شەوی ڕابردوو لیوای فڕۆکەوان ئازاد شاڵی کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا تەرمەکەی لە گۆڕەستانی بەکرەجۆ بەخاکسپێدرا.
لە ڕێورەسمەکەدا تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا و خۆشەویستی لەسەر گۆڕەکەی دانراو. مستەفا چاورەش لێپرسراوی ھێزەکانی ٧٠ ڕایگەیاند، کە لیوا ئازاد ئیبراھیم شاڵی فەرماندەیەکی بە توانا بوو چەندین ساڵ خزمەتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و خوێندکارانی کوردی کردووە لە ھێزی ئاسمانی عێراق.
"د. ھەڤاڵ ئەبوبەرکر" پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ بە پێی پێویست ڕێگرنەبووە لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێشنیاری کرد لە بری قەدەغەی ھاتوچۆ، بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیاد بکرێن و ھاوڵاتیان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن و دووربکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ.
"حسێن حەمە کەریم" وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، قەیرانەکان و کێشەکانی ٨ بۆ ٩ ساڵی ڕابردووی ھەرێم و دابیننەکردنی بودجەی پێویست و فەرمانبەر و پاسەوان، وەزارەتی کشتوکاڵی ناچارکرد ئەو بڕیارە بدات، لە چوارچێوەی گرێبەستەکەش مەرجی ئەوە دانراوە کە لە ١٠٠٪ی ئەو کەسانەی کەرتی تایبەت بۆ نەمامگەکانی دابینی دەکات دەبێت کرێکار و ھاوڵاتی ھەرێم بن و ژمارەیەکیشیان دەرچووی بەشە کشتوکاڵیەکان بن.
دەقی پەیامەکە...
خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو کاک ئازاد ئیبراھیم شاڵی
زۆر دڵگران بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی لیوای فڕۆکەوان، فەرماندە ئازاد ئیبراھیم شاڵی. کاک ئازاد خزمەتێکی زۆری ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە و بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ھەوڵی دەدا پسپۆڕی و شارەزاییەکەی خۆی لە بواری سەربازییەوە بخاتە خزمەت ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و پشتیوان و یارمەتیدەرێکی باشی خوێندکاری کورد بوو لە ھێزی ئاسمانی عێراق.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم، خودای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
إنّا للە وإنّا إلیەِ رَاجعُون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ناوچەی ھەورامان لە کوردستانی خۆرھەڵات یەکێکە لە ناوچە کەلەپورییەکان و چەندین ناوچەی گرنگی شوێنەواری مێژووی تێدایە و خاوەنی فەرھەنگ و کلتورێکی دەوڵەمەندە، لە ماوەی ڕابردووشدا وەفدێکی ڕێکخراوی یونسکۆ سەردانی ھەورامانی کرد و ئەمڕۆش لە ٤٤مین کۆبوونەوەی لیژنەی کەلەپوری ڕێکخراوەکە، ھەڵسەنگاندن بۆ ھەموو ئەو بەڵگەنامانە کرا کە لەلایەن وەفدی ئێرانەوە پێشکەشکرابوون و بە زۆرینەی دەنگ ڕەزامەندی درا لەسەر ئەوەی ھەورامان بخرێتە ناو لیستی ناوچە شوێنەوارییە جیھانییەکانی یونسکۆ.
لە ھەورامان ٧٠٠ گوندی بە ناوچەی شوێنەواری دەستنیشانکراون و کە سەدان ساڵە وەک خۆیان ماون و گۆڕانکاری لە سروشت و پێکھاتەکانیان نەکراوە و وەک ناوچەیەکی شوێنەواری ماونەتەوە.
لە ئەمڕۆوە ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەکی کارەبا لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٢٠ خولەک کەمکرایەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، ھەر پێوەرێکی زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان ٤٠ ئەمپێر کارەبا دابین دەکات و لە ئەگەری بەکارھێنانی کارەبا زیاتر لەو ڕێژەیە، کارەباکەی بۆ ماوەیەک دەکوژێتەوە تا دواینجار دەگەیشتە ٤٥ خولەک، بەڵام وەزارەتی کارەبا لە پێناو ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان، بڕیاریدا ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٢٠ خولەک کەم بکرێتەوە.
وەزارەتی کارەبا داواش لە ھاوبەشانی کارەبا دەکات بە پێی ئەو بڕە کارەبا بەکاربێنن کە بۆیان دیاریکراوە و یارمەتیدەری بەدیھێنانی دادپەوەری بن لە پڕۆسەی دابەشکردنی کارەبا.
"قازی نەجم" بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە کاتی گواستنەوەی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرەکاندا لە بانکی کەلارەوە بۆ کفری، لەناو بازاڕی کەلار لەلایەن چەند کەسێکەوە نیوەی پارەی کارمەند و فەرمانبەرانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری دزرا و تا ئێستا ھیچ کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە لیکۆڵینەوەدان بۆ دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کارەکەیان ئەنجامداوە.
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکانمان بۆ کەمکردنەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی سودمەندبوون لە یەکاکانی نیشتەجێبوون و قیستەکانیان بە دۆلارە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەک خاوەن پرۆژە نرخەکانیان کەمکردووەتەوە و ھەندێکی تریش بەھۆی ئەوەی زیان دەکەن لەو کەمکردنەوەیە تا ئێستا رەزامەندییان نەداوە.
وتیشی، "جگە لەوەش ژمارەیەک خاوەن پرۆژە رەزامەندییانداوە ئەو زیادەیەی بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار دەچێتە سەر قیستەکانیان بخرێتە دوای تەواو بوونی قیستەکان و ئەویش بە مانگانە بدرێتەوە، ژمارەیەک لە خاوەن پرۆژەکانیش تەنھا بۆ کڕیاری یەکەی نیشتەجێبوونەکە ھاوکاری دیاریکردووە و ھەر یەکەکەیەکی نیشتەجێبوون مامەڵەی پێوە کرابێت ھاوکارییەکە وەکو پێویست نەبووە".
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی سلێمانی راشیگەیاند، بەھۆی ئەوەی حکومەت نەیتوانیوە پێشتر ئەو پرسە بکاتە بڕیار ناتوانرێت فشار بکرێت و دەبوو بڕیاری حکومەت ھەبوایە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، ھەر ھاووڵاتییەکی سود مەندبوو داواکاری بگەیەنێتە لامان ئێمە کاری جدی بۆ دەکەین و تاوەکو ئێستاش چەندین کەس سەردانیان کردووین و بەدواداچوونمان کردووە و ھاوکاری پێویست کراون.
فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی پشکی ھەرێم بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عیراق تاوەکو کاتی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی حکومەتی فیدراڵییە، بەڵام ئەوەی کێشە دروستدەکات بۆ بەردەوامی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ مانگەکانی دیکە، نەبوونی رەزامەندی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵییە و بەپێی زانیارییەکان رێگری دروستدەکات و بەھۆی ئەوەی کورد کەسی نییە لەناو وەزارەتەکەش ناتوانرێت فشار بکرێت ئەم مانگەش بە ھەوڵی سەرۆک وەزیرانی عیراق پارەکە رەوانە کرا.
وتیشی، "چارەسەر کردنی ناردنی پشکی ھەرێم بە بەردەوامی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە فشارکردنی حکومەتی ھەرێمە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عیراق کە لە کۆتایی مانگی ئازار لە پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر دراو ئەوەش لە بەرژوەندی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و بەپێی یاساکە دەبێت ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ ملیار دیناری دیکە رەوانەی ھەرێم بکرێت بۆ مانگەکانی پێشتر".
لەوبارەیەوە محسین شەمزینی بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆی سۆران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە لە سەر رێگەی قەزای چۆمان ناحیەی حاجی ئۆمەران لە سنووری باڵەکایەتی ئۆتۆمبێلێکی تویوتا کرۆلا تەکسی وەرگەڕا.
وتیشی، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە و سێ سەرنشینیش بریندار بوون و ھۆکاری رووداوەکەش پابەند نەبوون بە یاساکانی ھاتوچۆ تیژڕەوی بووە.