logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

منداڵپارێزی کوردستان کەمپینێکی ھۆشیاری لە بارەی شێرپەنجەی منداڵان ڕاگەیاند

منداڵپارێزی کوردستان کەمپینێکی ھۆشیاری لە بارەی شێرپەنجەی منداڵان ڕاگەیاند

کوردسات نیوز

١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١

article-image
نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری: منداڵەکانتان لەگەڵ خۆتان مەهێنن بۆ نەخۆشخانە
کوردستان٣ خولەک لەمەوبەر

نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری: منداڵەکانتان لەگەڵ خۆتان مەهێنن بۆ نەخۆشخانە

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاووڵاتییان و سەردانیکاران دەکات منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ ناو نەخۆشخانە.

ئەم داوایەی نەخۆشخانەکە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی منداڵاندایە لە تووشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریای گواستراوە، هەروەها رەخساندنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ پشوودان و چاکبوونەوەی نەخۆشەکان. هاوکات رێگری لە دروستبوونی ژاوەژاو و قەرەباڵغی لە هۆڵەکاندا دەکات، تاوەکو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکەن.

نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بەوەش کردووە: هێنانی منداڵ لەلایەن خێزانەکانەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی نەخوازراو.

 جەختیشی کردەوە: پابەندبوونی هاووڵاتییان بەم رێنماییانە زامنی سەلامەتیی منداڵان و خێرا چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەبێت، هاوکات سوپاسی تێگەیشتن و هاوکاریی هەموان دەکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تاران بۆ واشنتۆن: دانوستان تەنها بە مەرجەکانی ئێران دەبێت
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٥١ خولەک لەمەوبەر

تاران بۆ واشنتۆن: دانوستان تەنها بە مەرجەکانی ئێران دەبێت

جارێکی تر ئێران رەتی کردەوە بچێتە ناو هیچ دانوستانێک لەگەڵ واشنتۆن تا ئەو کاتەی مەرجەکانی قبوڵ دەکرێن.

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: تاران هیچ دانوستانێک لەگەڵ واشنتۆن ناکات ئەگەر مەرجەکانی جێبەجێ نەکرێن، هەروەها ئاماژەی بەوە دا: هەر گفتوگۆیەک بەبێ قبوڵکردنی ئەو مەرجانە تەنها کارێکی بێسوود و بەفیڕۆدانی کاتە.

عەزیزی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: هیچ دانوستانێک ناکرێت، تا ئەو کاتەی مەرجەکانی ئێران قبوڵ دەکرێن، گفتوگۆکان بێسوود دەمێننەوە.

شایەنی باسە کە تاران و واشنتۆن لە 18ی حوزەیرانی رابردوودا تێگەیشتنامەیەکیان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو جەنگە ئیمزا کردبوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لە 28ی شوباتدا دژی ئێران دەستیان پێکردبوو.

دوێنێش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە پڕۆسە سەربازییەکەی ئەمریکا دژی ئێران زۆرتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا درێژەی کێشاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوو رۆژ ماتەمینی گشتیی لە کۆبانێ راگەیەنرا
کوردستان٥٧ خولەک لەمەوبەر

دوو رۆژ ماتەمینی گشتیی لە کۆبانێ راگەیەنرا

دامەزراوەی کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ، لەبارەی روداوەکەی شەوی رابردوو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف ئەنجامبدرێت بۆ ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو روداوە.

دامەزراوەی کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و سووکایەتیکردن بە کەرامەتی هاووڵاتییان و خنکانی نۆ زیندانی لە زیندانی شارەکەدا، پێشێلکارییەکی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، شەوی رابردوو کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەبەوە چوونەتە ناو کۆبانێ و دەستیان بە دەستگیرکردنی هەڕەمەکیی هاووڵاتییان کردووە، لەلایەکی دیکەوە، لە زیندانی شارەکەدا و دوای هەوڵێک بۆ گواستنەوەی زۆرەملێی زیندانییان بۆ دەرەوەی کۆبانێ، ئاڵۆزی و ئاگرکەوتنەوە رویداوە، کە بەهۆیەوە نۆ زیندانی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

دامەزراوەی کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ ئاشکرایکرد، پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف بکرێت و تەواوی ئەو کەسانەی لەو روداوە بەرپسیارن رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

هاوکات دامەزراوەکە، ماتەمینی گشتیی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری کۆبانێ راگەیاند و داوای لە هاووڵاتییان کرد سبەینێ سەعات 5ـی ئێوارە، بەشداریی لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی قوربانییاندا بکەن

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.