قوباد تاڵەبانی: بەبیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی رێباز بابان نیگەران و دڵگران بووم
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو رێباز بابان
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (رێباز بابان)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو رێباز بابان پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاو و کادیری راگەیاندن لە دەنگی گەلی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی چاپخانەی شەھید ئازاد ھەورامی، دوا پلەشی ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن بوو کۆچکردنی جێگای داخە.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان ئەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال



