"ھێمن ھەورامی"جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەستەمە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و تا ئێستا لەسەر ئەو پرسە ھیچ لێکنزیکبونەوەیەک لە نێوان لایەنەکاندا نییە و عەیبەیەکی گەورەیە بۆ ھەموو حزبە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانیان کە نەتوانن ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.

وتیشی، پێویستە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی کارابکرێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردن بکات.

 سەبارەت بە پرسی پێکھاتەکانیش رایگەیاند، دەبێت پێکھاتەکان خۆیان بڕیاربدەن نوێنەرایەتییەکانیان دیاریبکەن.