کوردستانکوردستان

ئاشکراشیکرد، ھەریەک لە تۆمەتباران بەرپرسبوون لە وەرگرتنی پارەی وزەی کارەبای یەکێک لەکارگەکانی ئاوی خواردنەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆیاندا بەکاریان ھێناوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی دەستەی دەستپاکی، دوای ئەوەی دۆسییەکە خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بەدەستپاکی لەدادگای کەرکوک، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەمادەی ٣٤٠ دەستگیرکراوە و دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش بە دەستەبەری دارایی ( کەفالە ) ئازادکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پەیامێكدا رایگەیاند،كرێكاران و رەنجدەران پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگە و بزوێنەری شۆڕشەكانی گەلەكەمانن، یەكێتیی لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیكرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێكی دانەبڕاوی ئەم هێزە كاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەكانیان لە یاد ناكات.

سەرۆك بافڵ راشیگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاران بووە و هەوڵیداوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و رەخساندنی دەرفەتی كار، ئەوەش بە ئەركی خۆیان دەزانن و وەفادارییەكی بچووكە بەرامبەر گەورەیی و كاریگەریی ئەو هێزە خۆڕاگرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری پلاندانان و گوێگرتن لە روونکردنەوەکانی، بۆیان دەرکەوتووە دەبێت بودجەی وەبەرھێنان وەک خۆی بمێنێتەوە و ئەگەر کەمکردنەوەیەکیش لە پرۆژەیاسای بودجەدا ھەبێت، پێویستە لە بودجەی بەکاربردن بێت و بەھیچ شێوەیەکیش دەستکاری مووچە ناکرێت.

راشیگەیاند، پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراقدا ١٢.٦٧ دەبێت تا ئەو کاتەی سەرژمێریی گشتی ئەنجام دەدرێت و وەزیری پلاندانانیش وتویەتی لە بودجەدا بڕگەیەک جێگیرکراوە بە مەبەستی تەرخانکردنی بودجە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی و ھەر کاتێکیش تەواو بوو بەپێی ژمارەی دانیشتووان گۆڕانکاری لە بەشە بودجەی ھەرێم و پارێزگاکانیش دەکرێت بە کەمکردنەوە یان زیادکردن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی جیھانیی کرێکاراندا…

یەکی ئایار، ڕۆژی جیھانیی کرێکاران، بە گەرمی لە کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیھان و سەندیکا و ڕێکخراوەکانیان پیرۆز دەکەم. بەشداری و قوربانیدانی کرێکارانی کوردستان لە شۆڕش و ڕۆڵی دیار و ڕەنجی زۆریان لە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا وێڕای دەربڕینی ھەموو پشتگیرییەک بۆ ماف و داوا ڕەواکانی کرێکاران، جەخت لە پێویستیی ھەبوونی یاسایەکی سەردەمیانەی کار بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ڕەخساندنی زەمینەی سەلامەت و ژینگەی لەبار و ڕێکخستنی دروستی کاژێرەکانی کار و یەکسانی لە دەرفەتی کاردا دەکەینەوە، ھەروەھا دەبێ گرنگیی زیاتر بە ژیان و گوزەرانی کرێکاران و خێزانەکانیان بدرێت و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافەکانیان کار بکەن.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و کەسوکاری ئەو کرێکارانە دەنێرین کە لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە و لەسەر لایەنە پەیوەندارەکانە لە ھەموو ڕوویەکەوە چاودێرییان بکەن و یارمەتی بدرێن.

یەکی ئایار لە ھەمووان پیرۆز بێت و پشوویەکی ئارام و ئاسوودە بۆ کرێکاران دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسانەی مافی گەشتکردنیان ھەیە بۆ حەج، رۆژی سێشەممە دووی ئەم مانگە سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان و رادەستکردنی پارەی تێچووی حەجەکەیان.

راشیگەیاند، ئەمساڵ بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف تێچووی حەج کەمکراوەتەوە، بەجۆرێک تێچووی ھەر حاجییەک بە رێگەی ئاسمانی لە چوار ھەزار و ٥٧١ دۆلارەوە بووەتە چوار و ٥٠٠ دۆلار، ھەروەھا بە رێگەی وشکانی لە سێ ھەزار و ٨٧٣ دۆلارەوە، بووەتە سێ ھەزار و ٨٠٠ دۆلار.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی ھەرێم راشیگەیاند، بۆئەوەی تێچووی حەجی ئاسمانی و وشکانی لەسەر ھاووڵاتیان کەمبکرێتەوە و نرخەکەش ھاوتا بێت لەگەڵ ئەو نرخەی، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی دیاریکردووە، وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم، بە بڕی ٣٣٠ ھەزار دۆلار پاڵپشتی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ دەکات.

ھاوکات ئەمساڵ بۆ یەکەم جار بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان، ٦٩٠ حاجی دەگوازێتەوە و حاجیان سەرپشکن لەوەی بە رێگەی ئاسمانی یاخود وشکانی گەشت بکەن، بەپێی ئەو رێژەیەی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیەکان دیاریکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان، لەکۆبوونەوەکەدا کە لە دەباشان بەڕێوەچوو ھەردوولا جەختیان کردەوە کە ئەم رەوشە سیاسییەی لە ئێستادا ئەگوزەرێک نە لە بەرژەوەندی خەڵکەو نە جێی رەزامەندی ھیچ لایەکە، بۆیە پێویستە ھەمووان ھەوڵی باشکردن و رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد بدەن و تەبایی نێوخۆیی بەرپا بکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون کە پێویستە یەکێتی و گۆڕان تەباتر بن و پلانی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان دابڕێژنەوە بە شێوازێک کە لەگەڵ ئەم قۆناغە و رووبەڕوو بوونەوەی ئاڵنگارییەکان بگونجێت و لەئاستی چاوەڕوانی ھاوڵاتییانیش بێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کۆبوونەوە ھەڵسەنگاندنێکی بۆ شێوازی خزمەتگوزاری کرد و جەختی کردەوە؛ خزمەتگوزارییەکان لەو ئاستە نییە کە پێشتر پلانی بۆ دانراوە و ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوە و ھەڵوەستە کردن ھەیە لەپێناو باشتر کردنییان و دەبێت سیاسەتێکی نوێ ھەبێت کە جیاکاری و ناعەدالەتی نەھێڵرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەھا باس لە ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لەوبارەیەوە گەیشتوونەتە چ ئاستێک، ھەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردوەوە کە؛ پیویستە چی زووە رێککەوتن و سازانی لەبارەوە بکرێت و لەوە زیاتر ھەڵبژاردن دوانەکەوێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد....

بەبۆنەی یەکی ئایار رۆژی جیھانی کرێکارانەوە پیرۆزبایی لەھەموو کرێکارانی جیھان و عێراق و کوردستان، لەبراو خوشکە ماندوونەناسە دڵسۆزەکانمان ئەکەم.

لەم ساڵرۆژەدا پەرۆشیی دووپات دەکەینەوە بۆ فەراھەمکردنی ھەلی کاری گونجاو لەپێناو زامنکردنی ژیانێکی ئاسودە و سەقامگیر بۆ کرێکارانی نیشتمانەکەمان، راشیدەگەیەنین پێویستە دەستەبەری ماف و گوزەران و ژیانی کرێکاران بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر بۆ کرێکارانی ناوخۆ بڕەخسێنرێت.

خۆشحاڵیمان لەم رۆژەدا، ھەڵسەنگاندنی پڕبایەخمانە بۆ ھەوڵی ڕۆڵەکانمان و ئەو کەسانەی بزوێنەری ڕەوڕەوەی بنیاتنان و خۆشگوزەرانی و بەرەوپێشبردنی وڵاتیان لەئەستۆگرتووە، بەجۆرێک کە جوانی بینا و شار لەسەر دەستی کرێکاران ھاتۆتەکایەوە ھەرچەند لەبەرامبەردا کەمترین ماف و بژێوی ژیانیان بۆ دابین کراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نرخی گاز و ھەرسێ جۆرەکەی بەنزین زیاتر دادەبەزێت و ھەر جۆرێکیی بەنزین ٢٥ دینار لە نرخەکەی کەمدەبێتەوە.

وتیشی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزینی سوپەر لە ھەزار و ٢٢٥ دینارەوە دەبێتە ھەزار و ٢٠٠ دینار، بەنزینی موحەسەن لە ھەزار و ٧٥ دینارەوە دەبێتە ھەزار و ٥٠ دینار و نرخی بەنزینی نۆرماڵیش لە ٨٧٥ دینارەوە دەبێتە ٨٥٠ دینار، گازیش ٥٠ دینار کەم دەبێتەوە و لە ٨٠٠ دینارەوە دەبێتە ٧٥٠ دینار.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لە راگەیەنراوێکدا دوایین ھەڵوێستی حزبەکەی لەسەر پرۆسەی سیاسی کوردستان خستەڕوو و رایگەیاند، دواخستنی ھەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکان، لەکەیەکی گەورەیە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ترسی جیددیش بەھۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەی ھەرێم دروستبووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش ھەر ماوەیان بەسەرچوەو لەو ڕووەوە لە پەرلەمانی کوردستان جیاوازیی نییە.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی دەشڵێت، بە پێویستیان زانی سەرجەم نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکۆبوونەوەیەکدا، کە بەختیار بەکر نوێنەری یەکێتی لە ھۆڵەندا، ئامادەی بوو و یاوەری وەفدە ھۆڵەندییەکەی دەکرد، باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و چەندین بابەتی گەرماوگەرمی سیاسی کران، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، پێداگرییان کرد لە پشتیوانی یەکتری ھێزە چەپ و پێشکەوتووخوازەکان بەشێوەیەکی گشتی لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشە ھێشتا بەدینەھاتووەکان. ھەر لەم کۆبوونەوەیە، دکتۆرە کەنار فازل ھیدایەت ئەندامی ئەنجومەنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی، سەبارەت بە ڕەوش و پێگەی ژنان و گەنجان لەناوچەکە بابەتێکی شیکاری پێشکەش بە میوانەکان کرد و ئامەژەی بە ڕۆڵ و پێگەی ئێن جی ئۆکان کرد. 

لە درێژەی کۆبوونەوەکەی وەفدەکەی پارتی چەپی سەوزی ھۆڵەندی و یەکێتی لەشاری ھەولێر، پاش گۆڕینەوەی بیروڕا و قسەکردن لەسەر دوا پێشھاتە سیاسیەکان لەناوچەکە، بڕیاردرا درێژە بەم پەیوەندیانە بدرێت و سەردانی دوولایەنە بەردەوامی ھەبێت لەنێوانیاندا و بەشداری لە چالاکییە فراوەنەکانی یەکتربکەن. شایەنی باسە پێشنیاری کار و پڕۆژەی ھاوبەش لەنێوان یەکێتی و پارتی چەپی سەوزی ھۆڵەندی بەمەبەستی کردنەوەی خول و ڕاھێنانی ئەندامانی یەکێتی و بەشداری کردن لە کۆنفڕانس و چالاکییەکانی پەیوەست بە کاروباری دەرەکی پەسندکرا. 

بەختیار بەکر نوێنەری یەکێتی لە ھۆڵەندا سەبارەت بە پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند: پارتی چەپی سەوز پارتێکی سیاسی ھۆڵەندییە و واژۆی چەپی پێشکەوتنخوازانەی ھەیە. پارتی چەپی سەوز لە ساڵی ١٩٩٠ دوای یەکگرتنی چوار پارتی چەپ دامەزراوە کە بریتین لە PPR، PSP، CPN و EVP. ژمارەی ئەندامەکانی پارتەکە ٣٣ ھەزاری تێپەڕاندووە کە زۆربەیان گەنجن. لە پەرلەمانی ھۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا فڕاکسیۆنەکانیان کاران و ئەندامی بڵۆکی سەوزەکانن. لەسەر ئاستی شارەوانییەکانی ھۆڵەندا ٥٣٧ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییان ھەیە. پۆستی پارێزگاری ئەمستەردام لەم پارتەیە و بەیەکێک لە پارەتە ھەرە خاوەن پێگە جەماوەرییەکان ھەژمار دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی ھەرێم بە ماڵپەڕی عەرەبی جەدیدی قەتەری راگەیاندووە، لە رۆژانی داھاتوودا وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم سەردانی ئەنقەرە دەکەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا دوو مەرجی ھەیە بۆ ئەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە، مەرجی یەکەمی ئەوەیە عێراق لەو ١.٤ ملیار دۆلارە خۆش ببێت کە دادگای پاریس بەرامبەر ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەسەر ئەنقەرەدا سەپاندویەتی، مەرجی دووەمیشی ئەوەیە نەوتی ھەرێم بە ھەمان نرخی پێشوو بە تورکیا بفرۆشرێت کە پێشتر ھەر بەرمیلێک نەوتی ھەرێم بە ١٩ دۆلار بەو وڵاتە فرۆشراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، تەقەکردن و ھێرشکردنەسەر کۆڵبەران و کاسبکاران لە سنورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانیش لە یەکی ئایاری ٢٠٢٢ تاکو یەکی ئایاری ٢٠٢٣ زیاتر لە ٤٠ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراون، ١٦٧ کۆڵبەریش برینداربوون، لەو رێژەیەش ٦٥٪ بە تەقەی راستوخۆی ھێزە ئەمنییەکان و پاسەوانی سنوری ئێران بوون بە قوربانی.

ھەنگاو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو دوو کۆلبەری خەڵکی گوندی دەرێ و تەخان لە نزیک سنووری تەتە لە رۆژھەڵاتی کوردستان، لەلایەن ھێزەکانی حکومەتەوە ھێرشکراوەتە سەریان و ئەشکەنجە دراون و بەلێدان بریندارکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یادێكی بە ئازارو لەهەمانكاتیشدا لێوانلێو لە شانازی بۆ هەموومان، شانازییە بۆ گەلێك كە خاوەنی سیروان تاڵەبانی و هاوڕێ شەهیدەكانی بێت، ئەو هاوڕێیانەی لە رۆژگاری پڕ هەڵەت و كەندو كۆسپی نا ئومێدی و تاریكیی خۆخواردنەوەدا، مەشخەڵی خۆرێكی پڕشنگداری سەرفرازییان بردەوە سەر لوتكەی چیا و گوڵی روناكییان دایەوە لە یەخەی نیشتمان.

شەهید سیروان و هاوڕێكانی كاتێك شانیان دایە بەر ئەوئەركە نیشتمانییە، زۆر باش دەیانزانی كەشەهید بوون لە رێگەیاندایە، بەڵام زۆر مەردانە كاری خۆیان بەئەمانەتەوە ئەنجامداو كەمتەرخەمیان نەكرد بەرامبەر بە میللەتەكەیان.

شەهید سیروان لەخانەوادەكەی خۆیەوە دەستی بەخەبات كرد و لەگەڵ دەستپێكردنی خەباتی چەكداریدا، هەرچوار براكەی دیكەی لەگەڵ خۆیدا چەكی كوردایەتیان كردە شان، ئەوانیش شەهیدان (ئەیوب و عومەرو غەریب و خالید)ن كەهەر یەكێكیان لەمەیدانە جیاجیاكانی خەباتدا شەهید بوون، پێنج برا لەیەك خێزان بەسەرو ماڵەوە خۆیان بەختكرد.

هاوڕێ شەهیدەكانیشی هەر یەكێكیان كێوێكی دیكەی بەرەنگاری و قەڵایەكی دیكەی بەرخودان بوون.

شەهید سیروان تاڵەبانی
 شەهیدی سەركردە سیروان تاڵەبانی ناوێكی دیارە لەبزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەماندا، هەروەها جگەلە پێگەو قورسایی خۆی لەمەیدانی كوردایەتیدا، بنەماڵەكەیشی لەپێناوی كوردستان بەخەباتدا زەحمەت و كوێرەوەریی زۆریان كێشاوە، هەر ئەوەشە وایكردووە بێتە خاوەن مێژوویەكی گەش و بەیەكێك لەو بنەماڵانە دادەنرێت كە بەزۆربەی خەڵكی كوردستان ئاشنا ببن.

شەهید سیروان كە ناوی تەواوی فەیسەڵ رەشید حەمیدە، ساڵی 1946  لە كەركوك لە دایكبووەو هەر لە منداڵییەوە خولیای بەشداریكردنی هەبووە لە خەباتی ڕزگاری نەتەوەكەی، هەربۆیە لەتەمەنێكی كەمدا پەیوەندیكرد بەیەكێتی قوتابیانی كوردستانەوەو چالاكانە لەناو ڕێكخستنەكانی ئەوكاتەی پارتی دیموكراتی .كوردستان كاریكردووە، لێپرسراوی لقی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بووە لە كەركوك، دوای ئاشكرابوونیشی لەلایەن ڕژێمی ئەوكاتەی عیراقەوە، پەیوەندیكردووە بەشۆڕشی ئەیلولەوەو بەشداری زۆرەبەی نەبەردییەكانی كردووە.

دوای دەستپێكردنی وتووێژی شۆڕش و رژێمی بەعس و دەرچوونی بەیاننامەی 11ی ئازاری 1970، شەهید سیروان بەهۆی لێوەشاوەییەوە كراوە بەبەڕێوەبەری شارەوانی خانەقین.

لەسەرەتای دامەزراندنی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستانیشەوەو لەڕێگەی شەهیدان خاڵە شیهاب و كاك ئارامەوە پەیوەندیكردووە بەدەستەی دامەزرێنەری ئەو كۆمەڵەیەوە، بووە بەیەكێك لەكەسە چالاكەكانی رێكخستن و  بەگوڕو تینێكی زۆرەوە هەوڵیدا بۆدرووستكردنی شانەكانی رێكخستن و گەشەپێدانی كۆمەڵە لەناو خەڵك و هێزی پێشمەرگە.

پاش نسكۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی 1975دا، شەهید سیروان جارێكیتر كەوتەوە خۆئامادەكردن بۆ بەشداریكردن لەشۆڕشی نوێ‌، هەربۆیە پاش گەڕانەوەی بۆ شاری كەركوك،  توانی چەندین شانەی رێكخستن لەكەركوك و بەغداو چەند شارێكی دیكەی خواروی عیراق دروستبكات، پاش فراوانبوونی ڕێكخستنەكان، كۆمیتەی (ئاگر) دروستكراو شەهید سیروان كرا بەلێپرسراوی كۆمیتەكە، ئەوەبوو كۆمیتەی ئاگر بوو بەوئاگرەی كە دوژمنانی تۆقاندبوو، دوای ئاشكرابوونیشی لەلایەن رژێمەوە، شەهید سیروان گوێزرایەوە بۆ سلێمانی و لەوێ‌ درێژەی بە كاری ڕێكخستندا.

چەندین كۆبونەوەی سەركردایەتی شۆڕش لەماڵی شەهید سیروان ئەنجامدراوەو لەوێوە بەرنامەی كارەكانی شۆڕش دادەنراوە.

ساڵی 1976یش كەبڕیاری دەستپێكردنەوەی شۆڕشی چەكداری درا، سیروان تاڵەبانی یەكێك بوو لەوچواركەسەی كەوەك یەكەمین مەفرەزەی شۆڕشی نوێ لەگەڵ هاوڕێیان شەهید شەماڵی باخ و شەهید ئەنوەر مەجید سوڵتان و حەمەسەعید قەڵەو لەناوچەی شارباژێر دەستیان بەخەباتی چەكداریی كردو  یەكەم بەیاننامەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلایەن شەهیدسیروان و هاوڕێكانییەوە بڵاوكرایەوە، هەروەها لەدروستبوونی هەرێمەكانی هێزی پێشمەرگەش، سیروان تاڵەبانی كرا بە فەرماندەی هەرێمی پێنجی قەرەداغ.

شەهیدی سەركردە سیروان تاڵەبانی بەڕادەیەك خۆشەویستی خەڵكی ئەو ناوچانە بووە كەكاری تێداكردووە، بەبیستنی هەواڵی ئەو خەڵك دڵخۆش دەبوون و هەمیشە  چاوەڕێی هەواڵی چالاكی و نەبەردییەكانی بوون، تەنانەت چەندین منداڵ لەناوچەكانی كوردستان بەناوی ئەوەوە ناونراون (سیروان)، بەجۆرێكیش ئەركەكانی شۆڕشی ڕادەپەڕاندو  بەگژ دوژمندا دەچۆوە، هەروەك ئەفسانەیەك لێیان دەڕوانی.

رژێمیش بەچەندین شێواز هەوڵی دەدا شەهید سیروان دەستبەرداری شۆڕش بێت و  سەرەتا بەپێدانی ئیمتیازاتی زۆرو  لێپرسراوێتی بەپلەی باڵا لەناو حكومەتدا، بەڵام كەشەهید سیروان داواكاریی دوژمنی رەتكردەوەو پشتی نەكردە گەلەكەی، حكومەتی بەعس ویستی لەڕێگەی گوشارەوە ئامانجەكەی بپێكێت، ئەوەبوو  دایكی و هەموو براكانی ڕاپێچی زیندان كران، بەڵام دیسان كێوی ورەو باوەڕی ئەو شەهیدە قارەمانە بەرامبەر رەشەبای نەهامەتی دەستی داگیركەر لەجاران بەهێزتر دەبوو و باشتر درێژەی  بەخەبات دەدا.

هەر ئەوكاتانە، ڕۆژانە چەندین داستان و نەبەردی لەناوچە جیاجیاكاندا بەسەركردایەتی شەهید (سیروان) تۆمار دەكراو گورزی كاریگەر لەڕژێم دەوەشێنرا، بەعسیش هەموو تواناكانی خستبووە گەڕ بۆ لەناوبردنی پێشمەرگە لەسنوری هەرێمی پێنجی قەرەداغ و ڕۆژانە هێرشی بەربڵاوی دەكردە سەرسنووری ئەو هەرێمەو پێشمەرگەی شەهید دەكرد.

شەهید سیروان بەیەكێك لەداهێنەرانی چالاكییەكانی هێزی پێشمەرگە دادەنرێت لەناو شاردا، لەو ڕووەوە چەندینجار  لەناو شاری سلێمانی و شارەكانی دیكە چالاكی ئەنجامداوەو سەركردایەتی و فەرماندەیی دەیان داستان و نەبەردی تۆمار كردووە.

كارەساتێك لە زێڕینجۆ
ئەوكاتەی شەهید سیروان فەرماندەی هەرێمی پێنج-ی قەرەداخ بوو،  رۆژ دوای رۆژ هەرێمەكەی لەگەشەكردندا بوو، ئەوەش دەگەڕایەوە بۆ ئازایەتی شەهید سیروان و پێشمەرگەكانی، بۆیە شەهید هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدا بوو گورزی كوشندە لەدوژمن بوەشێنێت، بۆئەومەبەستەش لەدواكۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەركردایەتی كەلەگوندی شێنێی سەرسنوور بەسترا، توانی بڕێكی باش چەك و تەقەمەنی پەیدا بكات و بەڕێكەوتەوە بۆناوچەكانی سلێمانی تا پەرە بەچالاكییە سەربازییەكان بدات و ببێتە هۆی گۆڕانێكی نەوعی لەچالاكیەكانی هێزی پێشمەرگە، شەهید بەو پڕچەكبوونەی هەرێمەكەی زۆر دڵخۆش بوو، لەولاشەوە ڕژێم لەهەوڵی ئەوەدا بوو بەهەر شێوەیەك بێت  سیروان تاڵەبانی لەناو بەرێت و تواناكانی خستبووەگەڕ، دواجار  پیلانێك بۆشەهیدكرندی داڕێژرا كەئیستخباراتی عەسكەریی راستەوخۆ لەبەغداوە سەرپەرشتی دەكردو چەندین ئەفسەری گەورەی ئیستخبارات  نێردرابوو بۆناوچەكە، ئەوەبوو لەگوندی (زێڕینجۆ)ی ناوچەی شارەزوور، لەشەوی 29\30/4/1979 كەوتە بۆسەیەكی زۆری هێزەكانی ئیستخبارات و جاش و ئەمن و قواتخاسەی عەسكەری و… هتد، لەئەنجامدا سیروان تاڵەبانی و حەسەن خاوێیی و عەلی چەلەبی و حاجی چاوشین و نەجات كەركوكی و محەمەدی حاجی كەریم  شەهید كران، ڕژێمیش  وێنەی تەرمەكەی شەهید سیروانی بە شارو شارۆچكەو گوندەكانی كوردستاندا دەگێڕاو بەخەڵكیان رادەگەیاند: سیروان تاڵەبانیمان كوشتووەو شۆڕش كۆتایی پێهات، خەڵكی كوردستانیش زۆر خەمباربوون بەو هەواڵەو لەهەموو ناوچەكان پرسەیان بۆگێڕا.

شەهید حەسەن خاوێی
شەهیدی فەرماندە حەسەن حەمە ساڵح مەحمود ناسراو بەحەسەن خاوێیی، ساڵی  1940 لەدایكبووەو لەتەمەنی21 ساڵیداو لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلول بووە بەپێشمەرگەو پلەی سەرلق بووە لەهێزی قەرەداخ، ئازاو قارەمان بووەو بەشداری دەیان نەبەردیی كردووە.

ساڵی 1963 پەیوەندیكردووە  بەپارتی شۆڕشگێڕی كوردستانەوەو درێژەی بە خەبات داوە، ئاوارەی ئێران بووەو پاشان ساڵی1965 گەڕاوەتەوە بۆكوردستان و لەشەِری كۆڕەك بەسەختی بریندار كراوە.

شەهید حەسەن پێشمەرگەیەكی خۆشەویست و كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتیش بوو،  هەمیشە بەدەم كێشەكانی خەڵكەوە چووە.

ساڵی 1975 كەشۆڕشی كورد توشی نسكۆ هات، شەهید لەهەوڵی ئەوەدا بوو  بەرگری بەردەوام بێت، بۆیە پاش  ئەوەی كەزانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان درووست بووە پەیوەندیكرد  بەو رێكخراوەوەو چالاكانە ئەركەكانی رێكخستنی رادەپەڕاند، دوای ئاشكرابونیشی پەیوەندیكرد بەشۆڕشی نوێ و لەهەرێمی 5ی قەرەداغ بوو بەپێشمەرگە، شەهیدان: حەسەن خاوێی و سیروان تاڵەبانی زۆر هاوڕێ و دڵسۆزی یەكتری بوون و وەك دوبرای خۆشدەویست وابوون، هەرلەوخۆشەویستیەشەوە  شەهید حەسەن  كوڕێكی خۆی ناودەنێت (سیروان).

شەهید حەسەن بەهۆی قارەمانێتییەوە بەزوویی پلەكانی پێشمەرگایەتی بڕیوەو  كراوە بەفەرماندەی كەرتی 2ی بازیان لەهەرێمی 5ی قەرەداغ، بەشداری و فەرماندەیی سەرجەم نەبەردییەكانی سنووری هەرێمەكەی كردووەو لەچالاكی مەفرەزەكانی ناوشاریش ڕۆڵی بەرچاوی هەبووەو چەندینجار بریندار بووەو لەلێواری مەرگ گەڕاوەتەوە.

ساڵی1979 شەهید حەسەن لەگەڵ شەهیدی سەركردە سیروان تاڵەبانی و كۆمەڵێك پێشمەرگە  دەچنە سەركردایەتی و لەبەرلێهاتووی دەكرێتە جێگری فەرماندەی هەرێمی 5ی قەرەداغ.

شەهید  نەجات كەركوكی
شەهید نەجات ساڵی1962 لەبنەماڵەیەكی تێكۆشەر لەدایكبووەو  هەرلەمنداڵییەوە خولیای بەگژداچوونەوەی داگیركەرانی كوردستانی  هەبووە، بۆیە لەتەمەنێكی زۆرمدا بووە بەپێشمەگە لەهەرێمی 5ی قەرەداغ، بەشداری زۆربەی نەبەردی و شەڕەكانی سنوری هەرێمەكەی كردووەو پێشمەرگەیەكی ڕۆح سوك و چاو نەترس بووەو چالاكانە ئەركەكانی  پێشمەرگایەتی جێبەجێكردووە.

شەهید محەمەد
شەهید محەمەد كەریم حەمە بارام ناسراو بەمحەمەدی حاجی بارام، ساڵی 1944 لەخێزانێكی جوتیاری كورد پەروەر لەدایكبووە، بۆیە هەمیشە خولیای كوردایەتی بووە، لەسەرەتای سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێدا پەیوەندیكردووە بەرێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە لەسنووری هەرێمی پێنجی قەرەداغ و ناوە نهێنیەكەی (شاخەوان) بووە، تاساڵی 1977 بەردەوام بووە لەكاری رێكخراوەییداو بەدڵسۆزی و ئازایەتییەوە كارەكانی سەرشانی ئەنجامداوە، پاشان بۆتە پێشمەرگە لەهەرێمی پێنج، تارۆژی شەهید بوونی لەگەڵ سیروان تاڵەبانیدا بەسەرو ماڵەوە بەردەوام بوو لەخەبات.

شەهید عەلی چەلەبی
شەهیدی نەمر عەلی چەلەبی، لەبنەماڵەیەكی كورد پەروەرو دڵسۆز  بەكیشەی رەوای میللەتەكەی لەدایكبووە، لەسەرەتای لاوێتییدا پەیوەندیكردووە بەرێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوەو وەك پێشمەرگەیەكی ناوشار  چەندین چالاكی ئەنجامداوە، پاشان بۆتە پێشمەرگە لەهەرێمی پێنجی قەرەداغ،  لەژیانی خەباتی شاخیشدا كەسێكی ئازاو رۆح سوك بووە.

شەهید حاجی چاوشین
شەهیدی نەمر حاجی چاوشین، لەبنەماڵەیەكی كورد پەروەرو شۆڕشگێڕ لەدایكبووە، لەسەرەتای لاوێتییەوە تێكەڵی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد بووەو لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە كردووە، ئازایانەو قارەمانانە ئەركە شۆڕشگێڕییەكانی جێبەجێكردووە، تالەدواجاردا كاتێك لەگەڵ هاوڕێكانی لەسەركردایەتی دەگەڕانەوەو چەك و تەقەمەنیان هێنابوو بۆ سنووری هەرێمەكەیان، كەوتنە بۆسەی دوژمنەوەو شەهید كران.

ئاوات كۆكەیی

سەرچاوە: PUKmedia  / كوردستانی نوێ

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا ڕوکن مەریوان محەمەد فەرماندەی گشتی ھێزەکانی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، دوای ئەوەی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ھاوکاری ھاوپەیمانان زیادیکردووە و بە پێی بەرنامەی خۆیان ھاوکارییان کردوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوپەیمانان لە سەردەمی شەڕی داعشدا پاڵپشتییان کردوون، بەم دواییانەش کەتیبەیەکی مەدفەعیان بۆ دروستکردوون، ئالیات و چەک و تەقەمەنی و پێداویستییەکانی ئەو کەتیبەیان پێداون و ھەمەری سەربازییان بۆ کەتیبەیەکی تر دابینکردووە.

مەریوان محەمەد راشیگەیاندووە، تا ئێستا بودجە و مووچەی ھێزەکانیان لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام ھاوپەیمانان داوای ھەندێک ڕێکاری یاساییان لێکردوون و بەڵێنیانداوە دواتر مووچە و بودجەیان بۆ دابین بکەن.

مانگانە ھێزەکانی ھاوپەیمانان نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکەن، بۆ مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەت ئەو ھێزانەی لە چوارچێوەی ھێزی پێشمەرگەدا یەکخراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزەری کەیسەکە وتیشی دواخستی یەکەم دانیشتنی دادگا ئاساییەو شتێکی یاساییە.

رۆژی  ٢٨ی حوزیرانی ساڵی رابردوو کەسێک بەچەک دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت و پاسەوانێکی زانکۆکەشی بریندار کرد دواتریش دەرکەوت کەئەو تاوانە پلان بۆ دارێژراو بووە، باری دەروونی بکوژیش بە گوێرەی راپۆرتی پزیشکی درووستەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی ئێستا لە پارتی دەبیندرێت تەواو پێچەوانەی رێککەوتنی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی ھەڵبژاردنی پارتییە سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن و، بەربەست بۆ ھەڵبژاردن دروست دەکات.

لەتیف نێروەیی ھەروەھا ئاماژە بەوەشدەکات،  پارتی تەنانەت پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لەبارەی کورسی پێکھاتەکان رەت کردووەتەوە و پێی باش نییە کورسی پێکھاتەکان بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردندا دابەش بکرێن، بۆئەوەی پێکھاتەی سەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەنگ و رەنگی خۆیان لە پەرلەمان ھەبێت. 
لەتیف نێروەیی: پارتی پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی کورسی پێکھاتەکان رەتکردووەتەوە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...468469470471472...955