وەفدێکی مەڵبەندی ٣ی ھەولێر سەردانی نوسینگەی ھەولێری کوردساتیان کرد
کوردسات نیوز
٢٩ی ئابی ٢٠٢٣
لەم سەردانەدا عبدالقادر ھەرکی، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکان پەیامی پیرۆزبایی بەدەست ھێنانی ناسناوی باشترین کەناڵی کۆمەڵایەتی و خێزانی سەردانی نوسینگەی ھەولێری کەناڵەکەیان گەیاندە سیروان حسین بەرێوەبەری نووسینگەی ھەولێری کەناڵەکە.
لە دانیشتنەکەدا باسیان لە رەوشی میدیایی لە ھەرێمی کوردستان کرد و وەک مەڵبەندی ٣ی ھەولێر پشتوانی و پالپشتی مەڵبەندی ٣ی ھەولێریان بۆ کەناڵەکە دووپات کردەوە .



