رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا لەبارەی ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر ھەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، لە ١٥ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ھێرشێکی مووشەکی بالستیی ئیرانیی بۆ سەر ماڵێک لە ھەولێر، لە ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی کوژرانی چوار ھاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

سارە سەنبار، لێکۆڵەری عێراق لە ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت، سەرباری بانگەشەکانی ئێران لەبارەی ھێرشەکە، بەڵام ئەم ھێرشە دوای چەندین ھێرشی تری سوپای پاسداران دێت لەناوچەکانی نیشتەجێبون لە ھەرێمی کوردستان کە ھاووڵاتیانی مەدەنیان کردۆتە ئامانج.

وتیشی نەبوونی لێپرسینەوەی یاسایی لەسەر ئەم جۆرە ھێرشانەی ئێران دەبێتە ھۆی ئەوەی لە داھاتوودا ھێرشی نایاسایی زیاتر بکرێت، دوپاتیشیکردۆتەوە کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ کێبڕکێی دەرەکی لەسەر حیسابی ژیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی و سەقامگیری وڵاتەکە.