەڵ و ئاگری لێ بەرز بووەتەوە.
هاوكات مانگی تشرینی دووەمی رابردووش رووداوێكی هاوشێوە لەنزیك هەمان شوێن ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.