ھەر ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ، لەچالاکییەکداو لەلایەن نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەک کە دوکانی موبایلەکەی بڕدرابوو توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند مۆبایلێکی گرانبەھادا.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشيکرد ،  تۆمەتبار (ێ، د ، ا)  لەدایکبووی ٢٠٠٤ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣  لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ھاوکات ڕاشیگەیاندووە ، لەچالاکییەکی تردا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات تۆمەتبارێک بەناوی (ە ، ح، م) لەدایکبووی ١٩٩٢ دەستگیرکرا بەتاوانی دزیکردن‌و قۆڵبڕین.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لەچەند بنکەیەکی پۆلیس لەسلێمانی‌و لەشاری ھەولێریش سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە.