راپۆرتێک سەبارەت بە رەوشی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت بڵاودەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان، لە ئاگادارییەکدا ئاسانکاری بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی دەیانەوێت سکاڵا لە دژی تۆمەتبار (عەجاج ئەحمەد حەردان) تۆمار بکەن، پێویست ناکات سەردانی دادگاکانی بەغدا و باشووری عیراق بکەن.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، تەواوی رێکارە یاساییەکان و کاری پێویست بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان، لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سنووری سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک/گەرمیان ئەنجام دەدرێت.
دادگاکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دواتر و لە کاتێکی گونجاودا، کەسوکاری قوربانییەکان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی سەردانی دادگاکانی لێکۆڵینەوە بکەن.
پێشتر، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، لە بارەی دەستگیرکردنی تاوانبار "عەجاج ئەحمەد حەردان" راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکات سکاڵای یاسای لەسەر تۆمار بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو؛ داوا لەهەموو زیندانیەکانی رابردوو، خێزانی قوربانیانی ئەنفال، کەسوکاری بێ سەروشوێنبوان ئەکەم سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و گەواهی بدەن تا دادپەروەری فەراهەم بێت و ئەم تاوانبارە خوێنمژە لەسەر تاوانەکانی دەرهەق بەگەلەکەمان، لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.
بەوپەڕی توانامەوە بەرگری لەم دۆسییە مرۆیی و مێژوویی و نیشتمانییە دەکەم و هەرگیز کۆڵنادەم لە یادکردنەوەی شەهیدانمان، هەروەها بەردەوام دەبم لە تێکۆشان لەپێناو راستی و دادپەروەری".
بەپێی ئامارە رەسمییەکان، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا، وەبەرهێنەرە عیراقییەکان لە پلەی شەشەمدا هاتوون لەنێو ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین خانووبەرەیان لە ئیمارات کڕیوە.
فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە لە شاریقە ئاشکرای کردووە کە لەو ماوەیەدا، وەبەرهێنەرانی 109 وڵاتی جیاواز مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان ئەنجامداوە و کۆی گشتیی بەهای مامەڵەکان گەیشتووەتە 7 ملیار و 350ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ئامارەکە، عیراقییەکان 675 موڵکیان کڕیوە و بەوەش لە پلەی شەشەمدا هاتوون. هاوڵاتیانی ئیمارات بە کڕینی 14 هەزار و 307 موڵک لە پێشەنگی لیستەکەدان و وەبەرهێنەرانی هیندستان بە هەزار و 525 موڵک لە پلەی دووەم، سورییەکان بە 969، میسرییەکان بە 689 و ئوردنییەکانیش بە کڕینی 678 موڵک لە پلەکانی دواتردان.
لەسەر ئاستی جۆری موڵکەکانیش، یەکە نیشتەجێبوونەکان بە ڕێژەی %74.6 لە سەرووی لیستەکەوەن کە 11 هەزار و 459 مامەڵەیان پێکراوە، دوای ئەوانیش موڵکە پیشەسازییەکان بە Rێژەی %20.8 و بازرگانییەکان بە %4 و کشتوکاڵییەکانیش بە ڕێژەی %.6 دێن.
دوای شەڕە قسەی توندی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دیمیتری مێدڤیدێڤ، سەرۆکی پێشووی روسیا، ترەمپ رۆژی هەینی رایگەیاند کە فەرمانی کردووە بە جوڵەپێکردنی دوو ژێردەریایی ئەتۆمی بۆ نزیک روسیا وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی مێدڤیدێڤ.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی، "فەرمانم کردووە بە جێگیرکردنی دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە ناوچە گونجاوەکان، لەبەر ئەوەی ئەم لێدوانە گەمژانە و وروژێنەرانە تەنها قسە نەبن . ئەمەش بە هەنگاوێکی دەگمەنی هەڵکشانی ئەتۆمی دادەنرێت لە نێوان دوو زلهێزەکەدا.
شەڕە قسەکە دوای ئەوە هات کە مێدڤیدێڤ، کە زۆرجار لێدوانی توند لە بەرژەوەندیی کرملین دەدات، رۆژی پێنجشەممە لە پۆستێکدا بە ترەمپی وتبوو، پێویستە سەیری زنجیرەی "The Walking Dead" بکات و ئاماژەی بە توانای ئەتۆمیی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو کردبوو. ئەمەش نیگەرانیی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.
پۆتین و ترەمپ
پرسیارەکە ئەوەیە، چۆن پەیوەندییە "باشەکە"، وەک ئەوەی ترەمپ پێشتر وەسفی دەکرد، لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی روسیادا، لەپڕ تێکچوو؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ مانگی رابردوو. دوای چەندین لێدوان کە تێیدا ترەمپ ستایشی پۆتین و زیرەکییەکەی دەکرد لە هەوڵەکانیدا بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیا، ترەمپ رایگەیاند کە مۆڵەتی 50 رۆژ دەداتە روسیا بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ئاشتیی جددی لەگەڵ کیێڤ.
بەڵام وەڵامی روسیا لەو کاتەدا، توندکردنەوەی هێرشەکان بوو بۆ سەر خاکی ئۆکراین، بە کیێڤی پایتەختیشەوە. سەرەڕای لێدوانە ئەرێنییەکانی مۆسکۆ سەبارەت بە ئامادەیی بۆ دانوستان، هێرشەکان بەردەوام بوون. ئەمەش وایکرد ترەمپ هەفتەی رابردوو مۆڵەتەکە بۆ 10 بۆ 12 رۆژ کەم بکاتەوە.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند کە بڕیاریداوە "سزای لاوەکی" بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت کە نەوتی روسیا دەکڕن، لەوانەش چین و هیندستان و تورکیا، کە هەموویان لە دانوستانی بازرگانیدان لەگەڵ ترەمپ.
شایەنی باسە، ترەمپ و پۆتین لەوەتەی ترەمپ دەسەڵاتی وەرگرتووە، چەندین جار بە تەلەفۆن یان ڤیدیۆ قسەیان کردووە، بەڵام یەکتریان نەبینیوە ترەمپ پێشتر جەختی لەوە دەکردەوە کە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا روسییەکەیدا "زۆر گرنگە" و ئاماژەی بەوە کردبوو کە "هیچ شتێک لەبارەی ئۆکراینیاوە چارەسەر نابێت تا ئەو کاتەی هەردووکیان دەگەنە رێککەوتن."
بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا، زمانی قسەکردنی ترەمپ توندتر بووە و لە هەڵوێستە پێشووەکانی پاشگەز بووەتەوە کە دژی سەپاندنی سزا بوون بەسەر مۆسکۆدا.