ھاوکات بەشداربووانی ڕاپرسیەکە خراپی ڕەوشی ئابووی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەمی خزمەتگوزارییەکان بە ھۆکاری سەرەکی کۆچکردنیان دەزانن.
سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژیش وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی ڕێنمایی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢١ کە ئەوە تێڕوانین و چارەسەری حکومەتە بۆ ئەوەی ڕەوشی وانەبێژان بەرەو باشتر بەرن.
ناتالیا ئیسمۆنت، وتەبێژی سەرۆکایەتی بێلاروس ڕایگەیاند، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی وڵاتەکەی پێشنیاری بۆ یەکێتی ئەوروپا کردووە ڕێگە بە دوو ھەزار کۆچبەر بدرێت لە بێلاروسەوە ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.
وتیشی، لە ئێستادا حەوت ھەزار کۆچبەر لە بێلاروسن و لەو ڕێژەیەش دوو ھەزاریان لە کەمپێکی نزیک سنوری پۆڵندان.
وتەبێژی سەرۆکایەتی بێلاروس باسی لەوەش کردووە، لۆکاشینکۆ بە ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیای وتووە ئەگەر ئەوروپا ڕێگە بە تێپەڕینی ئەو دوو ھەزار کۆچبەرەی سنور بدات، ئەوا حکومەتی بێلاروس کۆچبەرانی دیکەی ناو بێلاروس ڕازی دەکات بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
لە دیدارێکدا عەمید سالار سەرباری پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، پوختەیەکی لە بارەی کاروبارەکانیان و ھەوڵەکانیان پێشکەشکرد بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری پێویست بۆیان، ھاوکات ئاماژەی بە میکانیزمی کارکردنیان کردەوە کە کۆمەڵێک ئەفسەر و کارمەندی بە توانا و دڵسۆز کاروبارەکان بەڕێوەدەبەن.
لە بەرامبەردا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ھانیدان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان و کارئاسانیکردنی زیاتر بۆیان.
وتیشی، کاری ئەم بەرێوەبەرایەتیە جێی دەستخۆشییە بەو پێیەی خزمەتگوزارییەکی گرنگ پێشکەشی ھاوڵاتیان دەکات، لەمبارەیەوە داوای لێکردن کە زیاتر چاوکراوە بن و ھەموو ھەوڵێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ساختەکاری و خراپ بەکارھێنانی بەڵگەنامەکان، بگرنەبەر.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەیامەکەی ئاڕاستەی ئەو ھێزە سیاسیانە دەکات، کە پێیان وایە لە ھەڵبژاردنەکەی مانگی ڕابردوودا شکستیان ھێناوە.
وتیشی، پێویستە ئەو ھێزانەی دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن، بەشداربن بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی گوومانی گەندەڵیان لێدەکرێت و سەرجەم گرووپە چەکدارەکان ھەڵبوەشێننەوە و لە ڕێگەی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانەوە چەکەکانیان ڕادەستی حەشدی شەعبی بکەن.
سەدر لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووش ڕایگەیاند، گەلی عێراق دەیەوێت بە زووترین کات حکومەت پێکبھێنرێت و ئەوانیش کار بۆ دروستکردنی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن و دوو بژاردەشیان لە بەردەمدایە، یان پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی یاخود بوون بە ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی.
"ئاڤێستا محەمەد"یش وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۸ی ڕۆژھەڵاتی کەرکوک دەستبەکاردەبێت بە پێی ھەمان بڕیار کە سنوری قەزای داقوق و ناحیەی لەیلان و تۆپ زاوا و قەرەھەنجیر دەگرێتەوە. ئەم بڕیارە لە ڕۆژی ١٦-١١-٢٠٢١ بە ئیمزای بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرچووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندەیی ھێزەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، فەرماندەیی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن و ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە دەستخۆشی لێکردن لە بەرامبەر راپەڕاندنی ئەرکەکانیان و رۆڵیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیدا.
لە دەستپێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی کرد و لەلایەن لیوا ڕوکن عومەر ساڵح، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدار پێشوازی لێکرا، لە کۆبوونەوەیەکدا وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی بۆ ھێزەکانیان کە ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و داواشی لێکردن وەک ھەمیشە ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی یاسا.
ھەر لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لیوا ڕەمەزان دێکۆنی، فەرماندەی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتنی بەسەرکردەوە و ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتنی کرد کە لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ئازایانە لە سەنگەرەکاندا دەجەنگان، ئەمڕۆش بە ھەمان شێوە لە سنوورەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان ھاوشانی براکانی ترتان لە ھێزی پێشمەرگە لە ئەرکدان و ھەرێمەکەتان لە دەستی تیرۆر دەپارێزن.
لەلایەکی ترەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە فەرماندەیی بە ئامادەبوونی ھیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و موقەدەم سەرخێڵ، سەرپەرشتیاری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەردانی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی کرد، لە نزیکەوە یەکە و بەشەکانی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەرکردەوە و سوپاس و دەستخۆشی پێگەیاندن لە بەرامبەر شەونخونی، ماندووبوون و ڕۆڵیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، پێی ڕاگەیاندن جێگای شانازین و چالاکی و خەمخۆریتان بۆ ھەرێمەکەتان سەلمێنەر و دەرخەری دڵسۆزیتانە بۆ خاک و گەلەکەتان.
ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا دەستگیرکردنی دەیان تیرۆریست و شکستپێھێنانی چەندین پیلان بۆ تێکدانی ئارامی لەلایەن ھێزەکانی دەزگای ئاسایش ئەوەمان پێدەڵێت مەترسی تیرۆر ماوە و پێویستە بەئاگاتر بن و بە پلانی نوێ و ستراتیژی ئەمنی تۆکمەترەوە خۆتان ئامادە بکەن و شکست بە ھەر مەرامێک بھێنن کە ئارامی و ژیانی خەڵک تێکبدات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی سەردان و کۆبوونەوەکاندا تەئکیدیکردەوە لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و ڕوونیکردەوە ھیچ کەسێک لەسەروو بڕیارەکانی دادگاوە نابێت و بە ھەموو ھێزمانەوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن و ئارامی دەشێوێنن، بۆیە نابێت چاوپۆشی لە پێشێلکارانی یاسا بکرێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەھید فەقێ شیخ وەسانی ڕایگەیاند، وەک یەکێتی کەموکوڕیان ھەیە و ناتوانن چاوپۆشی لەو کەموکوڕیانە بکەن، بەڵام بنەماڵەی شەھیدان و دڵسۆزانی یەکێتی دڵنیا دەکەنەوە، بە ھەر شێوەیەک بێت، چارەسەری کێشە و کەموکوڕییەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوشکرد، گەورەترین سەروەرییە بۆ ئەوان کە بتوانن یەکێتی بپارێزن و گەشەی پێبدەن و بیکەنە جێی ئومێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، جەختی لەوەشکردەوە کە گیانی تەبایی و لێبوردەیی دەکەنە ھەوێنی کارکردنیان بۆ ئێستا و داھاتوو و بە ھەموو توانایەکیشەوە ھەوڵ دەدەن خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان بکەن.
ئەو كرێكارانە لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانی و مەڵبەنی تەندروستی كفرین و داوا دەكەن كۆمپانیای خاوەن كار موچەكانیان لەكاتی خۆیدا بدات. نوێنەری كۆمپانیاكەش رایدەگەیەنێت حكومەت ماوەی چوار مانگە بودجەی بۆیان تەرخان نەكردووە و ئەوانیش ناتوانن موچەی كرێكارەكان خەرج بدەن.