بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ھەرێم بریاری داوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەلامەتیی ھاوڵاتیان، لە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینارەوە بۆ پێنج ملیار دینار بۆ فریاگوزاری خێرا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەرخان بکرێت.

هەروەها چوار ملیار دیناریش بۆ ھاندانی پزیشک و پەرەستار و کارمەندانی تەندروستی و تاقیگەیی و ئەو فەرمانبەرانەی لە تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بەشدارن تەرخان دەکرێت و ١٥٠ ملیۆن دیناری مانگانە بۆ ھەڵمەتی ھۆشیاری تەندروستیی ھاوڵاتیان بەھەموو جۆرەکانیەوە تەرخان دەکرێـت.