تورکیا ناوچەکانی عەین عیسا و شەھبای لە ڕۆژئاڤای کوردستان تۆپباران کرد
کوردسات نیوز
٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، ناوچەی عەین عیسا و شەھبایان بە چڕی تۆپباران کرد.
بە پێی میدیاکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە گوندەکانی عەین عیسا لە باکوری شاری رەقە و ناوچەی شەھبایان لە باکوری شاری حەلەب تۆپباران کردووە و ھێرشەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش، رایگەیاندوە، لە مانگی حوزەیراندا، ھێزەکانیان ١١ ئۆپراسیونیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە دەوروبەری حەسەکە و رەقە و دێرەزۆر ئەنجامداوە و ١٧ چەکداری ئەو گروپەشیان دەستگیرکردووە.