پەرلەمانتارانی یەکێتی کار بۆ وەرگرتنی منداڵانی شەھیدانی پێشمەرگە لە خوێندنی باڵای عێراق دەکەن
کوردسات نیوز
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢
سروە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دەبوو منداڵانی شەھیدانی پێشمەرگە پێش ساڵی ٢٠٠٣ لە خوێندنی باڵای عێراق وەربگیرێن، بەڵام وەرناگیرێن، لەسەر ئەو دۆسیەیە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی شەھیدانی عێراق کۆدەبنەوە. وتیشی، بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و ھێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان دەکەن.