فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمدا دوو تەوەرە تاوتوێ دەکرێن.

لە تەوەرەی یەکەمدا بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە رێکخستنی دەستی کار و رەخساندنی ھەلی کار بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشکردنی دادپەروەرانە و ئەولەویتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان، ھەروەھا پابەندکردنی خاوەنکار و وەبەرھێنەران بۆ تەرخانکردنی رێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کرێکارانی خۆماڵی. 

تەوەری دووەمیش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی رەشنوسی پەیڕەوی تایبەت بە پێکھاتە و ئەرکەکانی لیژنەکانی لێکۆڵینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی.