ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان: دەبێت ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت
کوردسات نیوز
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ناڕازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا مەرجەکانی کۆتاییھێنانیان بە خۆپیشاندان دیاریکرد، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت و چارەنوسی مووچە فەوتاوەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دیاریبکرێت و ھەژمارێکی بانکی بۆ ھەموو مووچە پاشەکەوتکراوەکان بکرێتەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی ٣ لە نزیکترین کاتدا و پێدانی مووچەی مانگی ٢ بەوانەی وەریان نەگرتووە، ھەروەھا دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ پێدانی مووچەی ھەر وەزارەتێک بێ دواکەوتن.
ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان داواش دەکات، دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە و مووچە و قووتی چینی مووچەخۆران بخرێتە دەرەوەی گەمەی سیاسی حیزبەکان.