"شنۆ ئەشقی سورچی"ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، ماوەی پێنج مانگە بەبەڵگە حکومەت و دەستەی دەستپاکییان ئاگادار کردووەتەوە لەگەندەڵیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک بەڵام لێی بێدەنگن.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک  بەبەھای دەیان ملیۆن دۆلار بەنایاسایی و بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەکانی حکومەت،  پێنج بەرھەمی خۆراکی داغڵی پارێزگای دھۆک دەکات بەبێ پشکنین و گومرگ لە خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل.

شنۆ ئەشقی سورچی راشیگەیاندوە، وەزیری تەندروستی لەبری گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی تەنیا نوسراوێکی ئاگادار کردنەوەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەراسەتی گشتی تەندروستی دھۆک کردووە، دەستەی دەستپاکیش وەک ھەمیشە ھیچ ھەڵوێستێکیان نییە.