ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان دوای دەستکەوتنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر ٧٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھیرۆین و تریاک بگرن کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە ھێنرابووە ھەرێمی کوردستان.


ڕوونیشیکردەوە، ماددە ھۆشبەرەکان لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک تەحین و ژاژی و کەشک و ڕەیحان و ئارد ھێنرا بوونە ھەرێم.


ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو گرووپەی ماددە ھۆشبەرەکانیان ھێنابووە ھەرێم پێکھاتبوون لە چوار ھاوڵاتی ئەفریقی خەڵکی وڵاتی غانا و لەلایەن ھێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە ھۆشبەرەکان، دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.