کوردستانکوردستان

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی کارکردن بوو لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یەکتربڕی نزیک باخی بەختیاری، شەقامەکە بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و ھاتن بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای کردنەوەی شەقامەکە دەست دەکرێت بە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کە پێکھاتووە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ناوەوەی ئەندەرپاسەکان و شەقامی لادان، لەگەڵ بەشێک لە شەقامی ھەواری زانکۆ و شەقامی قلیاسان.

پڕۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای دەروازەی گەرمیان و لەژێر سەرپەرشتیاری ئەندازیارانی سەرۆکایەتی شارەوانی جێبەجێدەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی: 

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود
سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی یادی چل و حەوت ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەم یادەدا ڕێز دەگرین لە خەبات و قوربانیدانی پارتەکەتان و بە تایبەتیش رۆڵی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە سەردەمی رژێمی بەعس بەرز دەنرخێنین. 

بۆ ئەم قۆناغەش جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی تەبایی و پێکەوەکارکردنی سەرجەم ھێزە سیاسییەکانی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن و دابینکردنی مافە دەستورییەکانی گەلەکەمان و لەم چوارچێوەیەشدا ھەماھەنگی و پێکەوەکارکردنی زیاتر لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە پێویست دەزانین.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ:

برای بەڕێزم کاک محەمەدی حاجی مەحمود- سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی چل و حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەتان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت و ھەڤاڵانی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم، دەخوازم ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بن.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەمێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان رۆڵێکی دیارو کارای ھەبووە، لە خەباتی شاخ و شار خەباتی کردووە لەپێناو میللەتەکەمان، ھێزێکی کاریگەرەو خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەرییە.

وێڕای دووبارە پیرۆزباییم لێتان ئومێد دەکەم ئەم یادە بکەینە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان و ھەمووان ھەوڵ بدەن بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە میللەتەکەمان.


کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پڕۆسەکە، بۆ کەمدەرامەت و  کرێنشینان رادەگەیەنێت.

ھاوکات، مەریوان حەسەن وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزیری ئاوەدانکردنەوە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بڵاودەکاتەوە بۆ نزیکەی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینان کە لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دروستکراون، وتیشی، ئەو فۆڕمە بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ئەو یەکەی نیشتەجێبووانە رادەگەیەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ھیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ بەھێزترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و کاری ھاوبەش لەنێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەپێناو پاراستنی یەکڕیزیی کورد و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھونەر  جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم لە بەرنامەی تا یەکی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، لەئێستادا لیژنەیەکی چاودێری دارایی عێراق لە ھەرێمە و وردبینی لە سەرجەم خەرجیی و داھاتەکانی کوردستان دەکات.

وتیشی، دوای دەرچوونی رێنماییەکانی تایبەت بە یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیع، پێویستە لە ١٨ تا ٢٥ـی ئەم مانگەدا مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی دیکە ھەرێم رەوانە بکرێت.

پەیوەست بە داھاتی ناوخۆش، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، بۆچوونی جیاوازیان ھەیە لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە داھاتی فیدراڵییەکان و تیمە ھونەرییەکانی ھەردوولا لەو بارەیەوە لە گفتوگۆدان.

دەشڵێت، بەپێی یاسا داھاتەکانی باج و رسومات داھاتی پارێزگاکانە، بەڵام خاڵە سنورییەکان بەپێی یاسای ئیدارەی مالی لەسەدا ٥٠ ی دەبێت بگەڕێتەوە، بەڵام بەحوکمی دابڕانی ١٠ ساڵەی نێوان ھەرێم و بەغداد گفتوگۆکان کاتی دەوێت بۆ ئەوەی بگەن بە ئەنجام لەو بارەیەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی نوسراوەکە کە ئیمزای ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، ھەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە رەزامەندن لەسەر ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە مانگانە بودجەیەک بەبڕی چوار ملیار و ٢٥٥ ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان بکات.

ھاوکات عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشتریش چەندجارێک ھەمان نوسراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە، بەڵام  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوەکەی رەتکردووەتەوە.

وتیشی، ئەوان داوای دامەزراندن دەکەن نەک گرێبەست، چونکە مامۆستا ھەیە ١٥ ساڵە وانەبێژە و ناکرێت ١٥ ساڵی دیکەش مامۆستای گرێبەست بێت، بۆیە گردبوونەوەکانیان بۆ مەبەستی دامەزراندن بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم پێشوازی لە وەفدێکی باڵای دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد بۆ وردبینیکردن لەو داتا و زانیارییانەی حکومەتی ھەرێم پێشکەشی حکومەتی عێراقی کردووە، سەبارەت بە داھات و خەرجییەکانی ھەرێم.

لای خۆیەوە، وەزیری دارایی ھەرێم ئاماژەی بەوەدا، دەرگای وەزارەت و دامودەزگاکانیان ھەمووکات کراوەیە بە رووی تیمەکانی چاودێری دارایی بۆ وردبینی و بەدواداچوونی ھەر داتا و زانیارییەکان. 

لای خۆشیانەوە، وەفدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق رایگەیاند، بەچەند تیمێکی جیاواز سەرقاڵی کۆبوونەوە و سەردانی مەیدانین لەدامودەزگاکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی ھەرێم و لە نزیکترین کاتدا ڕاپۆرتەکانی خۆیان ئامادە دەکەن و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران بڵاویکردووەتەوە، ترس ھەیە کە یەختێکی کۆچبەرانی نایاسایی بە ٤٨ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە تێکشکابێت، کە ژمارەیەکیان کوردن. 

دەشڵێت، یەکێک لە کۆچبەرەکانی سەر یەختەکە پەیوەندی بە کەسوکارییەوە کردووە و داوای بەھاناوەچوونی کردووە، بەھۆی خراپبوونی یەختەکەیان لە ئاوەکەدا. 

ئەو کۆچبەرانە ماوەی زیاتر لە سێ رۆژ و دوو شەوە لە ئاودان و چارەنووسیان نادیارە.

دوێنێش، دوو یەختی کۆچبەران بە شەپۆلەکانی دەریاوە لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکان، کە لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکەدا باڵێۆز د.محەمەد سابیر رایگەیاند، وەک دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، چاومان لە دروستکردنی پەیوەندی بەھێزە لەگەڵ رێکخراو دامەزراوە ھاوشێوەکان لە بەغدادو تەواوی عێراق، باسی لەوەشکرد لە ماوەی چەند مانگی رابردووی کارکردنی دامەزراوەکە کارمان لەسەر بەتینی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆکان بەگشتی کردوە، ئەوەشی راگەیاند: دەمانەوێت لەسەر ئاستی عێراقدا خزمەتی زانستی و رۆشنبیری و کلتوری بکەین.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سوپاسی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  کرد، وەک وەفادارێک سەرە رای ئەرکە زۆرەکانی ھاوکارو ھەماھەنگی سەرخستنی کارەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییە.

لای خۆیەوە د. موحسین مەندەلاوی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردان و بەسەرکردنەوەی سەرۆک و وەفدی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ باسی لەوەشکرد، لای خۆیەوە بەردەوام ھاوکارو ھەماھەنگی بەرنامەو چالاکییەکانی ئایندەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کوێستان محەمەد" لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری کردووە، دەڵێت نوسراوی تایبەت بە جوڵاندانی سکاڵا دژی شێروان شێروانی کە دادگای تاوانی دووی ھەولێر ئاماژەی پێکردووە، نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی ھەولێر نییە کە سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییە، بەڵکو نوسراوی فەرمانگەی داواکاری گشتی لە چاکسازی گەورانی ھەولێرە. 

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، وەک وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی ھەولێر، ھیچ سکاڵایەک و داواکارییەکیان لەسەر شێروان شێروانی نەبووە و ھیچ نوسراوێکی رەسمیان لەوبارەیەوە نییە، بۆیە داواکارن ئەو ھەڵەیە چاک بکرێتەوە و ناوی ئەو لایەنە دیاری بکرێت کە نوسراوەکەی کردووە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سێشەممە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پڕۆسەکە، بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت رادەگەیەنێت.

ھاوکات سەرچاوەیەکی تایبەتیش لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دروستکراون و ئەو فۆڕمەش بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ئەو یەکەی نیشتەجێبووانە رادەگەیەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەندروستی سلێمانی لەرێگەی بڵاوکراوەیەکەوە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە کە  دامەزران بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ دەرچوانی ( پەرستیاری زانکۆ، پەرستیاری پەیمانگا ، یاریدەدەری بێھۆشکاری ) بۆ نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسە ) وە ئەو دەرچوانەی ئارەزووی دامەزراندنیان ھەیە بەشێوەی  گرێبەست دەتوانن فۆرمی دامەزراندن لەرێگەی ئەم لینکەی کە دانراوە پربکەنەوە و تەواوی زانیارییەکانی تێدا خراوتەروو.

تێبینی /  ۲۰۲۳/۸/٦ ناو تۆمارکردن دەستپێدەکات
تا  ٢٠٢٣/٨/١٣دەتوانن ناوەکان تۆماربکەن.

٢٠٢٣/٨/١٤کۆتا ڕۆژە بۆ پێشکەشکردن لەڕێگەی ئەم لینکەوە
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی
.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو عەقیدە ناوی "فوئاد شەھید زرار شەل"ە لە لیوای ١٨ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەپێی وتەی کەسانی نزیک کوژراوەکە، تا ئێستا ھۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی ھەولێرە. 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو عەقیدە لەگەڵ کەسێک بووەتە شەڕیان و گوولە بەر قاچی کەوتووە، ھەوڵیداوە بە تەنھا بە ئۆتۆمبێل خۆی بگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ھیچ رونکرنەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆڵێکى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکات، سبەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دەستپێدەکات تاوەکو هەفتەى داهاتوو ئەو بارستە هەوایە گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما رۆژى پێنج شەمە دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى  خۆى، پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ٤٧ پلەى سیلیزى، سلێمانى ٤٥ پلەى سیلیزى دهۆک ٤٦ پلەى سیلیزى کەرکووک ٥٠ پلەى سیلیزى و هەڵەبجە ٤٧ پلەى سیلیزى، ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە ٥١ پلەى سیلیزى ئیدارەى راپەڕین ٤٥ پلەى سیلیزى.

سەبارەت بە پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما لە سەرووى ٤٢ پلەى سیلیزى دەبێت ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە سەرووى ٣٤ پلەى سیلیزى دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەم شەپۆڵی گەرمایە ماوەی مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێک درێژدەبێتەوە بۆیە جیاوازە لە شەپۆڵەکانی تر ئەمەش وا دەکات هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکی گەرمای چەند ڕۆژە بێت .    

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بامیلا سمیس وتەبێژی پۆلیسی واشنتۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، شەقامی گود ھۆب لە باشری رۆژھەڵاتی واشنتۆنی پایتەخت رووداوێکی تەقەکردن روویداوە بەوھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی تریش برینداربوون لە ئێستادا گواستراونەتوەە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

وتیشی تا ئێستا کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.

وتەبێژی پۆلیسی واشنتۆن داوایەکی ئاراستەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کرد کە کارەکانیان سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەی چەک بەکاردەھێنین خێراتر بکەن بۆئەوەی دڵنیای پێویست بدرێتە ھاوڵاتیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...435436437438439...956