کوردستانکوردستان

"بەشدار حەسەن" پارێزەری خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان، دادگای ھەولێر بڕیایدا وادەی دادگاییەکردنی پێنج لە دەستگیراوانی بادینان لە ٢٠ی یلولی ٢٠٢٠ بۆ ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ پێشبخات.
وتیشی، ئەو دەستگیرکراوانە پێکھاتوون لە"عامر خالید و فرسەت ئەحمەد و سلێمان کەمال و جەمال خەلیل و سلێمان موسا".
ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە دھۆک و بادینان بە بیانوی رێکخستنی خۆپیشاندان دەستگیرکران، دۆسیەکانیان رەوانەی دادگای ھەولێرکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عوسمان ئەفسەری لێکوڵینەوە لە ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند، باندی یەکەم بە رێگەی قاچاغ ٢٠ ھاوڵاتی روژئاڤای کوردستانیان لە ھەولێر بەرەو زاخۆ ھێناوە و لە ئاوی خابور لە گوندێک دایانناون پێیان وتوون ئەوە تورکیایە بە ھەڕەشەو ترساندن داوایان لێکردون ڤیدیۆ تۆمار بکەن و کەسوکاریان ئاگادار بکەنەوە کە گەیشتونەتە تورکیا. وتیشی، ھەر ھاوڵاتیەک بڕی ھەزار تا ھەزار و ٥٠٠ دۆلاری لێوەرگیراوە.


راشیگەیاند، باندێکی تری ١١ کەسی لە نوسینگەکانی فڕۆکەوانی دەستگیرکراون کە کاری ساختەکاری پسوڵەی پشکنینی کۆرۆنایان کردوە، بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی وڵات ئەنجام بدەن، بە بڕیاری دادوەر دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەرزە ڤۆڵتیەی کارەبا لە نێوان (ڕانیە - بازیان)، (کەمال محەمەد) وەزیری کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، وێستگەکانی کارەبا لە ھەرێم دەتوانن ڕۆژانە ٦ ھەزار و ٩٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بھێنن و ٢٤ سەعات کارەبا بە ھاوڵاتیان بدەن، بەڵام ھۆکاری سەرەکی کەمی کارەبا ئەوەکە کە بە پێی پێویست سوتەمەنی بۆ وێستگەکان دابین ناکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


(کەمال محەمەد) وەزیری کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە کارکردن لە پڕۆژەیەکی نوێی ھێڵی کارەبا لە نێوان (تانجەرۆ - ھەڵەبجە) دەکرێت و لە سنوری قەزای سۆرانیش پڕۆژەی ھێڵی ١٣٢ کەی ڤی دەکەوێتە کار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم، حکومەت بڕیاریداوە فەرمانبەرانی گرێبەستی دەروازە سنورییەکان بکرێن بە ھەمیشەیی، وەزارەتی داراییش داوای لە حکومەتی ھەرێم کردووە لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە ھەمیشەیی، لەبەر ئەوەی ناکرێت فەرمانبەرانی گرێبەستی دەروازە سنورییەکان بکرێن بە ھەمیشەیی و فەرمانبەرانی تر فەرامۆش بکرێن.


وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە پێی خشتەی شیکردنەوەی دارایی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست، کۆی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست ١٠ ترلیۆن و ٣٣٠ ملیار دینارە، بەڵام لە دوای دامەزراندنیان بە ھەمیشەیی بە کۆی مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان دەبێت بە ٧ ترلیۆن و ٩٧٧ ملیار دینار، بەوەش بودجەی زیاتر بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەھمەن قادر" وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەمشەوەوە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ھەمان کوالیەتی پێشوو لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی ٥٠ دینار دابەزێنرا و لە ٨٥٠ دینارەوە کرا بە ٨٠٠ دینار، بەڵام نرخی بەنزینی موحەسەن و سۆپەر وەک خۆیەتی.


لە بارەی ھۆکاری دابەزاندنی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕێکی زیاتر بەنزین لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاوردەی سلێمانی کراوە و ھۆکارێکی تریش ئەوەیە لە ماوەی ڕابردووشدا بەھۆی بەرزی نرخی بەنزین بازاڕی فرۆشتنی خاوبووەوە و ھەوڵدەدرێت بازاڕی بۆ پەیدا بکرێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە کە "کەمال ئەتروشی" وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ٢٣ی ئابەوە نرخی لیترێک بەنزین دەبێتە ٦٣٠ دینار بەڵام نرخی بەنزین ھەر وەک خۆی مایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆی ٩٠ وێستگەی سوتەمەنی لە سلێمانیدا لە شەش وێستەگەدا نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٧٣٠ دینار بۆ ھەر لیترێک دابەزیوە ، وتیشی ئەو بەنزینە بەرھەمی ناوخۆییە و چاوەڕواندەکرێت ژمارەی وێستگەکان زیاتر بێت ، وتەبێژی بانزینخانەکانی شاری سلێمانی راشیگەیاند، نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر وەک خۆیەتی و تەنیا نرخی بانزینی نۆرماڵ دابەزیوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ وەفدێكی باڵای حزبەكەی گەیشتە هەولێر بۆ ماوەی یەك رۆژ دەمێنێتەوە، بەپێی زانیارییەكان نوری مالیكی لەگەڵ لێپرسراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە، كوردسات نیوز زانیویەتی  نوری مالیكی لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە پارتی دەكات پشتگری بكات بۆ ئەوەی جارێكی تر ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەورەها چارەنووسی پرۆسەی هەڵبژاردن تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە دەبێت. هاتنی نوری مالیكی بۆ هەرێم لەكاتێكدایە بریارە رۆژی پێنج شەممە لایەنە سەرەكییەكانی شیعە لەعێراق لەبارەی چارەنووسی هەڵبژاردن كۆببنەوە، میدیاكانی عێراق باس لەوە دەكەن لایەنە شیعەكان رێككەوتوون لەسەر دواخستی هەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی 2022.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:  دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاراستەی نیشتمانی کار بکات و ھەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێ بکرێن لەپێناو  رێکخستنەوەی باشتری ھێزەکان ، ھەروەھا ستایشی ھێزی ھاوپەیمانان کرا کە ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
لایخۆشیەوە وەزیری پێشمەرگە باسی لەھەنگاوەکانی چاکسازیی و پێویستییەکانی قۆناغی داھاتوو کرد بۆ جێبەجێ کردنی ھەموو ئەو ھێڵانەی کە دیاری کراون بۆ چاکسازی لە وەزارەت  و ھێزەکانی پێشمەرگە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 جەلال نوری سەرپەرشتیاری  ئیدارەی  گەرمیان  بەیاوەری ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی سنورەکە مەرزی نێو دەوڵەتی  پەروێزخان بەسەردەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی  ڕووبە ڕووی مەرزەکە بووتەوە،   جگە  لەوەش ھەوڵدەدەن بۆ  بەدووسیدکردنی  ڕێگای  کەلار بۆ  مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژەی بەوەکراوە  ، لە نزیک باخی گشتی چوار تۆمەتبار ھەڵیان کوتاوەتە سەر ھاوڵاتییەکی تەمەن ٣٥ و بەھەرچواریان لێیانداوەو بەرەو شوێنیکی نادیار ھەڵاتبوون ، داوی گەیشتنی پۆلیس  بۆ شوێنی ڕوداوەکە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دەرکەوت بەھۆکاری لێدانەکە چاوێکی لەدەستداوە .

بەوتەی پۆلیس ، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەکراو بریندارەکە ھیچ کام لە تۆمەتبارانی ھەڵاتوی نەناسیوەتەوە ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤١٢ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرەکان و پارێزگارەکان دەبێت، ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوەش دێت کە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاریدا زاخۆ و سۆران بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی مانگی ھەشتی وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکردووە وسبەینێش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بەبێ لێبرین دابەشدەکرێت.

تاکو ئێستا ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد نەگەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو بڕە پارەیە بگاتە ھەرێم.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا ملیۆنێک و ١٦٤ ھەزار و ١٨٠ ژەمە ڤاکسین گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە ڤاکسینی فایزەر و ئەسترازینیکا ساینوفارم و لەم بڕەش ٩٥ ھەزار ژەمە ڤاکسینی ئەسترازینیکا لەلایەن حکومەتی ئوردنەوە بە ھەرێمی کوردستان بەخشراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تا ئێستا لە ھەرێم ٥٨١ ھەزار و ٥٦ کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە لە کۆی گشتی ئەم رێژەیەیش ٣٩٥ ھەزار و ٤٢٧ کەس ژەمی یەکەم و ١٨٤ ھەزار و ٦٢٩ کەسیش ژەمە ڤاکسینی دووەمیان وەرگرتووە. رۆژانەش ١٠ ھەزار ژەمی ڤاکسین لە ھاووڵاتیان دەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" ماوەی دوو هەفتە دەبێت نرخی هێلكە لە شاری هەولێر بەرزبۆتەوە، ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی هێلكە گەیشتن بەرێكەوتن تا نرخی هێلكە كەمبكرێتەوە، راشیگەیاند" رۆژانە 3200 كارتۆن هێلكە بەرهەم دەهێندرێت و، هەولێر پێویستی بە 2200 كارتۆنە، تا پێداویستیەكانی پارێزگای هەولێریش پڕنەكرێتەوە رێگە بەهاوردەكردنی هێلكە نادەن بۆدەرەوەی شاری هەولێر


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی کەرکوکیش لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی ھاوسەنگ خزمەتی ھەموو ناوچەکانی کەرکوکی نەکردووە و جیاوازیشی لە نێو ناوچەکانی کەرکوک و گەرەکەکانی شاری کەرکوکیش کردووە و ناوچە کوردنشینەکانی فەرامۆشکردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...860861862863864...955