یادی ٣٧ ساڵەی شەھیدبوونی سەرکردە مولازم سەید کەریم کرایەوە
کوردسات نیوز
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
لە ساڵی ١٩٧٤ ڕیزەکانی سوپای عێراق بەجێ دەھێڵێت کە ئەو کات پلەی مولازم بووە لە سوپای عێراق و لە نێو ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵی سەرکردەیەکی سەربازیی دەبینێت، ھەر ئەو شارەزایی و لێھاتووییەی خۆی بووە وایکردووە چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی پێبدرێت، لە سوریا بەشداری چەندین خولی سەربازیی کردووە و بووەتە یەکەم مامۆستای مەشق و ڕاھێنان بە پێشمەرگە.
لە ١٥-٩-١٩٨٤ بە پیلانێکی ڕاستەوخۆی سەدام حسێن و ھەواڵگری سەربازی عێراق و بە ھاوکاری جاشەکان لە بازگەی تاسڵوجە کەوتە بۆسەی دوژمنان و لەگەڵ شەھیدی فەرماندە سەباح مەجید ئاغا و شەھید نەھرۆ عەبدوڵا سەلیم شەھیدکران.



