سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری فەرەنسا کۆبونەوە
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سێباستیان لوکۆرنو وەزیری بەرگریی فەرەنسا کۆبوەتەوە، ھەردولاش جەختیان لە پابەندی و بەردەوامیی پشتگیریی سەربازیی فەرەنسا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەوەشھاتووە، وەزیری بەرگری فەرەنسا ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی عێراق و فەرەنسا لە بواری سەربازی و ئەمنیدا دووپات کردوەتەوە.
ھاوکات بەرەوپێشچوونی ھاریکاری و ھەماھەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق و مەترسییەکانی داعش لەسەر ئارامی و سەقامگیریی عێراق و سووریا و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.



