هەواڵەکانهەواڵەکان

"لۆکاشینکۆ" ڕایگەیاند، "بێلاروس" بەشێک نییە لە قەیرانی کۆچبەران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەکرێن بێبنەمان، وتیشی یەکێتی ئەوروپا بە سەپاندنی سزا دەمانترسێنێت بەڵام وەڵامی توندیان دەبێت و بەرگری لە خۆشیان دەکەن.


"لۆکاشینکۆ" پێشتریش ھۆشداری دابووە یەکێتی ئەوروپا لە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر "بێلاروس"دا و وتبووی، وەک وەڵامێک بۆ سزاکان ناردنی غازی ڕووسی لە ڕێگەی خاکەکەیەوە بۆ ئەوروپا ڕادەگرێت. 


ئەو ھەڕەشەیەی "لۆکاشینکۆ" دوای ئەوە دێت یەکێتی ئەوروپا لەسەر پرسی کۆچبەران، زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا ١٧٠ کۆچبەر تۆمارکراون کە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنورەکانی بێلاروس و پۆڵندا بەجێبھێڵن و بگەڕێنەوە عێراق.


وتیشی، ٥٥ پاسپۆرتیان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران ئامادەکردووە و کارەکان لەگەڵ لێپرسراوانی فڕۆکەخانەی "مینسک" جێبەجێ دەکەن بۆ ڕێکخستنی ئەو گەشتە. 


پێشتریش "ئەحمەد سەحاف" ڕایگەیاندبوو، ١٨ی ئەم مانگە یەکەم گەشت ڕێکدەخەن بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت لە سنوری "بێلاروس"ەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکە. وتیشی حکومەت لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەراندایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمار حەكیم، لە وتارێكدا لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش، لە دهۆك ، رایگەیاند، پێویستە لێپرسراوای عێراق هەوڵی جدی بدەن بۆ دابینكردنی سەقامگیری لە عێراق، چونكە هاوڵاتیانی ناوچەكە بەدەست سێ شتەوە دەناڵێنن، ئەوانیش ئاڵۆزی و ناسەقامگیری ناوخۆیی و ترس لە داهاتوو،  وتیشی، پێویستە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی رێكبخرێنەوە و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرهەم ساڵح لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش، كە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد، كێشەی كەڵەكەبوون و پێویستیان بە هەڵوەستەی جدیە، وتیشی، كاتی ئەوە هاتووە، ئەو كێشانە دوور لە ئەمری واقع و مەنتقی هێز، لە كەشوهەوایەكی بونیادنەرانەدا چارەسەرێكی بنەڕەتیان بۆ بكرێت.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێی ئاماژەپێکردنە سی ئێف ئێڵی یەکەم بوو بەجێگەی سەرنجی کۆمپانیا جیھانییەکان و چەند یاریزانێکی کورد برانە دەرەوە و لەئیڤێنتە نێودەوڵەتیەکاندا بەئاڵای کوردستانەوە بەشداریان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بە وتەی كرێكارەكان، بۆ هەر تۆنێك باركردنی خۆراك بڕی 2 هەزار و 250 دینار وەردەگرن سەرەڕای كەمی پارەكەش پێیان نادرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی شارستانی تێھەڵچوونەوە وەزارەتی دارایی داوایەکی لەبەرژەوەندی خۆی دژی کۆمپانیای نالیا یەکلاکردەوە، لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بەڕێوبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیاکە پێویستە نزیکەی ٧٥ ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی وەکو قەرز و سودی بانکی کەڵەکەبوو.

ئاماژە بۆئەوەشکراوە، ئەو داواییە لە کاتێکدایە چەند ساڵێک لەومەوبەر کۆمپانیایی نالیا داوایەکی دژی وەزارەتی دارایی بەرزکردەوە کە داوای و لابردنی و کەمکردنەوەی سودەکانی دەکرد، دوای دۆڕاندنی ئەو داوایەی کۆمپانیاکە حکومەتی ھەرێم ھەڵدەستێت بە فرۆشتنی ھەموو ئەو موڵکانەی لەلای حکومەت بارمتەیە تاكو  پاکتاوی ئەو قەرزو سودانە بکات کە لای کۆمپانیاکەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حكومەتی سوریا رایگەیاند، لە ناوچەی سەرێكانی لە رۆژئاڤای كوردستان شەڕ لەنێوان چەكدارانی دوو گروپی چەكداری سەر بە فیرقەی حەمزە روویداوە كە سەر بە توركیان و لە ئەنجامدا چەند چەكدارێك بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، لە شەڕەكەدا چەكی سوك بەكارهێنراوە و بەشێك لە خەڵكی ناوچەكەش لە ترسی شەڕی ناوخۆیی نێوان چەكدارانی ئەم گروپانە ماڵەكانیان بەجێهێشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، لەکۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی پێداچوونەوە بە دۆسییەی فەرمانبەران و کردنەوەی ھەژماری بانکی و سندوقی خانەنشین بوون گفتوگۆیان لەسەرکرا، ھاوکات ئەو خاڵانەی لە یاسای چاکسازیدا ھاتووە و تایبەتە بە وەزارەتی دارایی تاوتوێکران. 
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، بەردەوام دەبن لە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی چاکسازی بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی پرۆسەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ساڵی داھاتووش بڕی ئەو نەوتەی کە ھەرێمی کوردستان دەتوانێت لە رێگەی عێراقەوە و بە نرخی سۆمۆ بیفرۆشێت وەک خۆی دەمێنێتەوە کە ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

وتیشی، عێراق لە ئێستادا رۆژانە سێ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت  دەفرۆشێت و ئامانجیشیان ئەوەیە سەرەتای ساڵی داھاتوو ئەم بڕە بگەیەننە سێ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل کە رێکخراوی ئۆپیک بۆی دیاری کردوون.لەبارەی نرخی نەوتیشەوە ئیحسان عەبدولجەبار دەڵێت، ئۆپیک نایەوێت نرخی نەوت بەرز یان نزم بکاتەوە بەڵکو دەیەوێت جێگیری بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حامد موسەوی، ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانییەتییەکەیان سەرۆکایەتی لیژنەیەک دەکات بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی گەورەی شیعەکان دروستبکرێت و کابینەی نوێی حکومەت لەنێو ئەو ھاوپەیمانتییتییەوە پێکبھێنرێت. موسەوی ھەردوو ئەزموونی حکومەتەکانی عادل عەبدولمەھدی و مستەفا کازمی رەتکردەوە و وتی، ھەوڵەکانی ھادی عامری بۆ ئەوەیە ھەموو لایەنە شیعەکان کۆببنەوە و لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران رێکبکەون کە رەزامەندی ھەمووانی لەسەر بێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(پەروین بوڵدان) ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی (سەید رەزای دەرسیم) و ھاوڕێکانی  رایگەیاند، تورکیا ناتوانێت بە دۆسێی کۆبانێ و دادگایکردنی خەڵک خراپی و ناشرینیەکانی بشارێتەوە.
(بوڵدان) وتیشی ،دۆسێی کۆبانێ پیلانی حکومەتەکەی داد و گەشەپێدانە دژی ھەدەپە و دیموکراسی لە تورکیا بەڵام ھەرگیز ناتوانن سەرکەون و پیلانەکەیان سەربگرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاد جەباری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  لە پەرلەمانی کوردستان بۆ بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی پێشوتری سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بڕیاردرا رۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامبدرێت و بۆچوونی لایەنەکان لەبارەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی  ھەرێم، یاسای ھەڵبژاردنەکان و نوسینەوەی دەستوری ھەرێم ئاشکرا بکرێت.


باسی لەوەشکرد، وەکو فراکسیۆنی یەکێتی ئامادەییمان دەبێت لە کۆبوونەوەکە و بۆچوونی خۆمان لەبارەی ھەرسێ پرسەکە ئاشکرا دەکەین و پێمان وایە ھەرسێ پرسەکە گرنگی خۆی ھەیەو رەھەندی نیشمانییان ھەیەو پێویستی بە یەکدەنگی لایەنەکان ھەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ١٨ی ئەم مانگە گەشتێک رێکدەخەن بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت لە سنوری بێلاڕوسەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵات. 


وتیشی، حکومەت لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەراندایە و چەندین رێکاری سیاسی و دیبلۆماسیش بۆ چارەسەرکردنی رەوشی کۆچبەران گیراونەتە بەر.


ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، ٥٧١ کۆچبەری عێراقی تر لە ھەشت کەمپی سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا تۆمارکراون و ھەماھەنگیشیان لەگەڵ وڵاتان ھەیە کە رێگەنەدەن عێراقییەکان لە رێیانەوە بچنە بێلاڕوسەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەنا موسەوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح بەرپرسیارێتی ئەم رەوشەی ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت خستە ئەستۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رایگەیاند، یاریکردن بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەمووان روونە.


وتیشی، کازمی بەشێکە لە پڕۆژەی ساختەکاری و قبوڵکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیش بەو شێوەیەی ئێستا ھەیە، پەرلەمان و حکومەتێک دەھێنێتە کایەوە، کە ناتوانێت داواکارییەکانی گەل بەدیبھێنێت و بۆ ماوەیەکی زۆریش نامێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...716717718719720...1006