وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ١٣٣٩ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ١٦٢٧ توشبووش چاکبوونەتەوە، ١٧ کەسی تریش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستدا.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە (٥٦٥)
١. پشکنین: (١٠٦٩٣ پشکنینی نوێ)
• (٤١٠٩) ھەولێر
• (٢٠٨٠) سلێمانی
• (٣٩٩٥) دھۆک
• (٩٧) ھەڵەبجە
• (٢٢٠) گەرمیان
• (١٩٢) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (١٣٣٩ تووشبووی نوێ)
• (٤٤٠) ھەولێر
• (٣٧٢) سلێمانی
• (٤٠٨) دھۆک
• (٤٨) ھەڵەبجە
• (٣٨) گەرمیان
• (٣٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١٦٢٧ چاکبوون)
• (٨٠٠) ھەولێر
• (٣٢٤) سلێمانی
• (٣٦٥) دھۆک
• (٤٢) ھەڵەبجە
• (٧٦) گەرمیان
• (٢٠) ڕاپەڕین
٤. مردن: (١٧ مردن)
• (٦) ھەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٦) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٩٨٥٧١١ (١٠٢٩٦٩٤ ھەولێر، ٧٤٠٢٩٥ سلێمانی، ١١٩٤٧٨٤ دھۆک، ٢٠٩٣٨ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٣١١٨٨٩ (٩٠١١٩ ھەولێر، ١٠٥٩٥٠ سلێمانی، ١١٠٠٠٢ دھۆک، ٥٨١٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٧٦٤٣١ (٧٦٨١٧ ھەولێر، ٩٤٧٠٦ سلێمانی، ١٠٠٠٣٤ دھۆک، ٤٨٧٤ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٩٨٤٤ (١١٧٢٧ ھەولێر، ٨٨١٩ سلێمانی، ٨٥٤٨ دھۆک، ٧٥٠ ھەڵەبجە)
مردن ٥٦١٤ (١٥٧٥ ھەولێر، ٢٤٢٥ سلێمانی، ١٤٢٠ دھۆک، ١٩٤ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٣ی ئەیول ٢٠٢١
بەشدار حەسەن لە تیمی پارێزەرانی راگیراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیاتر لە ٢٠سزادراو و راگیراوی بادینان مانگرتنی تا مردنیان لە خواردن و خواردنەوە راگەیاندوە و بە ھۆیەوە تەندروستییان تێکچووە.
وتیشی، بە زۆر مانگرتن بە بەشێک لە زیندانییەکان شکێندراوە و ژمارەی مانگرتووەکانیش زۆرترە، بەڵام لە ئێستادا ناوی ھەموو مانگرتووەکانیان بەدەست نەگەیشتووە.
بەشدار حەسەن لەبارەی ھۆکاری مانگرتنەکەشەیانەوە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە وتی، زیندانییەکان داوای باشکردنی رەوشی زیندان و دادگاییکردنیان و چاوپێکەوتنی خێزانەکانیان دەکەن.
باسی لەوەشکرد، رەوشی دەروونی و تەندروستی زیندانییەکان زۆر خراپە و رێگە نادرێت بە ھیچ جۆرێک خێزانەکانیان چاویان پێبکەوێت.
لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار سەرۆک و ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەیبوون، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای بەخێرھێنانی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی، لەوتەیەکیدا بڕیارەکەی شادی نەوزادی بەهەنگاوێکی هاوسەنگ و گرنگ لەقەڵەم دا لەژیانی سیاسی ئەو پەرلەمانتارەدا بەوپێیەی گواستنەوەی خەباتی پارلەمانی بۆ نێو فراکسیۆنی یەکێتی و متمانەدان و قایل بوون بەو سیاسەتەی کەئەم حزبە پەیڕەوی دەکات خۆی لەخۆیدا هەنگاوێکی گرنگە، و هیوای خواست لەگەڵ هەڤاڵەکانی تریدا لەفراکسیۆنی یەکێتی بتوانێت خزمەت بەسیاسەت و ئەجێندای ئەم حزبە بکات و کاربکات بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان.
لەبەرامبەر ئەو پێشوازییە شایستەیەدا، پەرلەمانتار شادی نەوزاد رایگەیاند کە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی بەمەبەستی دەربڕینی ئامادەیی یە بۆ کارکردن و وتیشی: لێرەوە بەردەوامی بەکارەکانی (ی.ن.ک) دەدەم و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بە خزمەتەکانم دەدەم، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، شادی نەوزاد بەڵێنی دا کە یەکەمین هەنگاوە سیاسییەکانی لەریزەکانی یەکێتیدا، کارکردن بێت بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.
لەبەرامبەردا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێی راگەیاند: یەکێتی ماڵە گەورەکەی ھەمووانە، دەخوازین بەیەکەوە وەک فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی یەکێتی پەرۆشتر کار بکەن لەسەر داوا و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان.
هاوكات كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە پێدانی فۆرمێكی زانیاری كە بدرێت دنگدەرانی سنوری بازنەی یەك لە پارێزگای كەركوك تاوەكو لە رێگەی تیمی گەرۆكەوە شوێنی دەنگدانی هاوڵاتیان و چۆنیەتی دەنگدانیان بۆ رون بكرێتەوە بە ئامانجی بەشداریكردنی زۆرینە لە هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.