باڵیۆزی ئەمریکا بۆ کوردسات نیوز: سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی دەگەنە رێککەوتن
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢
سەربارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە بەزووترین کات بگەنە رێگەچارەیەک بۆ کۆتایھێنان بە کێشەکانیان، برواشیان وایە چەند لایەنێکی دەرەکی و ناوخۆی دەستیان لەو ناکۆکی دا ھەیە و لەبەرژەوەندی خۆیان دا بەکاردەھێنن .
لە وەڵامی پرسیاری نێردروای کوردسات نیوزدا دەربارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دووبارەبوونەوەی ئەزموونی ئەفغانستان لە ناوچەکە، تولەر وتی “راستە لە پێشدا بەرژوەندیەکانی ئەمریکا لەبەرچاو بگیرێت، کە لە ئێستادا ناتوانێ پشت بکاتە عێراق، ستراتیژیەتی کارکردنمان لە عێراق روونە کە لەسەر ستراتیژیەتی کابینەی پێشوو بەردەوام دەبین.”
لەمبارەیەوە تولەر ووتی “بە بڕوای من بە جێھێشتنی عێراق کاردەکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە تایبەت کە مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش لە ئارادایە." تولەر ماتیۆ ووتی "راستە داعش تێکشکاوە بەڵام لەناونەوچووە، و داعش تەنھا ھەرەشە نییە بۆسەر عێراق و سوریا بەڵکو ھەرەشەیە لەسەر ھەموو جیھان، ئاگاداری جموجۆڵەکانی پاشماوەکانی ئەم گرووپە رادیکاڵانەین کە لێرە و لەوێ سەرقاڵی دووبارە رێکخستنەوەی ریزەکانیانن.. من پێم وایە عێراق و ئەمریکا بەھێزترین ھاوپەیمانی نێودەوڵەتین بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش."
سەربارەت بە دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش، بالیۆز تولەر رایگەیاند کە پەیامی ئێمە بۆ دۆستەکانمان لە ھەردوو پارتی سەرەکی و پارتەکانی تریش کە بە دانوستان و دیالۆگ ئاشیانە کێشەکان چارەسەر بکەن لە پێناو پاراستنی سەقامگیری ھەرێمەکەیان، برواشمان وایە سەرکردەی ھەردوو پارتەکان دەگەنە رێکەوتن.
جێی ئاماژەیە ئەرکی دیپلۆماسی ماتیو تۆلەر لە عێراق کۆتای ھات و لەسەرەتای مانگی داھاتوو باڵیۆزی نوێی عێراق دەستبەکاردەبێت.