کوردستانکوردستان

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکەی شەوی رابردووەوە بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرھەمھێنانی غاز بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە. 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز لە کێڵگەی کۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەرکردنی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنانی غازن، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکەش بەرھەمھێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتی کارەبای ھەرێمیش دەڵێت، بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە لە کێڵگەکە، ھەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا راگیراوە.

بەھۆی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، پشکی کۆمپانیای دانەغاز لە بازاڕی ئەبوزەبی ٣٪ی بەھاکەی لەدەستداوە و لەسەر رووداوەکەش، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ھێرشکەکە پێکبھێندرێت و لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرابکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیوارەی ئەمرۆ ھەینی ٢٦ ی ١ی ٢٠٢٤ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بەشداری کرد لە پرسەی لقمان سمکۆ ئاغا زیدکی، کەسایەتی دیاری بادینان و سەرۆک عەشیرەتی زیدکی.

لە میانەی بەشداری کردنی لە پرسەکە پەیامی ھاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالی گەیاندە خانەوادە و تەواوی خزمانی عەشیرەتی زیدکی و ھیوای خواست دواناخۆشیان بێت و خوای گەورە کۆچکردووە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بنەماڵە تیکۆشەرەکەیان بدات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاکر واجد شاکر بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەغاز بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەواوی کێشە تەکنیکییەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر چارەسەرکراون و بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەکە دەستیپێکردووەتەوە.

پێشتریش وەزارەتی کارەبای ھەرێم ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کێشەی کەمبوونەوەی کارەباش چارەسەر دەبێت.

ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کاردانەی لێکەوتووەتەوە و وڵاتان بە توندی ئیدانەی دەکەن، لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە پێکھێندرا و بڕیارە لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا وردەکارییەکانی ھێرشەکە بخاتەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە پەیامێکیدا لەسەر ھێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاماژەی بەوەدا، ‌ئەم ھێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری رۆژانەیان.

ئەوەشی خستەڕوو، وەکو حکومەتی ھەرێم داواکارن ھەموو لایەک ھاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی کردەوەی ھاوشێوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، دەبێت چارەسەری زیرەک بۆ کێشەکانی ئەمڕۆ بدۆزنەوە و چاوەڕێیە کۆبەندەکە ئەنجام و بڕیاری لێبکەوێتەوە.

قوباد تاڵەبانی دڵنیایشی دەربڕی لەوەی، بە وەبەرھێنان لە گەنج و داھێنەران و کارسازان و بە ئیرادەی بەھێز سەردەکەون بەسەر ئەو کێشانەی روبەڕووی ھەرێم دەبنەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی دەبێت لە نەیاران زیرەکتر بین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمیر ھەورامی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند ، لە دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ٦١٨ ملیارەکەی ھەرێمی جێگیر کردووە.

وتیشی، ھەر کاتێک ھەمواری یاسای بودجە بەو شێوەیەی رێکەوتنی لەسەر کراوە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت ، پرسی موچەی ھەرێم چارەسەر دەبێت.

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەش رایگەیاند، ھەرکاتێک حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچە، پارەکەی ھەرێمیش دەنێرێت و راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم  دابەش دەکرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داھێنان و چۆنییەتی کارکردن بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی کۆڕبەندەکە. 

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکرد ئامانجمانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومڕانی و گەشەپێدانی ئابوری و ھەموو کەرتەکانی دیکە وەبەرھێنان لەسەر عەقڵە داھێنەرەکان بکەین و بە ھەموو تواناشەوە پشتگیری کارسازان و بە تایبەتیش کارسازانی گەنج و گەنجە داھێنەرەکان دەکەین. 

وتیشی، ئێمە لە ھەنگاوی سەرەتاداین و پێویستە سود لە ئەزمون و شارەزایی وڵاتانی دیکە وەربگرین و داواشیکرد لەمبارەیەوە ئەمریکا یارمەتیدەری سەرخستنی ئەم قۆناغە نوێیە بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرا، لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە کە ھەنگاوی جدی نراو بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و گەشبینین کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم کێشەیە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیارییان بەدەستگەیشت، کەسێک لە گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی لەلایەن کەسێکەوە بریندارکراوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە، کە برای بریندارەکە بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩ە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە، لەسەر کێشەی میرات لەگەڵ براکەی بووەتە شەڕیان و کوشتوویەتی، لەئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە، کە بە ناوبراو بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، تێیدا ھاتووە، لە رۆژی ٢٨ی ئەم مانگەوە تا ٨ـی شوبات، پێویستە زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (ئی-پەروەردە)دا بە دروستی تۆمار بکرێت و تازە بکرێنەوە.

باسی لەوەشکردوە، وەزارەتی پەروەردە بۆ ھەر ھەنگاوێک لە قۆناغی داھاتوویدا کار بەو داتایانە دەکات کە لەناو سیستمەکەدا تۆمارکراون، ھۆشداریش دەدات کە ھەر مامۆستایەکی وانەبێژ ناوی نەبێت لەناو سیستمەکەدا یان زانیارییەکانی ھەڵەبێت، بە مامۆستای وانەبێژ ھەژمار ناکرێت و وەزارەت پابەندی لە بەرامبەریدا نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی...

بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی(قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم پەیڕەوانی ئایینی یارسان دەکەم.

ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییھاتنی ھەموو  نەھامەتی و ناخۆشییەکانی کاکەییەکان. ھەروەھا ببێتە ھەوێنی قوڵکردنەوە و بەھێزکردنی گیانی تەبایی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستاندا.

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ ...

بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی دەکەم و ھیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.

‎کاکەییەکان پێکھاتەیەکی رەسەنی کوردستانن و بەشێکی گرنگی مێژووی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو گەلەکەمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو مێژووە درەوشاوەیە بەرز دەنرخێنێت و بە شانازییەوە لەو رۆڵی کاریگەرییان لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەڕوانێت. وەک ھەمیشەش پاڵپشت و پشتیوا دەبێت لەپێناو بەدیھێنانی ماف و داوا رەواکانیاندا.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانکۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رانکینی وێبۆمێتریکس، بە پشتبەستن بە ژمارەی سایتەیشنی توێژینەوەی توێژەران لە گوگڵ سکۆلەردا، کە ریزبەندی بۆ زانکۆکانی جیھان دەکات، لەمساڵدا زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لە ئاستی ھەرێمی کوردستان و چوارەمی لەنێو زانکۆکانی عێراق بەدەستھێناوە.

بەگوێرەی ریزبەندییەکەی گوگڵ سکۆلەر زانکۆی بەغداد لە ژمارەی سایتەیشنی توێژینەوەی توێژەراندا یەکەم زانکۆی عێراقە و زانکۆکانی موسڵ و موستەنسەریش پلەکانی دووەم و سێیەمی ھەمان ریزبەندییان بەدەستھێناوە.

لەکۆی ١٥ باشترین زانکۆی عێراقیش کە لە ریزبەندییەکەدا ناویان ھاتووە، دوو زانکۆیان لە ھەرێمی کوردستانن کە ئەوانیش بریتین لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی دھۆک.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رۆژێک پێش کۆتاییھاتنی دیاریکردنی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، ھەریەک لە دۆغان ھاتوون، سکرتێری پێشووی ژووی بازرگانی و سێرا بوجاک ھاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ئامەد ھەڵبژارد.

ھاوکات دوای بەڕێوەچوونی راپرسی لەلایەن خەڵک و رێکخستنەکانی حزبەکەی، دەم پارتی بڕیاریدا ھەریەک لە ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیریش بۆ سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی مێردین کاندید بکات.

بڕیارە ٣١ی ئاداری ئەمساڵ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکوری کوردستان بەڕێوەبچێت و ٢٥ی کانونی دووەمیش دوایین وادەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدی لایەنەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان بە گشتی ھەور دەبێت و لە کاتی جیاجیاشدا باران دەبارێت و لە ناوچە سنورییەکانیش بەفرێکی کەم  دەبارێت.

روونیشیکردەوە، لە سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەبارانی کەم کەمی ھەیە و  لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە.

سبەینێش ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و لە ھەندێک کاتدا لە ناوچە جیاجیاکان نمەبارانی کەم دەبێت، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک، لە سنوری ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانیش ئاستی دابارین زیاتر دەبێت،  لەسەر ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە کوردسات نیوزی راگەیاند ، شەوی رابردوو پێنج کەس کە خۆیان دانیشتوی کەلارن، بە مەبەستی راوکردن چونەتە ناحیەی نەوجولی سەر بە قەزای کفری ، بەڵام دوای سەعاتێک لەلایەن دەستێکی نادیارەوە تەقەیان لێکراوە و بەھۆیەوە یەکێکیان کە تەمەنی ٢٥ ساڵە گیانیلەدەستداوە و چوار کەسەکەی تریش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای کەلار دەستگیرکراون بۆ دەستکەوتنی سەرەداوی رووداوەکە و لە ئێستادا  لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت .

پەیامنێری کوردسات نیوزیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پۆلیسی دارستان رەتیکردەوە ھیچ ھێزێکیان لەو سنورەبێت و تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسە لەلایەن داعشەوە تەقەی لێکراوە یان فیشەکەکە لەلایەن ھاوڕێکانییەوە ئاڕاستەی کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دوو سکاڵا کۆبووەوە کە تیایدا داواکرابوو ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق، نەوتی سپی و سوتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت، لە سکاڵای دووەمیشدا داواکرابوو پشکی ھەرێم لە خەرجی راستەقینە جیابکرێتەوە و وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا ھاتووە بۆ حکومەتی ھەرێم خەرج بکرێت.

دادگای فیدڕاڵی لە یەکەم دانیشتنیدا ھەردوو سکاڵاکەی رەتکردەوە و دەڵێت، ئەو سکاڵایانە کە لەسەر رێنمایی و رێکارەکانی وەزیرانی نەوت و دارایی و پلاندانان تۆمارکراون، تایبەتمەندی دادگاکەیان نین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...393394395396397...996