"ئازاد حەمە ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە کۆچی ھاووڵاتیانی ھەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەیرانی دارایی و خاوبوونەوەی بازاڕ و ناجێگیری دۆخی ھەرێم و نەبوونی ھەلی کار و دامەزراندن بە ھۆکاری کۆچی گەنجان و ھاووڵاتیان دەزانن، داواشی لە حکومەت کرد ھەوڵبدات بۆ ڕاگرتنی کۆچی گەنجان و بەرپرسیاریەتی ئەو دۆخە لە ئەستۆ بگرێت.