پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە مەبەستی ئەوەی لە نزیکەوە بەڵێنی وەفا بۆ ڕۆحی پاکی مام و سەرجەم شەھیدان دوپاتبکەنەوە سەردانی مەزارەکەیان کردووە.
باسی لەوەشکرد، کە تا دواین ھەناسە ڕیبواری ئەو ڕێگە پیرۆزەن، کە ڕیبازی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گوندی قەرەلو، کەسێک تەقەی لە ٣ ئامۆزای خۆی کردووە و لە ئەنجامدا کەسێکیانی کوشتوە و دوو کەسیشی بریندار کردووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کەسەکان بە نەتەوە عەرەبن و گوندەکەش عەرەبنشینە.
ئەحمەد زرار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بەئامادەبونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، پێشوازی لە وەفدی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ژوان سابرو عەتا محەمەد و تیمی یاوەرییان کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا، کە لەهۆڵی چالاکییەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، لێپرسراوی مەڵبەند بەوردی هەڵوەستەی لەسەر ڕەوشی ئیداری و خزمەتگوزاری ناوچەکە کردو لەگەڵیدا پێشنیارو ڕاسپاردەکانی مەڵبەندی لەپێناو گەشەپێدانی ئیداری و بوژاندنەوەی خزمەتگوزاری و باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕین خستنەڕوو.
دواتر دەرگەی گفتوگۆ بەڕوی بەشداربوواندا کرایەوە، لەکۆتا وێستگەی کۆبونەوەکەشدا وەفدی نوسینگە وێڕای بەهەند وەرگرتنی کۆی سەرنج و پێشنیارەکان، جەختیان لەکار لەسەر کردن و کارپێکردنیان کردەوەو ڕایانگەیاند؛ بەکارو خزمەت وڵامی تێکۆشان و دڵسۆزی کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕین ئەدرێتەوە.
دوومانگە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا راگیراوەو ھیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی لە ئارادا نیە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند، لە پرۆژە یاسای بودجەدا بڕی ھەناردەی نەوت رۆژانە بە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل دیاریکراوەوئەگەر نەوتی ھەرێم ھەناردە نەکرێت بڕی ھەناردەی نەوت بۆ ٣ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار بەرمیل کەمبێتەوە، ئەوەش قەبارەی کورتھێنان زیاد دەکات، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق داھاتی نەوتی ھەرێمی خستووەتە نێو پرۆژە یاسای بودجە.
وتیشی، ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوت ھەناردە نەکات ھیچ بڕە پارەیەک لە بەغداد وەرناگرێت ئەوەش دەبێتە کێشەیەکی تر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم. بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، وادەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دیارنیە و پێدەچێت بکەوێتە دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا.
محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، حکومەت پابەندە بەوە مووچەی فەرمانبەران بدات. ئەو مووچەیەی نەدراوە لەئەستۆی حکومەتە و پێویستە بیدات. بەڵام لەئێستادا حکومەت ناتوانێت پلانێک دابنێت بۆ ئەوەی لەداھاتوویەکی نزیکدا ئەو پارانە بدرێتەوە.
وتیشی، حکومەتی ھەرێم پێویستە لەگەڵ بەغداد ڕێککەوتنێکی تایبەت بکات سەبارەت بەو بابەتە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ دانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان، پێویستە نرخی نەوت بەشێوەیەکی زۆر بەرزبێتەوە و پارەی یەدەگ ھەبێت، یان لە رێگای خشتەیەکەوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچە رێژەیەک بدرێتەوە، بەدووریشی زانی لەم قۆناغەدا مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدرێنەوە.
وەرزی دروێنەی دانەوێڵە لە یەکی نیسانەوە لە پارێزگاکانی باشور ناوەراستی عێراق دەستیپێکردووە و لە ٢٠ی ئایار لە پارێزگای نەینەوا و لە ١٥ی حوزەیران لە پارێزگای سلێمانی پرۆسەکە دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاندووە، بۆ وەرزی ئەمساڵ ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار دۆنم زەوی کراوە بەدانەوێڵە و چاوەڕواندەکەن بەرھەمی دانەوێڵەیان بگاتە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ ھەزار تۆن، بەھۆی بارانبارانێکی زۆر، بەرھەمی ئەمساڵی دانەوێلەَیان بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیاترە و بەشی بەکاربردنی پارێزگاکە گەنمیان ھەیە کە ساڵانە بە ٢٣٠ ھەزار تۆن مەزەندە دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشبینیکردووە بەرھەمی ئەمساڵی دانەوێڵە بگاتە ٤ ملیۆن تۆن لەکاتێکدا عێراق بۆ پێداویستی ناوخۆیی پێویستی بە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار تۆنە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک فارس ئاغا رەشگەری، ئەندامی خوولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان .
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئازاد یونس ئاغا) برای بەڕێزتانم پێگەیشت .
پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت .
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان ھونەرمەند و ھونەردۆستانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاک (دێنی بەکر)
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست (دێنی بەکر) نیگەران و دڵگران بووم.
(دێنی بەکر) ھونەرمەندێکی بەھرەمەند و دڵسۆز بوو کەبەوپەڕی ئەمەکداری و خەمخۆرییەوە کارەکانی بەجێ دەگەیاند بەتایبەت لە دوایین ئەرکی دا کە بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی بوو.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە دێنی و ھەموو ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بردنەدەرەوەی کریدت کارت و دێبت کارت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی"کریدت کارت و دێبت کارت" بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، تائێستا نزیکەی دوو ھەزار و ١٥٠ کارت دەستی بەسەردا گیراوە.
دەشڵێت، ئەو کارتانە لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارھاتووە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بردنە دەرەوەی "کریدت کارت و دێبت کارت" ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و رێنماییەکانی دارایی ڕێکخراوە، ھەر گەشتیارێکیش دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەو دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە ھەر بانکێکدا.
نەرمین مەعروف لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە دۆلاری لە بازارەکاندا کەمکردووەتەوە، ھۆکاری دوەمیش بەکارھێنانی کارتەکانی کڕینی دۆلارە لە بانکی ناوەندی بۆ بە قاچاغبردنی دۆلار لەبەرامبەر ئەوەشدا بانکی ناوەندی رێکارەکانی قورس کردوە و بازرگانان بە ئاسانی دۆلاریان بۆ دەستەبەر ناکرێت بۆیە لە بازارەکاندا دەیکڕن و ئەوەش خواستی لەسەر دۆلار زیاد کردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی بەھای دۆلاری ھەیە و بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ ئاستی بڕیار لەسەر دراو بەرز دەکاتەوە.
راشیگەیاندوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە دوو ھەڵمەتی جیاوازدا لە ٥ی و ٧ی ئەم مانگە، لە ھەردوو شاری سلێمانی و کفری توانیان ٣ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن.
تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەکانی ٢٦ و ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەرزاییەکانی گوندی گوھەرزێیان لە خۆرھەڵاتی قەزای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد.
وتیشی، بەھۆی بۆردومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی ناوچەکە دروستبووە، بەتایبەت لەلای دانیشتووانی گوندەکانی نھێلی.
بۆردومانەکەی تورکیا لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوبەناو بۆردومانی زنجیرە چیاکانی مەتینا و گارە لە سنوری قەزای ئامێدی دەکەن.
ئەحمەد تورک لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد، ئەوان خۆیان ڕادەستی ئەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی تورکیا ناکەن و تا کۆتایی شەڕ دەکەن، سەڵاحەدین دەمیرتاش، گوڵتەن کشاناک، سەباحەت تونجەل، فیگەن یوکسەکداغ و چەندین ھاوڕێی دیکە لە زیندانەکاندان، ھەموو ئەوانە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ڕوودەدەن و دەیانەوێت کورد چاوترسێن بکەن.
دەشڵێت: دەسەڵاتی سیاسی بە ڕەتکردنەوەی زمان و ناسنامەی کورد دەیەوێت درێژە بە حوکمڕانی خۆی بدات، بەڵام تورکەکان دەڵێن: پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی لە دەسەڵات دووردەخەنەوە و دەست بە پڕۆسەی دیموکراسی دەکەن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو کە چاودێری رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات، بڵاویکردەوە، دوو چالاکوانی کورد لە سنە بەناوەکانی عیباد حەبیبی و موسلیم سەعیدپوور لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای ساڵێک زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەو دوو چالاکوانە تۆمەتبارکراون بە ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز، سزاکەشیان لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ ھەڵپەسێردراوە.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، توانی رەزامەندی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق وەربگرێت و حاجیانی ھەرێمی کوردستانیش ھاوشێوەی حاجیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ١٠٠ دۆلاریان بە نرخی ١٣٢ ھەزار دینار بۆ دەگۆڕدرێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر عێراق بڕیاریدابوو بە نرخی بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار بۆ حاجیان عێراق ئەژماربکرێت، بەڵام بڕیارەکە حاجیانی ھەرێمی نەدەگرتەوە.