ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و نەینەوا و ناوچە ئازدکراوەکانی راسپارد بە ئامادەکردنی دوو پارچە زەوی لە قەزای شەنگال و موسڵ بۆ شوێنی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان.
ھەروەھا، سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان راسپارد بە تەرخانکردنی بەشێک لە بوودجەکەی بۆ قەزای شەنگال و بڕیاریشیدا بە کردنەوەی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لەو قەزایە.
ھەروەھا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی راسپارد بە قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوارانەی ماڵەکانیان ڕووخاوە بە تایبەتی ئاوارەکانی شەنگال و قەرەبووکردنەوەی دارایی خێزانە ئاوارە گەڕاوەکان بە بڕی چوار ملیۆن دینار و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ ئاوارەکانی ھەر پارێزگایەک یەک ملیار دینار تەرخان بکات.
وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەماوەی رابردوو تیمی ھاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم، ماوەی مانگێک لە ھەرێم سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێم.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھیچ شتێکی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و موچە خۆرانی ھەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی نوێ بە جۆرێک لە گێچەڵ دەزانن بۆ ئاستەنگی دروستکردن لە بەردەم ناردنی مووچە بۆ ھەرێم.
وەزارەتی دارایی ھەرێم جەختی لەوەشکردووەتەوە، لەچوارچێوەی داواکارییە یاساییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و ئەوەی پێویست بێت، بە نووسراوی رەسمی وەڵامییان داوەتەوە و دەیدەنەوە و ھیچ تێبینییەک جێناھێڵن.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، لە ھەوڵێکی ھاوبەشی ھێزەکانی ئاسایش و ئۆپراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس ھەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران، دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد ھەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، بەڵام ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوویدا و بووە ھۆی شەھیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی تر.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو رێباز بابان
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (رێباز بابان)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو رێباز بابان پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاو و کادیری راگەیاندن لە دەنگی گەلی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی چاپخانەی شەھید ئازاد ھەورامی، دوا پلەشی ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن بوو کۆچکردنی جێگای داخە.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان ئەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان کەسوکار وخانەوادەی تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری دێرین کاک ڕێباز حەمید
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک ڕێبازمان بیست ، بۆ ئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمان بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ڕادەگەیەنین.
ھەڤاڵ ڕێباز حەمید ناسراو بە ڕێباز بابان وەک تێکۆشەرێکی ماندونەناس لەڕیزەکانی یەکێتی لە بوارەکانی پێشمەرگەی مەیدانی و ئیداری و ڕاگەیاندندا ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو، لەپاش ڕاپەڕینیش لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان و چاپخانەی کەرکوک لە مەکتەبی ڕاگەیاندن جێگەی دەستی دیار بوو، تا ڕۆژی کۆچی دوایی ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی بۆردی راگەیاندن بو لە مەکتەبی راگەیاندن وھۆشیاری.
لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی بەئێوە ببەخشێت و کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا لەبارەی ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر ھەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، لە ١٥ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ھێرشێکی مووشەکی بالستیی ئیرانیی بۆ سەر ماڵێک لە ھەولێر، لە ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی کوژرانی چوار ھاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.
سارە سەنبار، لێکۆڵەری عێراق لە ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت، سەرباری بانگەشەکانی ئێران لەبارەی ھێرشەکە، بەڵام ئەم ھێرشە دوای چەندین ھێرشی تری سوپای پاسداران دێت لەناوچەکانی نیشتەجێبون لە ھەرێمی کوردستان کە ھاووڵاتیانی مەدەنیان کردۆتە ئامانج.
وتیشی نەبوونی لێپرسینەوەی یاسایی لەسەر ئەم جۆرە ھێرشانەی ئێران دەبێتە ھۆی ئەوەی لە داھاتوودا ھێرشی نایاسایی زیاتر بکرێت، دوپاتیشیکردۆتەوە کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ کێبڕکێی دەرەکی لەسەر حیسابی ژیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی و سەقامگیری وڵاتەکە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان کەسوکاری تێکۆشەر و رۆژنامەنووسی دێرین کاک ڕێباز حەمید
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی رێباز حامید، پێشمەرگەی دێرین و رۆژنامەنووسمان پێگەیشت.
پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین و ھاوبەش خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە سلێمانی لەکۆبوونەوەدایە.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی کورتەیەک لەسەر دۆخی سیاسیی کوردستان و عیراق، سەرکەوتنی یەکێتیی لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک، موسڵ، خانەقین و سەلاحەدین پێشکەش دەکات.
بەوتەی سەرچاوەکە، ھەر لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان لەو بارەیەوە، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر کاروباری رێکخراوەیی دوای کۆنگرەی پێنجەم و کۆنفرانسی راگەیاندن، کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو عوسمان سمایل مەلا
بەڕێز کاک حاکم سابیر
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (عوسمان سمایل مەلا)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (عوسمان سمایل مەلا) لەخانەوادەیەکی نیشتمانپەروەر و بەئەمەک بۆ شۆڕش و کوردایەتی بوو، ھاوکات برای ھەڤاڵ حاکم سابیر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ئەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک حاکم سابیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی (عوسمان سمایل مەلا)ی براتان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە بازاڕی نیشتمان لە ھەولێر کە بازاڕی دراوەکەشی پێدەڵێن، رووداوێکی تەقەکردن روویداوە، سەرەتا کەسێک بە دەمانچە تەقەی کردووە و کەسێکی بریندار کردووە و رایکردووە، دەشوترێت ھۆکاری تەقەکردنەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، ھێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
د.رەوەند حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمرجێنی رایگەیاند، بریندارەکە لەسەر داوای کەسوکاری گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی تایبەت. لەکاتێکدا، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی ھەولێر وتبووی، بریندارەکە گیانیلەدەستداوە.
بەپێی فەرمانێکی وزاری، ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی لە ماوەی ڕابردوو تا ٣١/١٢/٢٠٢٣ بەھۆی کەمدەرامەتی یان بێئاگایی لە ڕێنماییەکان کەوتونەتە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان لەو سزایە بۆ دەرچووە.
ھەروەھا داوا لە ھاوڵاتیان دەکات لەمەودوا لەماوەی یاساییدا خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە بۆ ئەوەی لە سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەدوور بن.
دەشڵێت، بڕیاری دوو ھێندە بوونی سزاکانی سەرپێچی ھاتوچۆ کە پێشتر بە فەرمانی وزاری دەرچوو بوو، لەبەر باری دارایی ھاووڵاتیان و تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، ڕاگیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بە مەبەستی نوێکردنەوەی سیستمی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ١ سەردانی ھاوڵاتیان بۆ بەشی مۆڵەت ڕادەگیرێت.
دەشڵێت، رۆژی دواتر کە دەکاتە پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ١، ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان دێن، بۆ ھەفتەی داھاتوو کارەکانیان ڕابگرن نەوەک نوێکردنەوەی سیستمەکە پێویستی بەکاتی زیاتر ھەبێت.
دووپاتیشیدەکاتەوە، ھەموو ھەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ کە ڕۆژی پێنجشەممە کاروباری خەڵک ئاسایی ببێتەوە، ھەروەھا ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو ھاوڵاتیانە ناگرێتەوە کا تاقی کردنەوەی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام دەدەن.
دەقی پەیامەکە...
مفەوەز رزگار ئەحمەد، شەھیدی چەسپاندنی یاسا و دادپەروەرییە و نموونەی باڵای دڵسۆزیی و خۆنەویستییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تاوانکاریدا.
پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارە سەربەرزەکەی، ھاوڕێ و ھاوپیشەکانی دەکەم و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ ھاوڕێ بریندارەکانی دەخوازم.
کاک رزگار شەھید ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە، کارمەندێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، بنەماڵەکەشی نموونەی باڵای قوربانیدان و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
وێڕای سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کە لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارانیان دەستگیرکرد، جەخت لە سەروەریی یاسا دەکەینەوە و رێگەنادەین تاوانکاران مەترسی بۆ ژیانی خەڵک دروستبکەن و ئارامیی شارە خۆشەویستەکەمان بشێوێنن.
رۆحی کاک رزگار شادبێت و خوای گەورە سەبووری و بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو سۆزان ھادی
بەڕێز کاک نەوزاد ھادی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سۆزان ھادی مەولود) خوشکی کاک نەوزاد ھادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان ئەکەم، خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، حساباتی کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ تەواو بووە، ھەروەھا سەبارەت بە حیساباتی ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ بڕیارمانداوە لە ئەمساڵدا تەواویان بکەین و بینێرین بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تا پەسەندکرد بکرێت.
مەشھەدانی دووپاتیکردەوە، دیوانی چاودێری دارایی وردبینی ناوی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی لە ماوەی دیاریکراودا کە ٣٠ ڕۆژە تەواو کردووە و ئەنجامی وردبینیەکەش ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە.