لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٧٣ فەڵەستینی لە كەرتی غەززە بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون.

وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە لە بەرەبەیانی هەینییەوە تائێستا  ٧٣ كەس لە كەرتی غەززە كوژراون.

پێشتریش ئەو وەزارەتە رایگەیاندبوو، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ٧٧ كەس لە غەززە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر نەخۆشخانەیەك كوژران.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەكی هاووڵاتی لە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە روخاوەكاندا ماونەتەوە و تیمی فریاگوزاری ناتوانێت رزگاریان بكات.

راشیگەیاند، كۆی ژمارەی كوژراوەكان بۆ ٤٥ هەزار و ٥٦٨ كەس بەرزبوەتەوە لە ماوەی ١٥ مانگی رابردوودا.