کوردستانکوردستان

لەو دیدارەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئاماژەی کرد بە بەرنامەی یەکێتی بۆ خزمەتکردن بە گەنجان و ژنان و چین و توێژە جیاوازەکان، بە تایبەت باوەڕی نەگۆڕی یەکێتی بە تواناکانی ژنان و ڕۆڵبینینیان بە تایبەت لە جومگە سیاسییە ھەستیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیدا. 


وەفدی میوان پیرۆزبایی گرتنەدەستی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی مەڵبەندی سلێمانییان لە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کرد و قەڵغانێکی تایبەتیان پێشکەش کرد کە کۆنگرەی باڵیۆزانی گەنجان و ژنانی عەرەبی نێودەوڵەتی و دامەزراوەی ئەمەل بۆ ڕێکخستن و توێژینەوە و کاری کۆنگرەکان، دەیبەخشێتە سەد لە کەسایەتییە باشترین و کاریگەرترینەکان لە میسڕ و نیشتمانی عەرەب بۆ پشتیوانی ئاشتی نێودەوڵەتی و جیھانی.


ھەر لەو دیدارەدا، تاوتوێی شێوازی بەستنی کۆنگرەیەک کرا لە شاری سلێمانی کە پڕۆژەیەکی نیشتمانیە بۆ پێکەوەژیان و ئاشتەوایی لە عێراق و ٢٢ وڵاتی عەرەبی تێیدا بەشدار دەبن و بڕیارە لە ژێر دروشمی (مرۆڤ بوون ھاوبەشی لە نیشتمان کۆمان دەکاتەوە) بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لە میانەی وتەیەکیدا، وێڕایی دەربڕینی پەیامی پیرۆزبایی لە ستافی منداڵپارێز وتی: ئەم یادە پیرۆزبێت لە ھەمووان، دەستی یەک بە یەکەتان دەگوشم و دڵنیام بە دڵسۆزی و توانا و لێھاتوویتان دەتوانن بەرنامە و پڕۆژەی جوان جێبەجێ بکەن.


وتیشی: منداڵپارێز لە خزمەتکردندا سەلماندوویەتی نمونەیەکی باڵایە و لەمەشدا ڕۆڵی مام و دادە ھەرگیز لە یاد ناکرێت، لێرەوە پیرۆزبایی و سوپاسگوزاری دووپاتدەکەینەوە بۆ ئەو ئازیزانەی لە منداڵپارێزدا خزمەتیان کردووە.


منداڵپارێزی کوردستان ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە لە ساڵی ١٩٩١دا لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و چەند کەسانێکی خۆبەخشەوە دامەزراوە و کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی پاراستن و تەندروستی و پەروەردە بۆ ھەموو منداڵێک.


ئامانجی منداڵپارێزانی کوردستان پاراستنی مافی منداڵە بە بێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز یان پابەندییە ئایینی و سیاسییەکان و مسۆگەرکردنی پاشەڕۆژێکی باشترە لە ڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری مادی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و پەروەردەیی.


ئۆفیسی سەرەکی لە شاری سلێمانییە و لە شارەکانی ھەولێر و کەرکوک و دھۆک ئۆفیسی ھەیە لە ساڵی ١٩٩٣ لە بەریتانیا تۆمارکراوە و لەوێ بە ناوی (سندوقی منداڵانی کوردستان – KCF ەوە کاردەکات).


منداڵپارێزانی کوردستان کار و چالاکیەکانی لە سێکتەرە جۆراوجۆرەکانی پاراستن، گرتنەخۆ، تەندروستی و پەروەردە چڕکردووەتەوە و لە ماوەی ئەو سی ساڵەی تەمەنیدا، ھەزاران منداڵ و خێزان بە بێ جیاوازی سوودمەندی پڕۆژەکانیان بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدادەوە، دەگاتە پارێزگای سلێمانی و نرخی فرۆشتنیشی بە ھاوڵاتیان، بە ٦٩٠ دینار دیاریکراوە.


ئەوە لە کاتێکدایە، چەند مانگێکە نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەرێم رەفعەت پارێزەری ئەو كەیسە بە كوردسات نیوزی  راگەیاند ، ئەمرۆ هیچ هۆكارێكی یاسایی نەبووە بۆ دواخستنی دادگاكە ، بەڵام دادوەر مۆڵەتی وەرگرتوە و بەو هۆیەوە پرۆسەكە دواخراوە ، وتیشی لە ئێستادا چاوی گومان لەسەر دادگای پێداچونەوەی هەولێرە ، داواشی كرد ئەنجومەنی دادوەری بێتە سەر خەت و یاساییانە مامەڵە بكات .  
مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی 11ی ئابی 2020 دەستگیركراون و پێشتر دوو جار بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست  دادگاییكردنیان دواخراوە .

  





بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاڕاستەی بانگەشەیەكی مەدەنییانەی ئارام و دوور لە پشێوی دەخرێتەڕوو،
هاوكات ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ڕەشنووسی پلانی نیشتمانی هەرێمی بۆ مافەكانی مرۆڤ 2021 بۆ 2025 دەدات، لەگەڵ خستنەڕووی ڕەشنووسی پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتی گەشەپێدانی ڕێگاوبان لە هەرێمی كوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ هەنگاوەكانی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سیمكارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كوالێتی هاوردەكردنی ئارد بۆ هەرێمی كوردستان دەكات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە دیدارەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پشتگیری و پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ کاروبارەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆسەرخستنی ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی کوردستان .
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەرباری پێشوازی کردنێکی گەرم، سوپاسی پشتیوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای کرد و وتی: ئەم سەردانە گوڕوتینێکی زیاتر ئەداتە ھەڵَمەتەکە و دەچێتەسەر جۆش و خرۆشی یەکێتی و گۆڕان و دڵخۆشییان بەیەک دەنگی ئەم دوو حزبە کاریگەرەی سەر گۆڕەپانی سیاسی و یەکڕیزی نەتەوەیی لەپێناو بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەماندا.
لە بەشێکی دیکەی لەدیدارەکەدا، گرنگی سەرخستنی ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی کوردستان دوپاتکرایەوە بۆ داکۆکی کردن لەمافە رەواکانی گەلی کورد و بەدیھێنانی داخوازیە رەواکانی گەلەکەماندا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بە شێوەیەکی ئارام و مەدەنیانە و دوور لە ناوزڕاندن و یەکترشکاندن بەڕێوەبچێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ھەڵبژاردنە، بۆ ئەوەیە نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، داکۆکی لە بەرژەوەندییە گشتیەکان و ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بکەن و پێویستە ململانێ و کێبەرکێیی نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکانیش، بە ئاراستەی بەرگریکردن بێت لە پرسە نیشتمانییەکان و مافەکانی گەلی کوردستان.


ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی بێ لایەنانەی دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەکانی حکومەتی ھەرێم و میدیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە لە سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان، بە شێوەیەک پێویستە ئامانجی سەرەکی ھەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان ئەوە بێت، لە بەغدا بەیەکەوە داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک بکەن . 


پاشان لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و  وەزیرە پەیوەندیدارەکان ، ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی چەند بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو کە تایبەت بوون بە قەدەغەکردنی سیمکارتی بێ بەرایی و ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کوالیتی ئاردی ھاوردەکردەکراو لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە زوو جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە.


بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بڕیاردان لە سەر ڕەشنووسی ( پلانی نیشتمانیی ھەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ ٢٠٢١ - ٢٠٢٥ ) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن خرایەڕوو ، لە کۆبونەوەکەدا بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کرا و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی پلانەکە بە ئاراستەی برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێم.


لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، ڕەشنووسی ( پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتیی گەشەپێدان ڕێگاوبان لە ھەرێمی کوردستان )ی خستەڕوو . ئەم ڕەشنووسە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ھەماھەنگیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئامادەکراوە . ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی برەودان بە بواری ڕێگاوبان، بڕیاریدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی مانگێکدا ، پێداچوونەوەی زیاتر بە ڕەشنووسەکەدا بکەن لە ڕووی قانونی و تەکنیکی وداراییەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو تێبینی وسەرنجانەی خرانەڕوو، تا ئەو پەیڕەوە ئامانجەکانی خۆی بەدیبھێنێ لە پاڵپشتی وەزارەت لە گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و دانانی پێوەر بۆ بەرجەستەکردنی دادپەروەریی لە دابەشکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبان، لەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە پێی شایستەبوون، ئەویش لەبەر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە گرنگیدان بە بواری ڕێگاوبان، لە بڕگە سەرەکییەکانیەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ١٣ی ئەم مانگەدا باندێکی ٥ کەسی  بە ڕەگەز عەرەبیان لە ناو شاری ھەولێر دەستگیرکردووە، کە ١٩٠ ھەزار دۆلاری ساختەیان پێگیراوە.
ھەر لەناو شاری ھەولێر و دەوروبەری ٣ کەسی تریان دەستگیرکردووە و چەند جۆرێک ماددەی ھۆشبەریان پێگیراوە.


لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ١٢٤ گرام تلیاک و ٤ گرام ھێرۆین و ١٧ شیت حەبی ترامادۆڵ و ٦ دانە پایپ دەستی بەسەرداگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەوە کاکەڕەش سدیق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پێی ڕاگەیاندین دوای ئاگادارکردنەوەمان لە گواستنەوەی کاری ئەو پاسەوانانە لە کەرکوکەوە بۆ بەغداد، ھەوڵی خۆمان خستەکارەوە.


وتیشی، دوای یەخستنی ھەوڵ و کۆششمان لەگەڵ ھەرێم کەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدارمان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستەبەر کرد.


لە ئێستادا بڕیاری گواستنەوەی ئەو پاسەوانانە ھەڵوەشایەوە و پاسەوانە تایبەتەکان گەڕانەوە بۆ کەرکوک و دەستبەکاربوونەتەوە، لە ماوەی ئەو مانگەشدا پاسەوانەکانی کەرکوک لە نەخۆشخانەکانی بەغداد دەوامیان کردووە.


وتیشی، ئێستا ئەو پاسەوانە تایبەتییانە کە ژمارەیان ٦٠ پاسەوانە بۆ کەرکوک گەڕاونەتەوە و چوونەتەوە سەر کارەکەیان لە فەرمانگەی پاسەوانە تایبەتیەکانی کەرکوک و کێشەکە کۆتایی پێھاتووە. پاسەوانەکانیش کە لە ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوکن ستایشی ئەو ھاوکارییەی (ی.ن.ک)یان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو زنجیرە دیدارانەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد گوێی لە پوختەی کار و چالاکییەکانی ھونەرمەندان گرت لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی چالاککردنی بواری ھونەری ڕۆشنبیری و خزمەتکردن بە ھونەرمەندانی شاری سلێمانی.


لەو بارەیەوە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند: خزمەتکردنی ھونەر و ھونەرمەندان ئەرکمانە و بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانمان و خزمەتکردنی ھونەرمەندان، داواشی لێکردن کە بەردەوام بن لەسەر پێشکەشکردنی بەرھەم و چالاکییە ھونەرییەکانیان، چونکە بەشێکی زیندووی شوناس و لایەنی کلتوری سلێمانی پێکھێناوە.


شاناز ئیبراھیم ئەحمەد جەختیشی کردەوە کە پشتیوانی ھونەرمەندان دەبێت و بەدواداچون بۆ کێشە و داواکانیان دەکات، وتیشی: دەرگای مەڵبەندی سلێمانی بە ڕووی ھەمووان و بە تایبەت ھونەرمەندان ھەمیشە واڵا بووە و دەبێت. 


لە بەرامبەر ئەو پشتیوانییەیدا بۆ خزمەتکردنی کایەی ھونەری لە پایتەختی ڕۆشنبیری، وەفدی میوان بە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد-یان ڕاگەیاند کە جێی ئومێدی ھونەرمەندانە و تا ئێستاش لە پشتیوانیکردنیان درێغی نەکردووە و گوێی بۆ کێشە و خەمەکانیان گرتووە، داواشیانکرد کە کاری زیاتر بکات بۆ بوژاندنەوەی لایەنی ھونەری و ڕۆشنبیری ئەمشارە و ئاوڕی جدی لەم بوارە گرنگە بداتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵی  ١٩٧٤ ڕیزەکانی سوپای عێراق بەجێ دەھێڵێت کە ئەو کات پلەی مولازم بووە لە سوپای عێراق و لە نێو ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵی سەرکردەیەکی سەربازیی دەبینێت، ھەر ئەو شارەزایی و لێھاتووییەی خۆی بووە وایکردووە چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی پێبدرێت، لە سوریا بەشداری چەندین خولی سەربازیی کردووە و بووەتە یەکەم مامۆستای مەشق و ڕاھێنان بە پێشمەرگە.


لە ١٥-٩-١٩٨٤ بە پیلانێکی ڕاستەوخۆی سەدام حسێن و ھەواڵگری سەربازی عێراق و بە ھاوکاری جاشەکان لە بازگەی تاسڵوجە کەوتە بۆسەی دوژمنان و لەگەڵ شەھیدی فەرماندە سەباح مەجید ئاغا و شەھید نەھرۆ عەبدوڵا سەلیم شەھیدکران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرپەرشتیاری ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی بازنەی سێ و سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان داوایان لە کادرانی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و سەندیکاکان کرد لە ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن چالاکانە بەشداریان ھەبێت بۆ سەرخستنی کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان لە سنوری بازنەی سێ کە چرۆ حەمە شەریفە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە درێژەی بانگەشەکاندا بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ ھاوپەیمانی کوردستان دووەم کەرنەڤاڵی جەماوەری لە ڕانیە ڕێکدەخات بۆ ناساندنی کاندیدەکانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش وتارێک پێشکەش دەکات.


ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان کۆبووەوە و ھەڵسەنگاندن کرا بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەرز نرخێندرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش ڕایگەیاند، لە ئێستادا جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی خوێندکاران و مامۆستایان گرنگترین کارە کە پێویستە ئەنجام بدرێت.


وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ڕایگەیاند، دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن جگە لە ھەینی ھەموو ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار خوێندکار لە ھەرێم تۆمارکراون، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج ھەزار و ٧٨٠ خوێندنگە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئامادەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیمپۆزیۆمەکە بە ناونیشانی "پاراستنی ژینگە ئەرکی سەرشانی ھەمووانە" بەڕێوەدەچێت و دوو پانێل لەخۆدەگرێت، لە پانێلی یەکەمدا گفتوگۆ لە بارەی ژینگەیەکی تەندروست و کاریگەری لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە و گەشەپێدانی کارگەی چیمەنتۆ و پیشەسازییەکان بە گشتی و پاڵاوگە نەوتییەکان بۆ پاراستنی ژینگە باس دەکرێن.


لە پانێڵی دووەمیشدا، پیشەسازیی و گەشەپێدانی پاراستنی ژینگە و باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لە کارگەی چیمنەتۆ و پاڵاوگەکان، لەگەڵ ئاوەڕۆی سلێمانی و کاریگەریەکانی لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ، تاوتوێ دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...844845846847848...956