بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی شۆفێران بەھۆی بەفربارینەوە ڕێگەی ھیران کەپی گەرۆتە بۆ سەر چیای سەفین داخراوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگەی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاوییەکان داخراوە.

بەھۆی تەڕبوونی شەقامەکانی ناوشاریش ھاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات پابەندبن بە خێراییە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیانیشیان بپارێزن. ھەروەھا ڕێگەی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەرانیش بەھۆی بەفربارین داخراوە.