بەھۆی بەستنی ئاو نزیکەی ١٠ ڕۆژە دەیان خێزان لە پێنجوێن بێئاون
کوردسات نیوز
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەھۆی کاریگەری دابەزینی پلەکانی گەرمی و بەستنی بۆری و لولەی سەرەکی دابەشکردنی تۆڕی ئاو لە پێنجوێن، دەیان گەڕەک و خێزانی ئەو شارە ماوەی ١٠ ڕۆژە بێئاون، لە ئێستاشدا نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەوکێشەدان و بە ھەوڵی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان چارەسەری کێشەی نەبوونی ئاو دەکرێت لە قەزاکەدا.



