پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بە ڕێکاری تەندروستییەوە دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش ڕایگەیاند، لە ئێستادا جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی خوێندکاران و مامۆستایان گرنگترین کارە کە پێویستە ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ڕایگەیاند، دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن جگە لە ھەینی ھەموو ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار خوێندکار لە ھەرێم تۆمارکراون، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج ھەزار و ٧٨٠ خوێندنگە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئامادەن.
.jpg&w=2048&q=75)


