مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی رێباز بابان دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان کەسوکار وخانەوادەی تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری دێرین کاک ڕێباز حەمید
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک ڕێبازمان بیست ، بۆ ئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمان بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ڕادەگەیەنین.
ھەڤاڵ ڕێباز حەمید ناسراو بە ڕێباز بابان وەک تێکۆشەرێکی ماندونەناس لەڕیزەکانی یەکێتی لە بوارەکانی پێشمەرگەی مەیدانی و ئیداری و ڕاگەیاندندا ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو، لەپاش ڕاپەڕینیش لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان و چاپخانەی کەرکوک لە مەکتەبی ڕاگەیاندن جێگەی دەستی دیار بوو، تا ڕۆژی کۆچی دوایی ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی بۆردی راگەیاندن بو لە مەکتەبی راگەیاندن وھۆشیاری.
لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی بەئێوە ببەخشێت و کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



