داوا دەکرێت روفاتی گۆڕەکانی سەماوە بھێنرێنەوە
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
ژمارەیەک رێکخراو و چالاکوانانی بواری جینۆساید لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ساڵی ٢٠١٩ لە دووری ٤٠ کم پارێزگای سەماوە، لەسەر رێگەی نوگرە سەلمان ١٧١ روفاتی ئەنفالکراوانی کورد دۆزرانەوە، بەڵام تائێستا ئەو رووفاتانە نەھێنراوەتەوە بۆ زێدی خۆیان.
راشیگەیاندوە، لە ئێستادا ھیچ بیانوویەک بۆ دواکەوتنی ھێنانەوە ڕوفاتەکانی سەماوە نییە، چونکە لەکۆتایی مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٩ تیمی نیشتمانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە پێکھاتبوو لە کارمەندانی فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەزگای شەھیدانی عێراق و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم و پزیشکی دادوەری سەر بە وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ دەستیان بە ھەڵدانەوەی گۆڕەکان کرد، روفاتەکان گوازرانەوە بۆ پزیشکی دادی بەغداد بۆ ئەوەی نموونەی ئیسکیان لێ وەربگیرێت.



