"مەلا بەختیار" لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو پەرۆشییەی خەڵك بۆ پێشوازیكردنی لە بەرامبەر ئەو غەدرە گەورەیەیە كە لە خۆیی و بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن كراوە.
وتیشی، رۆژی یەك شەممە لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی رێكدەخات و ووردەكاری پرسی ژەهرخواردكردنەكەی دەخاتەڕوو.
حەسەن نوری بە كوردسات نیوزی راگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادار كراوەتەوە گومان دەكرێت ژەهر خوارد كرابێت لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو لە وڵاتی ئەڵمانیا پشكینینی بۆ كراوە و دەركەتووە كە ژەهر خواردكراوە و بەڵگەی پێویستیشی لە بەردەستدایە، وتیشی: بە پێی ئەو چارەسەر و پشكنینانەی كە بۆی كراوە تەندروستی باشە و مەترسی لە سەر ژیانی نەماوە ، جەختیشی كردەوە، هێشتا روون نیە ژەهرخوارد كردنەكەی پەیوەندی بە كەیسی سیاسی یاخود ئەمنییەوە هەیە, بەڵام بەڵگەی تەواوی لە بەردەستدایە و هەركاتێك پێویست بكات دەیخاتە بەردەم دادگا .
كۆنفرانسەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و 22 تەوەر لە بارەی نەشتەرگەری شكاوی جومگە و بڕبڕەی پشت و دەماری خوێن لەخۆ دەگرێت ، لای خۆشییەوە د. ئەریوان محەمەد سەرپەرشتیاری كۆنفرانسەكە رایگەیاند، لە كۆنفرانسەكە ئامێری نوێی نەشتەرگەری لەو بوارەدا خراونەتەروو بۆ ئەوەی پزیشكانی ناوخۆ ئاشنابن پێیان.
ئەمساڵ بەفربارین زووتر لە ساڵی ڕابردوو لە چیاکانی باڵەکایەتی و ناو سەنتەری قەزای حاجی ئۆمەران دەستیپێکرد، بەفر بارینەکە ھیچ ئاستەنگێکی بۆ جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دروست نەکردووە.
بە پێی ئامارەکان، تا ئێستا ٤ کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە و کۆچبەرێکیش بێسەروشوێنە.
ئێستا ھەزاران کۆچبەر کە لە ناویاندا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کورد ھەیە لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵندا گیریانخواردووە و ئەمڕۆش دەیان کۆچبەری تری کورد گەیشتوونەتە ئەو سنورە.
بەردەوامی مانەوەی ئەو کۆچبەرانە لەو ناوچەیە لە کاتێکدایە، کۆچبەران خواردن و خواردنەوەکی کەمیان لایە و کەشوھەواش زۆر ساردە و شەوانیش پلەکانی گەرما دەچێتە خوار سفر پلەی سیلیزی.
ھەروەھا ھەر ھاوڵاتییەک ڤاکسینی پێکوتەی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت ئەوا پێویستە پشکنینی"پی سی ئار"ی پێبێت.
لە بەشێکی تری رێنماییەکاندا ھاتووە، لەکاتی گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەر ھاوڵاتیەک ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارھێنا بێت پشکنینی بۆ ناکرێت و تەنیا ڕێگەپێدانی بۆدەکرێت و ھیچ بڕە پارەیەکی لێوەر ناگیرێت، ھەروەھا بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەو خوێندکارانەی لەئێران دەخوێنن، پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام ھیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەر ناگیرێت، منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵیش پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و تەنیا ڕێگەپێدانیان بۆ دەکرێت واتە ھیچ بڕە پارەیەک نادەن.
دەیڤد برونشتاین جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاند، لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی کۆبوونەتەوە و واشنتۆن پشتیوانی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان ئەنجومەنەکە و پارتەکانی تر دەکات، داواشی کرد پابەند بن بەو بەڵگەنامەیەی لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ ئیمزایان کردووە.
وتیشی، ئەمریکا بۆ رێگری کردن لە سەرھەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش، لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەمێننەوە و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و پشتیوانی چارەسەری سیاسی بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە قەیرانی سوریا.
سەرۆک مام جەلال لە ٦ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٥ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی وەک یەکەم کورد بە سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا، لەماوەی چوار ساڵدا بوو بە چەتر کۆکەرەوەی ھەموو لایەنە عێراقییەکان بە ھەموو پێکھاتەکانەوەو رۆڵی گەورەی ھەبوو لە راگرتنی سەقامگیری و دروستکردنی ھاوسەنگی لەنێوان پێکھاتەکاندا.
ھەر ئەوەش وایکرد، ھەموو ھێزوو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆک مام جەلالەوە و لە ١١ی ١١ی ٢٠١٠ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری دووم بە سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا ھاتووە، سەرجەم ئەو جیاوازیی مووچانەی بۆ ئەو مانگانەی، کە مووچەی تێدا پاشەکەوت کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە"پارەکە ھەرچەند بێت، بڕەکەی خەرج دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ڕوونیکردوەتەوە، بابەتەکە پەیوەندی بە پاشەکەوتی مووچەوە نییە.
لیوا روكن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، 204 هامەڕی درعی شەڕكەر و 42 هامەڕی ئیداری و چەندین ئامرازی جۆراوجۆری تری سەربازیی پێشكەش بە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كران، داواشی كرد، هاوكارییەكان بەردەوامییان هەبێت.
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکدێن لە خالد شوانی و رێبوار تەھا و رابحا حەمەد و نزار محەمەد لە بەغداد سەردانی ماڵی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حکمەیان کرد، لە سەردانەکەدا رەوشی سیاسی عێراق دوای ھەڵبژاردن و پێکھێنانی حکومەتی دھاتووی عێراق تاوتوێ دەکەن، بڕیاریشە ئەمرۆ وەفدەکەی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی تری عێراق کۆببنەوە .