کوردستانکوردستان

دەقەی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...


بەرێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان 

لەیادی حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم  ئاراستەی ئێوە و لایەنگرانتان  دەکەین. 

بەو ھیوایەی ئەم یادە  دەرفەتێک بێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانی ھێز و لایەنە سیاسییەکان لەم ھەلومەرجەدا کە پێویستی بە رێکخستنەوەی ئەولەویاتەکانی خەبات ھەیە بە قازانجی چاککردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان، تەئکید دەکەینەوە کە کوردستان و ئەزموونەکەی بەرھەمی خوێنی گەشی ھەزاران شەھید و قوربانیە، بۆیە پاراستنی قەوارەی ھەرێم و دەستکەوتەکان پێویستی زۆری بە ھەماھەنگی و لە خۆبردوویی نەتەوەیی و گەشانەوەی شەراکەتە.
 
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن...

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بە ھەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیسی ژینگە و دارستان و تیمەکانی شارەوانی سلێمانی دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر تواندرا ئاگرەکەی چیای ئەزمەڕ، بە دیوی پشت پارکی ھەواری شار کۆنترۆڵبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی ئاگرەکەوە سەدان دۆنم پوش و پاوان لە چیای ئەزمەڕ بە دیوی شارباژێڕ و پشت پارکی ھەواری شار سووتاوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، تاکو ئێستا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوە دیارنییە و بڕیارە لە سبەینێوە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە رووداوەکە دەستپێبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی ھەرێم لەگەڵ وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەھەولێر کۆبوەوە و رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەھەماھەنگی بەردەوامدان، لەماوەی رابردووشدا ھەرێمی کوردستان ھەموو داواکارییەکانی جێبەجێکردووە کە لەیاساکەدا ھاتووە، تیمە ھونەرییەکانی ھەردولاش بەبەردەوامی لەسەر خەتن بۆ ھەماھەنگی و رەخساندنی کەشێکی گونجاو تا ھیچ ئاستەنگێک لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە نەمێنێت.

وتیشی، دوو ساڵە ھەماھەنگی بەردەوام لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەیەو وردبینی لە سەرجەم ئەو داتاو ڕاپۆرتانە کراوە کە ھەرێم دەربارەی دۆسیەی نەوت و خەرجی و داھاتە نانەوتیەکان پێشکەشی حکومەتی ناوەندی کردووە.

لای خۆیەوە، زەھرا بێل جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکاش لەھەولێر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دەستەبەرکردنی مافە یاسایی و دەستورییەکانی ھەرێم دوپاتکردەوە، ھیوای خواست حکومەتی ھەرێم و ناوەند پابەند بن بەجێبەجێکردنی یاسای بودجەو ئەرکەکانیان بەرامبەر یەکتر جێبەجێ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، حزبەکەی بڕیاریداوە لە بەغداد ئامادەییەکی گەورەی ھەبێت و ئەو ھەنگاوەشیان بۆ بەردەوامیدانە بە  خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان، جەختیش دەکاتەوە کە ئابڵوقەیەکی زۆری ماددی لەسەر پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە ھەبووە، بۆیە ئەوەی یەکێتی لە یاسای بودجەی عیراق جێگیریکرد بۆ ئەوەبووە کە غەدر لەو ناوچەیە نەکرێت.

باسی لەوەشکردوە، پارتی وای دانابوو کە خۆی بە تەنھا نوێنەرایەتی کورد لە حکومەتی عێراق بکات، یەکێتیش داوای دەکرد کە ھەموو حزبەکان بەیەکەوە بچنە بەغداد، بەڵام پارتی زۆر پێشتر لەگەڵ سەدر و حەلبوسی رێککەوتبوو. لەم کاتەشدا یەکێتی لە عێراقدا مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقیع دەکات.

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی باوەڕیوایە ئاراستەیەکی ناو پارتی ھۆکاربووە بۆ تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان و ئاماژە بەوەدەکات کە پێش تەواوبوونی کۆبوونەوکان، ئاراستەیەکی پارتی دەیگوت کۆبوونەوەکان سەری نەگرت، ھەڵبەتە بۆ تێکدانی کەشی کۆبوونەوەکان بووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ھاتنی سەرۆک بافڵ بۆ کۆبوونەوەکان لەگەڵ پارتی بۆ بڕیاردانی کۆتاییە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس عەلی، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی دەڵێت، ڕێژەی بارانبارین و کەشوھەوا گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەرھاتووە، بەتایبەتی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تائێستا ناوچەکانی کوردستان بە تایبەتیش لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان نەگەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی لە مەترسییدا بێت.

وتیشی، بەھۆی ئەوەی ئاوی سەرزەوی بەشی پێویستی ناکات، پێویستییەکان زیاتربوون، بۆیە قەبارەی ئاوی ژێرزەوی کەمبووەتەوە لەو سنورانەدا .

لەبارەی وشکەساڵیشەوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی راشیگەیاند، ئەمساڵ کێشەی ئاوی کشتوکاڵیان نەماوە کە ماوەی دوو ساڵی رابردوو کێشەی ئاویان هەبووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە دوایین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت، لەسنوری شەش گوندی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان ١١ ھاووڵاتی کورد لەلایەن ھێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە دەستگیرکراون.

باسی لەوەشکردووە، لە شارۆچکەی جەندرێسی سەر بە عەفرینیش گروپە چەکدارییەکانی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵانیان لە خێزانەکەی رفاندووە و تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەری.

گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆن و ھێزەکانی تورکیا کە پێنج ساڵە عەفرینیان داگیرکردووە، چەندینجاری دیکە لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵی ھاووڵاتیانی کورد و پێشێلکردنی مافەکانیان تۆمەتبار کراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەم چالاکییە ئەم ساڵ بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای حکومی کوردستان و عێراق لەلایەن زانکۆی سلێمانی و رێکخراوی کەیساین، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مایۆرکا سیتییەوە رێکدەخرێت، ھاوکات لەم سیمپۆزیەمەدا باشــترین ١٠ پەیپەری توێژینەوەی زانستی ھــەڵدەبژێرێت بەمەبەستی خــەڵات کـردنیان لە کۆی زیاتر (٢٠٠٠٠) بیست ھــەزار توێژینەوە کە لە ســاڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراونەتەوە لە ســەرتاسـەری ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کە بۆ یەکەم جارە لە مێژوودا لەسەر ئاستی عێراق چالاکییەکی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت کە ھەموو توێژینەوەکانی عێراق لە خۆبگرێت و تیایدا یەکەمەکان دیاریبکرێن.

 پرۆســەی جیاکردنەوە و پلەبەندی و دیاریکردنی پەیپەرە سەرکەوتووەکان لەلایەن رێکخراوی (Kscien)_ ەوە لــەرێگەی پێوەرێ زانستی ( SNAPR ) ئەنجــام دراوە. ھــەروەھا لەم بۆنە زانستییەدا خەڵاتی گەنجترین توێژەر و چالاکترین توێژەری ژن دەکرێت.

ئەم چالاکییە لە رێکەوتی ١٧/٨/٢٠٢٣ رۆژی پێنجشەممە، سەعات ٩:٣٠_ی سەر لە بەیانی لە ھۆڵی کۆنگرێس، لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە وتارێکیدا لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی کۆرنیشی دەلال رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆئەوەی بگەنە ئەنجامێکی ئاشتییانە و کێشەکان چارەسەربکرێن.

وتیشی، تاکو ئەوکاتەی ھەناردەی نەوتی کوردستان راگیرا، حکومەتی ھەرێم توانیویەتی مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکات، بەڵام ئێستا دابەشکردنی مووچە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و نابێت ئەو بابەتە تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان بکەن و لە کاتی خۆیدا بینێرن بۆ ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ھەرێمی کوردستان مانەوە و ھەفتەی رابردوو گەڕانەوە بەغداد، ئەوەش دوای ئامادەکردنی راپۆرتێکی تایبەت بە وردبینی خەرجی و داھاتەکانی ھەرێم و داھاتە نانەوتییەکان، کە دەبێتە بنەما بۆ دیاریکردنی ئەو بڕە پارەیەی مانگانە رەوانەی ھەرێم دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کارەکانی بە کۆتا ھێناوەو راپۆرتی خۆی لەبارەی داھات و خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەواو کردو گەراوەتەوە بەغدادو لەم ھەفتەیەشدا راپۆرتەکەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی  عێراق و سەرۆک وەزیران دەکات.

وتیشی ئەوەی  لەسەر ئەوانە وەزارەتی دارایی ھەموویان وەکو خۆی جێبەجێ کردووە چاوەرێی بەغداد دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ھیچ گرفتێک  و کێشەیەکی نوێ نەکەوێتە نێوان ھەرێم و بەغدا  ئەوا لە ١٨ تاوەکو ٢٥ ئەم مانگە حکومەتی عێراق  بەشە بووجەی ھەرێم رەوانە دەکات و لە کۆتایی  ئەم مانگەدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧  فەرمانبەران دەکات.

حکومەتی عێراق بۆ موچەی مانگی حوزەیرانی ھەرێمی کوردستان بڕی ٥٩٨ ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان کرد، لەکاتێکدا حکومەتی ھەرێم داوای ٩٠٦ ملیار دیناری کردبوو، بۆ ئەم مانگەش ھێشتا دیار نییە چی بڕێک رەوانەی ھەرێم دەکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بە میدیای نزیک لە ئیدارەی خۆسەری راگەیاند، تورکیا لە ئێستادا کار لەسەر نەخشەیەکی تایبەت بە تورکمان دەکات و دەیەوێت دەوڵەتێکیان لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا بۆ دروست بکات، بۆیەش لەو ناوچانە چەندین بنکەی راھێنانی بۆ چەکدارکردنی خەڵک کردووەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، حکومەتی سوریا ناتوانێت و کاریش بۆ ئەوە ناکات ھێزەکانی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی بکاتەدەرەوە چونکە لەژێر کاریگەری سیاسەتی وڵاتانی وەک روسیا و ئێرانە، ئەو دوو وڵاتەش بەرژەوەندییان لەگەڵ تورکیا ھەیە و کار بۆ ئەوە ناکان ئەنقەرە ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە. بۆیە بابەتەکە ئاڵۆزە و تەنھا بە یەکێتی ناوخۆیی و تێکۆشانی بەردەوام بەدیدەھێنرێت.

ھاوسەرۆکی پەیەدە وتیشی، لێدوانەکەی سەرۆکی سوریا کە کشانەوەی تورکیای کردووە بە مەرج بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان، لێدوانێکە و باوەڕی وایە دیمەشق ھێز و توانای ئەوەی نییە بە تەنھا سوپای تورکیا پابەندی کشانەوە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناجێگیریی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، پێشوازییان لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد و ھۆکارەکانی ناجێگریی بەھای دینار و ھەوڵەکانیان بۆ جێگیریکردنی خستەڕوو.

راشیگەیاند، کە پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرایکردووە، کارکردنی بانکی ناوەندی بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار بە دوو ئاڕاستە بەردەوامە، کە ئاسانکاری بۆ بازرگانان بۆ بەکارھێنانی سەکۆکان و توندکردنەوەی خاڵە سنوورییەکان و نەھێشتنی بەقاچاخبردنی دۆلار، بۆ ئەم مەبەستەش ھەماھەنگییان لەگەل ھەرێم دروستکردووە، ھەروەھا ئاماژەی بە بوونی بەقاچاخبردنی دۆلار کرد بۆ تورکیا.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لەو بڕە پارەیە کرد، کە بۆ گەشتیاران تەرخاندەکرێت و وتی، ئەو برەی تەرخاندەکرێت بۆ گەشتیاران، کە بریتیە لە ۲۰ ملیۆن دۆلاری رۆژانە، نیوەی ئەو بڕە  بۆ گەشتیارە و نیوەکەی تری بۆ بەدۆکۆمێنتی ساختە لەلایەن جامبازەکانی دراوەوە دەبرێت، ئەو کەسانە تووشی سزای یاسایی دەبن.

ئاشکراشیکرد، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار و ھەنگاوەکانی بانکی ناوەندی کاریگەریی خۆیان دەبێت، ھەروەھا گفتوگۆیان لەسەر رێوشوێنێکی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بەنرخی رەسمی بەمەبەستی گەشتیاری، نەخۆشی و خوێندن بۆ پارێزگای سلێمانی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا (عەبدولکەریم شێخانی)

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی نوسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد مامۆستا (عەبدولکەریم شێخانی)، نیگەران و دڵگران بووم.  

مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی ھاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال، نوسەر و شاعیر و وەرگێڕ و زمانزان بوو، ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە وێژە و ووشە و ئەدەب و زمانی کوردی کردو رۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لەبەرەوپێشبردنی رەوتی ئەدەبی و رۆشنبیری و کلتوری دا.

بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت ئەدیبان و رۆشنبیرانی ھەرێمی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. 

خوای گەورە لە مامۆستای کۆچکردوو خۆش بێت و جێی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد، مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

مامۆستا عەبدولکەریم قەڵەمێکی دیاری نووسین و وەرگێڕان، زمانزانێکی لێھاتوو و رۆژنامەنووسێکی بەئەزموون بوو. خزمەتێکی بەرچاوی بە رەوتی رۆشنبیری و رۆژنامەگەری لە کوردستان کردووە.

لەخوای گەورە داواکارین مامۆستای پایەبەرزمان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی کەرکوک و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی، سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی تایبەتی راسپێردراو بە وردبینی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان و رێوشوێنە سەرەتاییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەکانی وردبینی و پێداویستییە ھونەریی و لۆجستییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

برای بەڕێزم کاک دکتۆر فواد مەعسوم  ‎ 

ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (خاتوو رووناک عەبدولواحید)ی ھاوسەرتان لەدڵەوە خەمباری کردم.

خاتوو رووناک ژنێکی تێکۆشەر و بەئەمەک بووە و ھەمیشە لەخەمی خزمەتی میللەتەکەیدا بووە و کۆچکردنی خەسارەتێکی گەورەیە. 

لە یەزدانی مەزن  داواکارم  خوالێخۆشبوو  بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و  سەبوری بەئێوە و خزمان و دۆستان و ھەموو لایەک ببەخشێت و دوا ناخۆشی و کۆستی بنەمالەکەتان بێت.  ‎

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیناتۆر دەیڤید شوبریج،سەرۆکی پارتی سەوزیی پەرلەمانی ئوستالیا لە وتارێکدا بەبۆنەی ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان رایگەیاند، جینۆساید دژ بە ئێزیدییەکان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدراوە، ئەو کارە نامرۆییانەش بە رەسمی لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیا و ئەڵمانیاوە بە جینۆساید ناسێنراوە، کاتی ئەوە ھاتووە پەرلەمانی ئوسترالیاش بەدواداچوون بکات و ئەو تاوانەی دژ بە ئێزدییەکان ئەنجامدراوە بە جینۆساید بناسێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێوستە ھاوکاری و پاڵپشتی ئابوریش بۆ ئێزیدییەکان دابینبکرێت، بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...433434435436437...956