نرخی دەرمانەکان لە ھەرێم کوردستان دیاری دەکرێن
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
دکتۆر شیروان سادق بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستن نرخی دەرمان و لێدانی ستیکەری وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە و دوای فراوان بوونی تاقیگەکانی دەرمان و زیادبوونی تیمەکانی ھەڵسەنگاندنی دەرمان لە ٥ی ٥ی ٢٠٢١ەوە لە ئێستادا ھەر جۆرە دەرمانێک بێتە ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆی مۆڵەتی بۆ کراوەو ستیکەری وەزارەتی تەندروستی لێدراوە.
باسی لەوەشکرد، بەرز بوونەوەی نرخی دەرمان چەند ھۆکارێکی ھەبوو ئەوانیش کێبڕکێی کۆمپانیاکانی دەرمان و بەرز بوونەوەی بەھای دۆلار بوو، بەڵام لە ئێستادا کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی کردووە بۆ دیاریکردنی نرخەکان و بۆ ئەوەش لێگەشتنی زۆر ھەیەو بڕیارە نرخی دەرمان بکرێتە دینار و لەکاتی لێدانی ستیکەرەکان نرخەکانیش دیاری بکرێت بەڵام ئەو ھەنگاوە کاتی زیاتری پێویستەو بەردەوام کاری لەسەر دەکەین.