سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر بانگھێشتی فەرمیی سەرۆککۆماری فەرەنسا، سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و برەودان بە ھاریکاریی ھاوبەش و دۆخی عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ دەکەن.
ئەو سەردانەی سەرۆکی ھەرێم بۆ پاریس، لە کاتێکدایە کە رۆژی ٢٩ی ئابی ساڵی ٢٠٢١ ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی ھەولێری کرد و لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند، پاریس پابەندە بە سەروەریی خاکی عێراق و سیستمە فیدڕاڵییەکەی کە لە دەستووردا چەسپێندراوە.



