بە سەرۆکایەتی ڕەفعەت عەبدوڵا کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، وەفدێکی یەکێتی سەردانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لە سلێمانی کرد و لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو پێشوازی کران.


بە پێی زانیارییەکان، ئامانج لە سەردانەکەی وەفدی یەکێتی بۆ لای یەکگرتوو، بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی ڕەوشی ھەرێم و پێشھاتەکان دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی یەکریزی کوردە لە بەغداد.


دوێنێش وەفدی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داھاتوودا سەردانی لایەنە کوردستانییەکانی تر بکات.