سەرۆکی ھەرێم: پابەندین بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە فەڕەنسا رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بابەتێکی گرنگە و پەیوەندی بە شەرعیەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکە نین و ھیچ رێککەوتنێک لەوبارەیەوە نەکراوە.
وتیشی، لە چەند رۆژی داھاتوودا پارتی و یەکێتی تایبەت بە چەند پرسێکی کۆدەبنەوە لەنێویشیاندا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.



