ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتیی ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمان و ئامادەبوونی  ڤاڵا فەرید وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، لە ھۆڵی پڕۆتوکۆڵ لە تەلاری پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێم بەڕێوەچوو.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، مەبەست لە کۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییەکی یاسایی بوو لەسەر پڕۆژەکە و ئامادەکردنی ڕاپۆرت بوو لەبارەیەوە، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی لیژنەی کاروباری یاسایی بکرێت بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان تا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.