ئەمرۆ ھاوپەیمانی کوردستان کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە ڕانیە ڕێکدەخات
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
لە درێژەی بانگەشەکاندا بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ ھاوپەیمانی کوردستان دووەم کەرنەڤاڵی جەماوەری لە ڕانیە ڕێکدەخات بۆ ناساندنی کاندیدەکانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش وتارێک پێشکەش دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان کۆبووەوە و ھەڵسەنگاندن کرا بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەرز نرخێندرا.



