کوردستانکوردستان

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان بنەماڵەی ھونەرمەندی دیاری کوردستان (شکور خەیات) 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی بەئەزموون و مەقامبێژی ناسراو (شکور خەیات)م پێگەیشت.

‎شکور خەیات خاوەنی دەنگێکی رەسەن و مامۆستایەکی لێھاتووی مۆسیقا و مەقام بوو، ئەو خزمەتە مەزنەی پێشکەشی کەلتوور و ھونەری کوردی کردووە بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، ھونەرمەندان و ھاوڕێیانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری شەھید نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی
بەڕێزان: خزمانی دەرگەڵە

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی شەھیدبوونی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، فەرماندەو کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی  ھەڤاڵ (نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم.

ھەڤاڵ نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی کەسایەتییەکی دیارو ناسراو بوو، تێکۆشەرێکی گەورەی دەڤەرەکە بووەو لە خانەوادەیەکی تێکۆشەرو ناسراو و دیاری ناوچەکە بوو، ژیان و گیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی یەکێتیی و کورد، ھەمیشە خۆی بە خزمەتکاری خەڵک دەزانی و پەیوەندییەکی بەھێزی کۆمەڵایەتی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکان ھەبوو.

بەداخەوە لە رووداوێکدا شەھید کرا، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ھەڤاڵ و ھاوڕێکانی کاکە نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی ھەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموومام بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خانەوادەی گوھدار زێباری لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، رەوشی تەندروستی گوھدار زێباری لە ئاسایشی گشتی ھەولێر زۆر نا جێگیرە، چوار رۆژە لە مانگرتن بەردەوامە و تا ئێستا ھیچ چارەسەرێکی پزیشکی و بەدەنگەوە چونی لایەنی پەیوەندیداری نەبووە، گوشارێکی زۆریشی لەسەرە مانگرتنەکەی بشکێنێت، بەڵام گوھدار زێباری بەردەوامە لەمانگرتن تا ئازادبوونی.

لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەئێستادا گوھدار زێباری لە ھۆڵێکدایە ١٦٠ کەسی تری تێدایە و رەوشی لەناو زیندان لە مەترسیدایە، لەبەرئەوەش داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کونسوڵخانە و لایەنە نێودەوڵەتیەکان دەکەن، بەزووترین کات بە ھانای گوھدار زێباریەوە بڕۆن، چونکە رەوشی تەندروستی بەرەو خراپتر دەچێت، ھەر حاڵەتێکی نەخوازراویش لەسەر تەندروستی گوھدار زێباری ڕووبدا لە ئەستۆی دەزگای ئاسایشە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تاکو رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، لە ٥٣ بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان لە پارێزگای ھەولێر، ٢٦٠ ھەزار و ٤٠ کەس تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە، کە دوو ھەزار و ٢١٦ کەسیان ئاوارەن، نۆ ھەزار و ٨٨ کەسیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ن.

جومانە غەلای وتیشی، لە ٧٩ بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگای سلێمانی، ٦١ ھەزار دەنگدەر تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە، کە ٧٣٨ کەسیان ئاوارەن، ھەشت ھەزار و ٨٠١ کەسیان دەنگدەری لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ن.

باسی لەوەشکرد، لەبارەی پارێزگای دھۆکیش، لە ٤١ بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەو پارێزگایە، ٢٨ ھەزار و ٥٨٤ دەنگدەر تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە، کە ھەزار و ٣٦٧ کەسیان ئاوارەن، پێنج ھەزار و ٦١٤ کەسیان دەنگدەری لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەبارەت بە کێشەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ دووەمجار لە ھەفتەکەدا لەگەڵ (عەلی عەلاق) پارێزگاری بانکی ناوەندیی کۆبوونەتەوەو ھاوڕابوو لەگەڵیان کە سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدایە.

وتیشی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی بەڵێنیدا لە نزیکترین کاتدا نوسینگەیەکی بانکی ناوەندیی لە سلێمانی بکرێتەوەو بە پێی رێنماییەکان رێژەیەکی بەرچاو دۆلار بۆ سلێمانی دابین بکرێت ھەروەھا، پاڵپشتی کردنەوەی لقی ھەردوو بانکی رەشید و رافیدەینە لە سلێمانی، بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دەرنەبڕیوە.

د. بڕیار راشیگەیاندوە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی پشتیوانی داواکاری مۆڵەتدان بە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی کردوو جەختی کردەوە لە ھەڵوێستی قوباد تاڵەبانی کە پاڵپشت بووە بۆئەوەی بانکی ناوەندی چالاکیەکانی خۆی بھێنێتە سلێمانی و خزمەت پێشکەش بەھاوڵاتیان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کوردسات نیوز لە پۆلیسی سلێمانییەوە دەستی کەوتوون، تەرمی ئەو ژنە شەوی رابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، کە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە دایکی چوار منداڵە و بە رەگەز عەرەبە، بەڵام بکوژەکەی دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش دەستیپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، گفتوگۆ و دانووستانی نێوان وەفدی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێم و خەرجی کۆمپانیاکان و پشکی ھەرێم بەردەوامە و تاکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

ئەوەشی خستەڕوو، خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان وەفدی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێمە، کە بەغداد داوای ٪١٠٠ی ئەو داھاتە دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە گەنجینەی عێراق و دواتر بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبکرێتەوە، بەڵام ھەرێم ئامادە نییە ٪١٠٠ی ئەو داھاتە رادەست بکات.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ئەگەر وەفدی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناکۆکییەکانی نێوانیان، ئەوا بەغداد مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم دەنێرێت.

لەچەند مانگی رابردوودا چەند جارێک وەفدی ھەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم سەردانی بەغدادیان کردووە و رۆژی سێشەممەش بۆ ھەمان مەبەست سەردانی بەغدادیان کرد، بەڵام  تاکو ئێستا گفتوگۆکانیان بەردەوامە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گوھدار زێباری کە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی رابردوو دوای نزیکەی سێ ساڵ لە زیندانیکردنی ماوەی سزاکەی تەواوبوو، بەڵام تائێستا ئازادنەکراوە و کاتی ئازادبوونیشی نادیارە.

ھەروەھا، بڕیاربوو تیمی پارێزەرانی بادینان و کەسوکاری گوھدار زێباری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر پرسی ئازادبوونی ناوبراو و رۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئەنجامبدەن، بەڵام ئاسایشی ھەولێر رێگەی بە ئەنجامدانی کۆنگرەکە نەدا.

پێشتر "کارزان دزەیی" لە تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گوھدار زێباری گواستراوەتەوە بۆ ئاسایشی ھەرێم و چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارەکان بۆ ئازادبوونی. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە چەند پەیجێکی نافەرمی ھەواڵێکی ناڕاست بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی روداوی تەقەکردنەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، سەرلەبەری ئەم جۆرە ھەواڵانە دوورن لە راستییەوە. 

راستی رووداوەکەش دەخاتەڕوو و دەڵێت، سەعات ٤:١١ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەرەکی مامۆستایان لە شاری رانیە دەستڕێژی گولـلە لەماڵێک کرا، دەستبەجێ ھێزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە، بنکەی پۆلیسی ڕزگاری و بەھەماھەنگی ھێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە کرا، بەڵام کەمێک دوای رووداوی تەقەکردنی یەکەم رووداوێکی تری تەقەکردن لە گەڕەکێکی کێوەڕەشی شارەکە روویدا، لەوکاتەشدا ھێزەکان کە سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردن و لێکۆڵینەوە بوون لە رووداوی تەقەکردنی یەکەم، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوی تەقەکردنی دووەم و بارودۆخی رووداوی تەقەکردنی دووەمیش کۆنتڕۆڵکرا. 

ئاشکراشکرد، لەگەڵ گرتنەبەری رێکاری یاسایی، دوو کەس لە سەر ھەردوو رووداوی تەقەکردنەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، کە ھەردووکیان کارمەندی ھێزە ئەمنییەکانن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گوھدار زێباری کە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی رابردوو دوای نزیکەی سێ ساڵ لە زیندانیکردنی ماوەی سزاکەی تەواوبوو، بەڵام تائێستا ئازادنەکراوە و کاتی ئازادبوونیشی نادیارە.

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، ئازادکردنی گوھدار زێباری بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە و تائێستاش ھۆکارەکەی رووننەکراوەتەوە.

بڕیاریشە لە چەند سەعاتی داھاتوودا تیمی پارێزەرانی بادینان و کەسوکاری گوھدار زێباری، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەرپرسی ئازادبوونی ناوبراو و رۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئەنجامبدەن، بەڵام لەبەردەم دادگای ھەولێر ژمارەیەکی زۆر ھێزی ئەمنی جێگیرکراون، سەرەڕای ئەوەی شەوی رابردوو لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە رێگریان لێکرا کۆنگرەکە ئەنجامبدەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەغداد سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی ١٠٠٪ی داھاتی نانەوتی ھەرێم و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی عێراق و دواتر دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکاندا، بەڵام تائێستا ھەرێم ئامادەنییە ١٠٠٪ی ئەو داھاتە رادەستی بەغداد بکات.

ئەوەشی خستەتەڕوو، تەنھا رێگاچارە لەئێستادا بۆ ھەرێمی کوردستان رازیبوونە بە داواکەی بەغداد و گەیشتنە بە رێککەوتن.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەشڵێت، رازینەبوونی ھەرێم بە داواکەی بەغداد بۆ رادەستکردنی تەواوی داھاتی نانەوتی، تەنھا دواکەوتنی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی لێدەکەوێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردە، لە ھەردوو خولی یەکەم و دووەمی ئەمساڵدا ٤٧ ھەزارو ٦٩٢ خوێندکار لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەرچوون کە رێژەکەیان دەگاتە ٤٥٪ و پۆینت ٨٩.

وەزارەتی پەروەردە تا رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەی وەک ماوەی پەڵپدانی لە ئەنجامەکان بۆ خوێندکاران داناوە، کە دەتوانن لە رێگەی ئەو لینکەی دایانناوە خوێندکاران پەڵپ لە ئەنجامەکان بگرن.

دەشڵێت، لە پێش کۆتایی ئەم مانگە داتا و کۆنمرەی ھەموو قوتابیان و خوێندکاران پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن.

 
دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە 
https://azmwnakan.com/
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێشبینی دەکرێت سبەینێ ھەینی و دوو سبەی ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور بێت و لە ناوچە شاخاویەکان ھەوری تەواو بێت.

دەشڵێت، ئێوارەی رۆژی شەممە بەھۆی چڕ بوونەوەی ھەورەکان لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانی ھەولێر، ئەگەری کەمێک نمە باران و ھەورە بروسکە ھەیە ھەروەھا پلەکانی گەرما یەک پلە نزم دەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زێدان محەمەئەمین برای رۆژنامەنوس گوھدار زێباری دەڵێت، گوھدار لە کوتا پەیوەندیدا رایگەیاند بوو ئەگەر لە رۆژی چواشەممە ئازاد نەکرێت ئەوا مانگرتن رادەگەیەنێت، ھاوکات پرسی ئەو چەکەش ھیچ راست نییە بەڵکو ئەو چەکە ھی سەردەمی باپیری گوھدارە و لە جۆری چەکی تاپڕە و رۆژی رفاندنەکەی لە مالی خۆشکێکی بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشتر ئەم کەیسە بە ١٠٠ھەزار دینار سزا، یەکلایی کرابووەوە چونکە پارێزەرەکەی بە ئەوانی راگەیاندبوو ئەم کەیسەش ناچیتە چوارچێوەی چەکەوە چونکە چەکەکە لە جۆری تاپر بووە و تەنھا پۆلیس دەتوانێت مامەلە لەگەل ئەم کەیسە بکات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، ئەو کۆچبەرە کوردو ئەفغانیانە ژمارەیان ٨١ کۆچبەرەو بەھۆی شەپۆلی زۆرەوە لەدەریایی ئیجە گیریانخواردوەو داوای بەھاناوەچون دەکەن.

وتیشی، ئەو کۆچبەرانە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە، بەھۆی ناجێگری دۆخی کەشوھەواوە گیریان خواردووە، بەڵام تائێستا سەرجەم کۆچبەرەکان سەلامەتن.

ئەو چالاکوانەی بواری کۆچبەران ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان رێکخراوەکان و ھێزی دەریایی یۆنانیان ئاگادارکردووەتەوە و بڕیارە بچن بەھانایانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مووچە و شاستە داراییەکانی ھەرێم گەڕاوەتەوە بەغداد و شەوی رابردوو لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی وەفدی حکومەتی ھەرێم و عێراق لە بەغداد بەردەوام دەبن.

بە پێی زانیارییەکانیش، تەنھا ناکۆکی لەنێوان ھەرێم و بەغداد مابێت لەسەر بابەتی رادەستکردنی داھاتە نانەوتییەکانە کە حکومەتی فیدراڵ داوای رادەستکردنی تەواوی داھاتەکەی لە ھەرێم دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و چەند رۆژێک وردبینیان بۆ داھاتە ناوخۆییەکان کرد.

ھاوکات پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو وەفدێکی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی یاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی، سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە.

وتیشی، ئەوان چاوەڕێدەکەن بەمزووانە بەغداد مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم بنێرێت، چونکە ھیچ پاساوێکیان بۆ حکومەتی عێراق نەھێشتووەتەوە کە بیکاتە بیانوو بۆ نەناردنی  شایستە داراییەکانی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...431432433434435...956