گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەرێم و فرانکفۆرت دەستپێدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
"ئەحمەد ھۆشیار" بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند، ھێڵی فڕۆکەوانی لوتفھانزا بڕیاردراوە لە ٢١ی ئەم مانگەوە گەشتەکانی لە نێوان ھەولێر و فرانکفۆرت دەستپێبکاتەوە. ڕاشیگەیاند، گەشتەکان لە ڕۆژانی شەممە و سێشەممەی ھەموو ھەفتەیەک ئەنجام دەدرێن.
ھاوکات "ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەسەر داوای عێراق لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق دەستپێدەکاتەوە.



