لە مانگێکدا پێنج ھاوڵاتی بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێم شەھید بوون
٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی"سی پی تی"ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە ماوەی مانگێکدا، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، پێنج ھاوڵاتی شەھید بوون، کە سیانیان منداڵ بوون، ھەروەک ١٥ ھاوڵاتی تریش برینداربوون.
لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، ھەر لەو ماوەیەدا چوار بارەگای نوێی سەربازی تورکیا لە ھەرێم دروستکراون، تۆپبارانی چەند گوندێکیش بەردەوام بووە، ھاوکات بەو ھۆیەشەوە گوندی"توتەقەڵ"لە سنوری قەزای چەمچەماڵ چۆڵکراوە.