کوردستانکوردستان

ریاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، بە مەبەستی سنوردانان بۆ حاڵەتەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق، پێویستە وەرگرتنی دۆزی دووەمی کۆرۆنا دوانەخرێت. 
وتیشی، سەرجەم ڤاکسینەکان لە عێراق بەردەستن و تا ئێستاش ھیچ بڕیارێک لەبارەی وەرگرتنی دۆزی سێیەمەوە نییە. 

بەپێی دوایین ئامارەکانیش، کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە سەروو یەک ملیۆن و  ٥٥٢ ھەزار کەس، زیاتر لە ١٨ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٩٠.٩%ی توشبووانیش چاکبوونەتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دھۆک رایگەیاند ، رۆژ لەدوای رۆژ ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھەڵشکاندان و رەوشی تەندروستی لە ھەرێم بەرەو خراپتر دەچێت. 
وتیشی، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا سێ ھەزار و ٥٥٩ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە پارێزگای دھۆکە. 

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٣ توشبووی کۆرۆنا لە ھەرێم گیانیان لەدەستداوە، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٥٥٩ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٣ توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە و ١٠٤١ تریش چاکبوونەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥١٦)  

١. پشکنین: ( ١٧١٤١ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٦٠٩) ھەولێر
• ( ٣٢٢٤) سلێمانی
• ( ٨٤٧٤) دھۆک
• ( ٣٠) ھەڵەبجە
• ( ٦٩٨) گەرمیان
• ( ١٠٦) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٣٥٥٩ تووشبووی نوێ)
• ( ٩٧١) ھەولێر
• ( ٨٩٣) سلێمانی
• ( ١٥٦٤) دھۆک
• ( ١٩) ھەڵەبجە
• ( ٨٨) گەرمیان
• ( ٢٤) ڕاپەڕین

 ٣. چاکبوون: ( ١٠٤١ چاکبوون)

• ( ١٣٠) ھەولێر
• ( ٢٢١) سلێمانی
• ( ٦٥٨) دھۆک
• ( ٤) ھەڵەبجە
• ( ٢٦) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١٣ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٦) سلێمانی
• ( ٥) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٧٠٩٨٣ (٨١٢١٣٥ ھەولێر، ٥٩٤٨٥١ سلێمانی، ٩٤٧٣٨٢ دھۆک، ١٦٦١٥ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢١٧٥٦٥ (٦٤٦٣٩ ھەولێر، ٧٠٦٠٩ سلێمانی، ٧٨٣٩٠ دھۆک، ٣٩٢٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٩٣٣٩٢ ( ٥٦٠٧٨ ھەولێر، ٦١٥٥٢ سلێمانی، ٧٢٠٩٣ دھۆک، ٣٦٦٩ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ١٩٤٧١ (٧٢٩٤ ھەولێر، ٦٩١٢ سلێمانی، ٥١٦٣ دھۆک، ١٠٢ ھەڵەبجە)
مردن ٤٧٠٢ (١٢٦٧ ھەولێر، ٢١٤٥ سلێمانی، ١١٣٤ دھۆک، ١٥٦ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٢٦ی تەمووز ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەحمان خانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا ئێران دەستی بە بەردانەوەی ئاوی رووبارەکە کرد و ئەوەش کاریگەری باشی ھەبووە و دەتوانن بەشێک لە کێشەکانی کەمئاوی لە خوارووی بەنداوی دەربەندیخان چارەسەر بکەن و رێژەکەش بکەن بە ٣٠ مەتر سێجا ئاو لەچرکەیەکدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەبارەی پێدانی ڤاکسینیش رایگەیاند، ھەزار و ٥٠٠ ھاوڵاتی لە پارێزگای ھەڵەبجە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، نزیکەی ٥٠%ی ئەو ھاووڵاتیانەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە پۆزەتیڤ دەرچوون، ئەمەش ئامارێکە جیگەی ھەڵوەستە لەسەر کردنە و پێوستیان بەھاوکاری خەڵکە بۆ کەمکردنەوەی ئامارەکان و رێژەی توشبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەریف مەحمود لێپرسراوی بەشی پاراستنی روەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە رایگەیاند، نەخۆشی کەڕوو یان رەقە بەشێوەیەک بڵاوبوەتەوە کە لەسەدا پەنجای بەرھەمی جوتیارانی لەناوبردووە و زیانێکی زۆری بە جوتیاران گەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ریزبەندی جیھانی وێبۆمێتریکس بۆ زانکۆکان بۆ شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢١، لە زانکۆ حکومیەکان 
زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە و لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ٣ ھەزار و ١٩٣دایە.‌


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆبونەوەکە لەلایەن رزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرپەرشتی دەکرێت، کۆبونەوەکە لەبارەی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەرکوک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی دوو رۆژی ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەکی بێمۆڵەت، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا کە بریتین لە ١١  چەک کە ٢ کڵاشینکۆف و ٩ دەمانچەن،٧  ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، ١٥٠ لەزگە و پەردەی ڕەش، بڕێک دەرمانی ڕێگەپێنەدراو و ھەندێک سەرپێچی تری ھاتووچۆ.
راشیگەیاندووە، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەکی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی کە لەزگە و پەردە و جامڕەش بەکاردەھێنن بەردەوام دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی ئەمنی سەید سادق بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی ( قوباد تالەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوەو  چەند بڕیارێکی دەرکرد لەوانە :

١- ئامادەکردنی مەفرەزە ھاوبەشەکان لە ھێزە یئەمنیەکان   بەبەردەوامی لە شەوان و ڕۆژدا. .

٢- دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبیلانەی بێ سەرەتان و جامی ڕەش و پەردە و لەزگەیان لێدراوە یان ھەڵگری تابلۆی ساختە و رەشن .
٣- دەست بەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە چەکێکی بێ مۆڵەت ، جگە لەو چەکانەی مۆڵەتی رەسمی وەزارەتی ناخۆیان پێ دراوە.
٤- قەدەغەکردنی ھەڵگرتنی چەک لە لایەن کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکان لە دوای دەوامی رەسمی خۆیان .
٥- قەدەغەکردنی جام ڕەش و لێدانی پەردە لە ئۆتۆمبیلی سەرجەم فەرمانگەکان و ھێزە ئەمنیەکان و ھاووڵاتیان .
٦- قەدەغەکردن و دەست بەسەردا گرتنی پێناس ( ھەویە)ی نا رەسمی لە لایەن ھەر کەس و لایەنێک بێت.
٧- ئاگاداری سەرجەم پێشانگاکانی جوانکاری یٔۆتۆمبیل بکرێت ، کە نابیت کاری ( جام ڕەشکردن و لێدانی لەزگە و پەردە ) بۆ ھیچ جۆرە ئۆتۆمبیلیک بکرێت ، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت بە داخستنی شوێنەکەی .

٨- ئاگاداری سەرجەم پیشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەکەین کە نابیت مامەڵە بە ئۆتۆمبیلی (بێ سەرەتا و ھەڵگری تابلۆی تاختە یان رەش ) بکەن و لە ناو پێشانگاکانیاندا بوونی ھەبیت ، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن بە داخستنی شوێنەکانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیوا ئازاد شاڵی چەندین ساڵ خزمەتی زۆری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کردوە، ھاوکات  لە ھێزی ئاسمانی عێراق ھاوکاری خوێندکارانی کورد کردووە، ھەمیشەش لە ھەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ خزمەتکردن بە بواری پسپۆرییەکەی.
ھاوکات لیوا ئازاد شاڵی دامەزرێنەری سیستەمی فرۆکەوانی ھەرێمی کوردستانە و یەکێکە لەتێکۆشەر و کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان و رۆڵی کاریگەری ھەبووە لەپێگەیاندنی ئەفسەرانی  بواری فرۆکەوانی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ تاڵەبانی : کاک ئازاد شاڵی فەرماندەیەکی تێکۆشەر و بەدسپلینی سەربازی بوو

دەقی پەرسەنامەکە : 
بەڕێزان لە خانەوادەی فەرماندەی کۆچکردوو لیوا ئازاد شاڵی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی لیوای فرۆکەوان، ئازاد ئیبراھیم شاڵی فەرماندەی سەربازیمان پێگەیشت.

کاک ئازاد شاڵی فەرماندەیەکی تێکۆشەر و بەدسپلینی سەربازی بوو کە ساڵانێکی زۆر خزمەتێکی بەرچاوی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و خوێندکارانی کورد لە ھێزی ئاسمانی عێراق کرد و ھەمیشە وەک خومخۆر و دڵسۆزێکی سەرڕاست لە خەمی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکەی بوو.
بۆ ئەم خەمە، پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان بە کەسوکاری تێکۆشەری کۆچکردوو ھەڤاڵانی رادەگەینین و کۆچی دوایی ئەم فەرماندەیە جێی داخی ھەموومانە و لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...922923924925926...992