دوای چەند جارێک درێژکردنەوەی وادەی سوودمەندبوون لە قەرزەکانی حکومەت، سایتی رەسمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥% لە قەرزەکانی حکومەت، کە قەرزەکانی بواری گەشتوگوزار و شارەوانی و ئاو و شوێنەوار دەگرێتەوە ئەمڕۆ کۆتایی دێت، ئەو وادەیەش دوایین دەرفەت دەبێت بۆ سود وەرگرتن لەو ئاسانکارییە و جارێکی تر درێژ ناکرێتەوە. 

راشیگەیاند، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی ئەو قەرزانەیان لایە بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و دامودەزگاکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن، بۆ ئەوەی سوودمەند بن.